کەراماتی مرۆڤ و نیقابی کچە خوێندکارەکە

ره‌زوان یاڵانپێی - 24-06-2019 - 2074 جار خوێندراوەتەوە

کەراماتی مرۆڤ و نیقابی کچە خوێندکارەکە

خودی مرۆڤ ڕێزلێگیراوە چ لە لایەن خواوە چ لە لایەن خەڵکی دەوروبەریەوە، کەرامات و ئەخلاقی انسان لە سەروی هەمو شتێکەوەیە دەبێت پارێزراو بێت و یاری بەو کەرامات و هەست و نەستە جوانەی کە خوا پێی بەخشیوە نەکرێت، ئەمە گەورەترین بەخششە کە مرۆڤ هەیەتی و تەنانەت انسانیش لە گیانەوەرانی تر جیا دەکاتەوە.
بە سەرنجدان لە کاردانەوەی بەدەست هێنانی نمرەیەکی بەرز لە لایەن کچە باڵاپۆشێکەوە، سەرەتا ئەمە مایەی دڵخۆشیە کە ئافرەتێکی هەژار هێندە ئیرادە بەرز بێت بتوانێت نمرەیەکی وا بە دەست بهێنێت، ئەمە جێگای خۆشحاڵیە.
ئەوەی کە مایەی نارەحەتی و غەمگین ئامێزە گاڵتە کردنە بە هەست و نەستی یەکتری، بە جۆرێک نیقاب بە دەعبا و جلی عەرەب و نەدیو بدیو تەماشا بکرێت، بە جۆرێک انسان لە هەر کۆمەڵگایەکدا بێت ئازادە و دەبێت ئازادی یەکتر پێشێل نەکرێت، دنیا بە ئازدیەکانیەوە جوانە، هەمو ڕاکان دەبێت ئازاد و ڕێز لێگیراوبن، بە تایبەت ئێمە لە کۆمەڵگایەکداین لە %98 تەنانەت زیاتریش موسڵمانین و گوێگری ئەو دینەن کە باڵاپۆشی بۆ فەرز کردوین، ئەمە لە لایەک.
لە لایەکی دیکە کەسێک یا جهەتێک گاڵتەی بە حجاب و نقاب کردبێت، ئەوە ناهێنێ بۆ ئێمە (یەکەم وەک انسان، دوەم وەک موسڵمان) بکەوینە وێزەی یەکتری و بە قسەی ناشیرین و بوهتان و وشەی نەشیاو تۆمەتباری بکەین و ناوی بزڕێنین، نە هەستی مرۆیی ئەوە ڕێگە پێدەدات، نە دینی ئیسلامیش ڕێگە لە بیر کردنەوە و ڕای جیاواز دەگرێت، تەنانەت چەند جارێکیش داوا لێ بوردنی کردوەو کە مەبەستی نەبوە گاڵتە بە خودی ئەو خوێندکارە بەڕێزە بکات، کردمان تاوان و هەڵەیەکی کردبێت بەڵام پەشیمان بونەوەی مایەی ئەوەیە نیشانەی ئەوە نیە من و تۆ ڕێزی لێ بگرین؟ ئەی لە دینیشدا تاوانێک دەکرێت خۆ تۆبە و داوای لێخۆش بون هەیە؟ بۆچی بەم جۆرەی دین کە دایناوە سەیری یەکتر نەکەین؟ بۆ هەر بەردەوام بین لە تەشهیر و ناوزڕاندن؟

مەبەستمە بڵێم:
پێموایه‌ ناكرێ ئینسانێك به‌و هه‌موو ورده‌كاری و جوانییه‌وه‌ خەریکی تۆمەت و وشەی ناشیرین بێت،  نه‌ك ته‌نها ئه‌بێ قەبوڵم بێت كه‌ كچێك نیقابی كردووه‌، به‌ڵكو فه‌رزه‌ له‌سه‌رم كه‌ ڕێزی بگرم و هیچ پیاوه‌تی و چاكه‌یه‌كم نه‌كردووه‌ چونکە واجبە لەسەرم، هەروەها کەسێکی دیندار بۆی نیه‌ بێڕێزیی بكات به‌ كچێكه‌وه‌ كه‌ جلێكی ڕووتی لەبەردایە،بۆی نەهاتوە به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بێڕێزی بەرەمبەری بکات، یا کەسێک کە ڕای تایبەتی خۆی هەیە و باوەڕی بە دەقە پیرۆزیەکان نەبێت.

دوبەرەی هەڵەیین:
بەرەیەکمان هەرچی ئافرەتی سافیرەو بێ حیجاب هەن بە کەسانی بێ ڕەوشت و دور لە دین و ئەخلاق دەزانین، بەرەکەی دیکەشمان هەڵەن کە هەرچی ئافرەتی داپۆشراو و حیجاب هەن بە کەسانی دواکەوتو و دەعبا و هیچ نەزان سەیر دەکەین، هەردو ڕا ڕایەکی پوچ و دواکەوتوانەن، نە دین ڕێگە بەو جۆرە بیرکردنەوانە دەدات، نە کەلتورو نەریتیش.
ماوە بڵێم:
 بەڕێزێک پۆستێکی کرد و داوای لێبوردنی کرد، یاری بە کەرامەتی مرۆڤ مەکەن، بڵاوکردنەوەی وێنەکانی و ناوزڕاندن وتۆمەت و تەشهیر هیچی کەمتر نیە لەوەی ئەو کردی، ئەسڵی بابەت ئەوەیە تۆ دژی ئەوە بیت کە شکۆی مرۆڤ بشکێنیت.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP