لەبەردەم هەلێکی چاک داین

چۆلی محسین - 19-06-2019 - 1726 جار خوێندراوەتەوە


بە درێژایی مێژوو کورد نەیزانیوە هەلە زێڕینەکان بقۆزێتەوە. ئەگەر بێین باسی هەموو ئەو هەلان بکەین ئەوان تەواو نابن و لەگەڵ ئەوەی شایەنی پەند لێ وەرگرتنن بەڵام کەمیک مرۆڤی هۆشیاری کوردیش خەفەت بار دەکات. بۆیە نامەوێ باسی بکەم. 

بەڵام ئەوەی لێرەدا شیاوی باسە ئەوەیە ئێمە لەبەردەم هەڵێکی باشداین یان دەکرێ بڵێین دەتوانین هەلی باش دروست بکەین. 

بە لەبەر چاوگرتنی دۆخی ئێستای بەغدا و بوونی سەرۆک کۆمارێک کە رۆڵێکی ئاکتیڤ دەگێڕێ لە پێشهاتانەی کە روودەدەن و بە دیبلۆماسییەتی مام جەلالانە ڕۆڵ دەگێڕێت نەک لەسەر ئاستی ناوخۆ بگرە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش. 

وە هەروەها بوونی سەرۆک وەزیرێکی وەک عادل عبدالمهدی کە ئاکتی تا ئاستێکی باش بە دڵی کوردە وە زۆریش دژایەتی ئەو هەڵوێستانەی دەکرێت لە نێو هێزە دژە کوردەکانی بەغدا. 

ئەوەی گرینگە کورد بیکات چییە ؟ 

ڕێکخستنی نێو ماڵی کورد بەلاوەنانی بەرژەوەندی حزبی و کەسی لە پێناو دروست کردنی حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار. وە هەروەها زوو چارەسەر کردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ بەغدا. چۆن؟ 

هەناردە کردنی ئەو بڕە نەوتەی لە بودجەی عێراق بۆ هەرێم داندراوە و چارەسەرێکی گونجاو بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان و هتد. بەمەش دەبێتە هۆی بەهێز کردنی پێگەی عادل عبدالمهدی و مانەوەی لەسەر حوکم کە بە ڕای زۆر لە چاودێران باشترین عەرەبە بۆ کورد لە بەغدا. 

چونکە پتەوی بناغەی حوکم لە هەولێر کار بەغدا دەکات و بەهەمان شێوەش پتەوی حکومەتی مەرکەزی پشتی هەولێریش قایم دەکا. ئەوە واقعی ئێستایە. 

بەڵام ئەوەی ئێمە دەیڵێین و دەزانین خۆ سیاسییەکانیش دەیزانن بەلام لەبەر نەبوونی نیاز پاکی ( النية صالحة ) هیچی جێ بە جێ ناکرێت و ئەو هەلەش لە قیس دەچێ.. خۆ ئەگەر بیکەن ئەوا باشتر.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP