سایە بێت یان زەینەب، فەرقی نیە!

شادان عزالدین عەلی - 25-06-2019 - 19599 جار خوێندراوەتەوە

پێنج شه‌ش ساڵێ بوم، له‌ ناو جه‌رگه‌ی بازاڕ زرمه‌ی فیشه‌ك و قیژه‌ی دوو ژن تێكه‌ڵ بوو، كه‌ له‌ باوكم پرسی وتی (شه‌ڕیان بوه‌ و دوایی ئاشته‌بنه‌وه‌)...

3 بۆ 4 ساڵێ تێپه‌ڕی، مناڵێكی كچی هاوته‌مه‌نی خۆم دزرا و كوژرا و بكوژیش جه‌نازه‌كه‌ی هه‌ڵگرت...

سه‌ره‌تای جامعه‌، لای پاركی دایك زرمه‌ی فیشه‌ك رێك بردمیه‌وه‌ بۆ مناڵی.. به‌س ئه‌مجاره‌ باوكمی لێ نه‌بوو بۆیه‌ رۆشتم و حه‌قیقه‌تی رونكردنه‌وه‌كه‌ی باوكم به‌چاوی خۆم بینی...

گه‌وره‌تر بووم، ره‌سمی كچێكی هاوشێوه‌ی ئه‌م ره‌سمه‌م بینی، ئه‌ویش تاكه‌ و تاك پێڵاوه‌كانی له‌پێكردبوو، قژی له‌ هه‌ردولاوه‌ به‌ستبوو به‌س یه‌ك جیاوازی زۆر گه‌وره‌یان هه‌بوو...

"سۆزانیه‌كان" و "ده‌عباكان" به‌س مه‌وزوعێكن بۆ به‌ڕێكردنی كاته‌كانتان، قوربانی ئازادیه‌كانی ئێوه‌ن، سایه‌ بێ یا زه‌ینه‌ب فه‌رقیان نیه‌، له‌ملا پیاو و له‌ولاش هه‌ر پیاو قه‌رار ئه‌یا...

بڕۆنه‌ ئه‌وپه‌ڕی دنیاش هاوكێشه‌كه‌ یه‌كسانه‌، چونكه‌ له‌ هه‌موو شوێنێ ئه‌و مه‌خلوقه‌ی لێیه‌ كه‌ هه‌موو كیانی بریتیه‌ له‌ چاوی و هه‌موو هێزی یه‌ك دنیا كاغه‌زه‌... 

جا سه‌یره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌، "سۆزانیه‌كان" ئه‌وانه‌ی لای خۆیان پێ دڕنده‌یه‌ و "ده‌عباكان"یش عه‌ینه‌ن شت.. تێكه‌ڵی ئه‌كه‌ن و ئه‌یبه‌نه‌وه‌ بۆ سه‌ر ئه‌و مێزی چه‌له‌حانێیانه‌ی كه‌ دیسان (نه‌خۆشه‌كانی ئازادی) گه‌عده‌ی له‌سه‌ره‌كه‌ن..

نا بۆ یه‌كسانی، نا بۆ دیموكراسی... به‌ڵێ بۆ دادپه‌روه‌ری و وه‌رگرتنی ئه‌و مافه‌ی له‌سه‌ر زەوی نه‌ماوه‌ و به‌شێكی له‌ ژێر زەویە و به‌شه‌كه‌ی تر له‌ حه‌وت ته‌به‌قه‌ی ئاسمان.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP