هەواڵی ئەمڕۆ

كه‌مێك له‌ پارتیه‌وه‌ فێر بن

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج - 20-06-2019 - 14147 جار خوێندراوەتەوە

1
تا ئێستا بیستوتانه‌ پارتى له‌ سه‌ر هه‌ڵوێستى توند یان جوێن و سوكایه‌تى  كادیرێكى به‌ لایه‌نه‌كانى تر ، ئه‌و كه‌سه‌ى سزا درابێت ، یان له‌ گوڵ كاڵترى پێوترابێت ، ئاخر پارتى نه‌ك كادیرو ئه‌ندامه‌كانى خۆى لاگرنگه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه‌ جنێوى پێده‌ده‌ن" نه‌ك ره‌خنه‌" كه‌ نزیكده‌بنه‌وه‌ له‌ پارتى ده‌سته‌مۆو كه‌ویان ده‌كات ، پارتى ئه‌گه‌ر به‌لاى زۆره‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ش له‌ سه‌ر قسه‌یه‌كى خراپى سه‌ركرده‌یه‌كى یان به‌رپرسێكى بدات ، ده‌ڵێت " به‌ بڕیارى سه‌رۆك ئیتر نابێت قسه‌ بكرێت " هه‌رچه‌ند زووزوو ئه‌و بریارو فه‌رمانانه‌ش ده‌شكێنرێن ، به‌ڵام پارتى لۆمه‌ى كادیره‌كانى خۆى ناكات ، نه‌ك وه‌ك گۆڕان و یه‌كێتى  نه‌ك هه‌ر لۆمه‌ى كادیرو هه‌ڵسوڕاوه‌كانیان ده‌كه‌ن ، ته‌نانه‌ت به‌یاننامه‌شیان له‌ سه‌ر ده‌رده‌كه‌ن ، ئه‌وه‌بۆیه‌ ئه‌وه‌ حاڵتانه‌ یانى وه‌ك كابرا وتى " حاڵتان زه‌ریفه‌ ".
2
حزب باره‌گاومه‌كته‌ب سیاسى و گردوژورو سه‌رۆك و سكرتێرو رێكخه‌رى بۆچیه‌ ، ئه‌گه‌ر هه‌موو لێپرسینه‌وه‌و قسه‌و باس و خواسێكى بخاته‌ ئه‌و گۆڕه‌ى ، بابه‌ كه‌مێك فێرى ئه‌وه‌ بن هه‌ندێك دیسپیلین و ئاكارى حزبى، ئه‌وه‌ چ نه‌خۆشیه‌كه‌ حزب كادیره‌كانى سه‌ت نوسراوى بۆ بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌و گرفت وه‌ڵامیان نه‌داته‌وه‌ ، به‌ڵام له‌ سه‌ر هه‌ڵوێستێك له‌ ته‌واوى میدیاكانیه‌وه‌ هاوارى لێهه‌ستێت ، یانى به‌ كورتى و به‌ كوردى ئه‌وه‌ى ئه‌مانه‌ ده‌یكه‌ن  حزبایه‌تى نیه‌و شتى تره‌ ، پێویسته‌ ناوێكى ترى بۆ بدۆزرێته‌وه‌.
3
من به‌ سروشت جنێو فرۆش نیم ، به‌ڵام ناچار بكرێم ده‌بمه‌ میراتگرى شێخ ره‌زاى تاڵه‌بانى ، ئه‌وه‌ له‌م رۆژانه‌ وه‌ك ده‌یانجارى تر به‌ناهه‌ق درۆو بوختان به‌ ناوى پارتیه‌وه‌ بۆ من دروستكراوه‌ ، خۆزى سه‌رۆكى هه‌رێم و هى حكومه‌تى دادێ كه‌ دوو ئامۆزاو دوو به‌رپرسى یه‌كه‌م و دوه‌مى باشورن ، رێگریان له‌و جنێو بازیه‌ ده‌كرد ، هه‌ر بۆ زانیارى ئه‌و بابایه‌ش كه‌ درۆى فه‌رمووبوو ، 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دوو براى به‌ڕێز به‌دران ئه‌حمه‌دو مه‌لا شاخه‌وان به‌ نێوى نێچیرڤان بارزانیه‌وه‌  منیان بۆ كارێكى رۆشنبیرى گه‌وره‌ داوه‌تى ئوتێل خانزاد كردو بۆ خۆم و خێزانه‌كه‌شم  ده‌سكه‌وتى گه‌وره‌ى تیابوو لێ نه‌مكرد ، جا كه‌تۆ له‌ به‌رانبه‌ر ره‌خنه‌ جنێوم پێده‌ده‌ى ، دڵنیام كاتێ عه‌ریف فاتیحى باوكى من له‌ زیندان و دواتریش له‌ سه‌ره‌تاى شۆڕشه‌وه‌  له‌ شاخ بوو تا ئه‌و رۆژه‌ى كۆچى دواى كرد هه‌ر به‌ كوردێكى دڵسۆز مایه‌وه‌ ، ره‌نگه‌ بابى تۆ جاش یان شتێ تر بووبێ.
4
سه‌ره‌ڕاى سه‌رنجى زۆرم له‌ سه‌ر سیاسه‌تى كوردى له‌ باشورى كوردستان ، لاى من سیاسه‌ت ئاكاره‌ ، ئاكار به‌ مانا راقیه‌كه‌ى.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP