بۆ بارزانی

سلێمان عەبدوڵا یونس - 23-06-2019 - 14515 جار خوێندراوەتەوە

ئێستا یەکێتی و پارتی، لە بەردەم دوڕیانێکی دژواردان، بۆیە ئەگەر بەیەکەوە تەکبیرە دروستە نەکەن، ئەوا بەساتێک بڕیاڕی ھەڵە، قەدەری ساڵانێکی جیابونەوەی تاڵ دەکەوێتە نێوانیانەوە، قەدەرێک کە پریشکەکەی بەرھەموان دەکەوێت.


ئەوەی کە یەکێتی کێشەی باڵەکانی ھەیە بۆ دیاریکردنی کاندیدەکانی، ھەتا ئەو شوێنە ڕاستە، کە پارتی ھاوکاری ناکات لەدانانی پارێزگارێکی یەکێتی بۆ کەرکوک، ئەگینا لەدوای ئەوە، چ ئاسانە دابەشکردنی پشک و بەرکەوتەکانی یەکێتی.


لەڕوانگەی پەرۆشیمەوە بۆ یەکپارچەیی خاک و گەلی ھەرێم، داوای دڵسۆزانەم ئاڕاستەی بەڕێز بارزانی دەکەم، کە بەرگەی ڕۆڵەکانی خۆی بگرێت و وەک تاقانە ڕێبەرێک بەتەنیشت حاڵی پارتی، بیر لە یەکێتی و بەتەنیشت ھەردوکیشیانەوە، بیر لە بەرژەوەندی دۆزی ڕەوای گەلەکەی بکاتەوە و گرێکوێرەی ئارامی و حکومەتی بەھێز، بەدانانی پارێزگارێک بۆ یەکێتی لەکەرکوک بکاتەوە، ڕێبەری گەورە، بڕیاڕی گەورە دەدات .

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP