چۆن دەچنەوە کەرکووک؟

دەلیل جەمال - 18-06-2019 - 2088 جار خوێندراوەتەوە

دوی پرۆسەی ئازادی عێراق و ئیدارەدانی جومگە هەستیارەکانی کەرکووک لەلایەن کوردەوە چانسێکی گەورەبوو بۆکورد کە بتوانێت نمونەیەکی بەهێزو کاریگەر پێشکەش بکات بەڵام نەکرا.

کەرکوک چەقی برایەتی یان ململانێ؟

 کەرکوک فرە پێکهاتەیە دەوترێت شاری برایەتی تاڕادەیەک کورد ئەم ئیدیۆمەی پاراست بەبەراورد بەسەردەمی بەعس ئەوەی حزبەکان نەیانتوانی برایەتی نێوان خۆیان بوو دواجار کەرکوکیشی کردە چەقی ململانێی نێوانیان 

لە هەرێم بەزیادەوە حەق دراوە

کەمینەو پێکهاتەکان لەهەرێم و ئیدارەی حوکمەت بەزیاووەوە مافیان دراوە بەڕادەیەک لەناو ڕای گشتیدا بووەتە خاڵی مشتومڕ چ لەپەرلەمان کورسیان بەپێی دەنگ نییە چ لەحوکمەت ، ئەگەر ئەم تێڕوانینە لەکەرکوک جێبەجێ بکرایە ئێستا پشتیوانی گەورەی کورد دەبوون لەکەرکوک کورد نەیتوانی پێکهاتەکان بکاتە پشتیوانی خۆی.

کەرکوک دوو ئیدارەیی 

 پێش ۱٦/ئۆکتۆبەر حزبەکان بەتایبەت یەکێتی وپارتی دوو ئیدارەیی لەکەرکوک پەیڕەو دەکرد یەک پلان و ستراتیژ نەبوو یەک هەڵوێست و یەک گوتاری نەبوو ئەمەش باجی خۆی هەبوو

چۆن دەچنەوە کەرکوک؟

پێموایە سەرکردایەتی کورد دەبێت بەبەرنامەو پلان بگەڕێنەوە کەرکووک ئەزموونی ڕابردوو دووبارە نەکەنەوە  بەڕێوەبردنی کەرکوک دەبێت پێشوەخت ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت نەک دوو ئاسایش و دوپۆلیس و هتد..

خاڵی جەوهەری ئیدارەدانی کەرکووکە بەسیاسەتێکی نوێ و کوردیانە...


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP