پارله‌مان و قسه‌ی پارله‌مان و هه‌ڵوێست

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج - 16-06-2019 - 2344 جار خوێندراوەتەوە

یه‌كێك له‌ نوێنه‌ره‌ ئازاكانى كه‌ركوك له‌ قۆناغى پاشایه‌تیدا محه‌مه‌د جاف بوو ، ئه‌و پیاوه‌ى له‌ دیرۆكدا چه‌ند هه‌ڵوێستێكى جوانى هه‌بووه‌ و كاتى خۆیشى له‌ كتێبى كوردو كه‌ركوكدا باسم كردووه‌ ، ئه‌وله‌ گه‌ڵ شه‌ش نوێنه‌رى كوردى تردا له‌ شوباتى 1929 یاداشتێكیان دایه‌ عه‌بدولموحسین سه‌عدونى سه‌رۆك وه‌زیر و داوایان كرد جۆرێك له‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى بدرێت به‌ كوردوكه‌ركوكیش له‌ چوار چێوه‌ى ئه‌و خۆ به‌ڕێوه‌ به‌ریه‌دا بێت ، نوێنه‌ره‌كان بریتى بوون له‌ " جه‌مال بابان ، سه‌یفوڵاى خه‌ندان ، حازم شه‌مدین ئاغا، ئیسماعیل ره‌واندزى ،محه‌مه‌د ساڵح ، محه‌مه‌د جاف " ئه‌و قۆناغه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ناوى نابوو سه‌رده‌مى قه‌ڵه‌م وموڕاجه‌عات .
له‌ 8-8ى 1930 ، مه‌ندوبى سامى و سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق دێنه‌ كه‌ركوك " 8-8-1988 شه‌ڕى عیراق –ئێران وه‌ستاو خومه‌ینى وتى وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ پیاڵه‌یه‌ك ژه‌هر بخۆمه‌وه‌ " هه‌ر ئه‌ورۆژه‌ واته‌ 8ى 8ى 1930سه‌رۆك وه‌زیرو مه‌ندوبى سامى ه‌ گه‌ڵ  پیاوه‌ ناوداروناسراوه‌كانى كه‌ركوككۆبونه‌وه‌یه‌كیان كرد " زۆرێك له‌ ناودارانى كوردى كه‌ركوك به‌شدار بوون" له‌وێ سه‌رۆك وه‌زیر ده‌ڵێت" ئێمه‌ به‌ڵێن به‌ كوردان ئه‌ده‌ین به‌ پێى بڕیارو راسپارده‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان مافى كوردان بده‌ین "،مه‌ندوبى سامیش پشتگیرى قسه‌كانى سه‌رۆك وه‌زیر ده‌كات ، دواى قسه‌كانى ئه‌مان عه‌بدوڵا سافى ئه‌فه‌ندى یه‌عقوبى ، هه‌ڵده‌سێت وده‌ڵێت "له‌م به‌یاناته‌ زۆر موته‌شه‌كرین ، زاته‌ن ئه‌م لیوایه‌ عیباره‌ته‌ له‌تورك و عه‌ره‌ب ،یه‌عنى نفوسه‌كه‌ى سه‌د هه‌زارى له‌م دووعونسره‌یه‌و ئێمه‌ عیراقین و له‌ وه‌حده‌تى عیراق جیانابینه‌وه‌ " به‌ دووى ئه‌ودا مسته‌فا یه‌عقوبى برایشى پشتگیرى قسه‌كانى ده‌كات ، له‌ نێوهه‌مووئاپۆره‌ى خه‌ڵكه‌كه‌دا جگه‌له‌ دوو كه‌س فارس ئاغاى به‌یاتى وشێخ محه‌مه‌د حه‌بیب تاڵه‌بانى پشتگیریان ده‌كه‌ن و كه‌سى تر نا.

دواى ئه‌و قسانه‌ محه‌مه‌د به‌گى جافى نوێنه‌رى پێشوى كه‌ركوك هه‌ڵده‌ستێ و به‌ ده‌نگى به‌رز ده‌ڵێت " لیواى كه‌ركوك ئه‌كسه‌ریه‌تى عه‌زیمه‌ى كوردن ،یه‌عنى له‌ 150 هه‌زار نفوس 120 هه‌زارى كوردى خالیسه‌ ....هتد "له‌ به‌رانه‌به‌ر قسه‌كانى محه‌مه‌د جاف ، عه‌بدوڵا یه‌عقوبى توڕه‌ ده‌بێت و ده‌ڵێت  ئه‌م زاته‌ به‌ ناوى كێوه‌ قسه‌ ده‌كات ، ئه‌م جافانه‌ عایدى سلێمانین هه‌مووى دوو ساڵه‌ ره‌بتى كه‌ركوك كراون ، با بچێته‌ سلێمانى و داواى حه‌قى خۆى بكات " راكان جبووریش ئێستا ده‌ڵێت كورده‌كانى په‌ڵكانه‌له‌ مهابادو هه‌ولێروه‌ هاتوون، محه‌مه‌د جاف له‌ وه‌ڵامى یاقوبیدا كه‌ وه‌ك ده‌ڵێن به‌ ریشه‌ قایته‌وه‌نینو زه‌نگه‌نه‌ن، ده‌ڵێت " من به‌ ناوى 150 هه‌زار جافه‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌م من كوردم  كورد ئه‌ژیم و به‌ كوردى ئه‌مرم ، ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ كورده‌ ، له‌ به‌ر ئه‌وه‌هه‌موو كوردێك حه‌قى هه‌یه‌ له‌ مه‌مله‌كه‌تى كورداندا ته‌ڵه‌بى حقوقى میله‌تى وه‌ته‌نه‌كه‌ى بكات " جه‌عفه‌ر عه‌سكه‌رى به‌ شه‌ره‌فى سوێندئه‌خوات كه‌ مافى كورد له‌ بیر نه‌كات ، سه‌رۆك هۆزه‌كانى كوردیش به‌ گشتى پشتگیرى محه‌مه‌د به‌گى جاف ده‌كه‌ن، " ته‌واوى  راپۆرته‌كه‌ له‌ ژماره‌ 257ى رۆژنامه‌ى ژیاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ ".

نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌ نوێنه‌رى له‌ ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا دیارى ده‌كرد ، ده‌یویست نوێنه‌ره‌كاننوێنه‌رى خزاو ، داڕزاو، لاره‌ خوارو ملده‌رو بێ هه‌ڵوێست وترسنۆك و موچه‌ خۆرى بێده‌نگ نه‌بن ، ئه‌و ده‌یویست چه‌ند محه‌مه‌د جافێك بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ دروست بكات ، ئه‌وان گلان و ده‌رنه‌چوون ، سوار نه‌بوون ،له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى بیریان له‌ هه‌ستانه‌وه‌ نه‌كرده‌وه‌و دواى پاره‌و شتى تر كه‌وتن ، ئه‌وانه‌ى مانه‌وه‌و نه‌خزان، كه‌میش بن زۆرن ،داكۆكى له‌ خه‌ڵكى كوردستان ، داكۆكى له‌ موچه‌ى موچه‌ خۆرانى كوردستان كه‌ هه‌میشه‌ دابه‌شكردنى موچه‌كه‌ یه‌ك نزیكه‌ى 20 رۆژى پێده‌چێت له‌برى ئه‌وه‌ى به‌ رۆژێك یان دوان دابه‌شبكرێت ، رێگرى له‌ دزینى قوتى خه‌ڵك ئه‌ركى نوێنه‌رانى كورده‌و به‌شێكه‌ له‌ ئاكارى كاركردن ، ئه‌وه‌ هه‌ركێ بیكات ، نوێنه‌رانى پارتى یان یه‌كێتى ولایه‌نه‌كانى تر ، ئه‌وه‌ى هۆشیارو غالیب و ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شیدو ئه‌وانى تر بۆ قوتى خه‌ڵك ده‌یكه‌ن ، ئاكاره‌ نه‌ك خیانه‌ت و لادان له‌ كوردایه‌تى ، نا ئاكارى دزین و شاردنه‌وه‌ى پاره‌ى خه‌ڵكه‌ ، ناكرێت له‌ سه‌ر حسابى گشته‌ خه‌ڵك ئه‌و هه‌موو نه‌هه‌نگ و تیمساحه‌ دروست بن و كه‌سانى توێكڵه‌ شوتى كڕێنه‌وه‌ش داكۆكیان لێبكه‌ن و شوكرى خودا بكه‌ن ، " چیرۆكه‌كه‌ى كفر ئه‌حمه‌د واده‌ڵێت " .

واز له‌سه‌فه‌وى و عوسمانى و پیاوى تورك و فارس بێنن ، مانوێنه‌رى خه‌ڵك ئه‌ركى قسه‌ كردن له‌ سه‌ر خه‌ڵكو داكۆكى كردن نیه‌ له‌ خه‌ڵك ، خۆ نوێنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ نیه‌ به‌ شه‌هاده‌وه‌ خۆى بابدات و له‌ نیوه‌ى رێدا خۆى باوێته‌ باوشى خه‌ڵكى تره‌وه‌و نه‌فره‌ت له‌ ده‌نگده‌ره‌كانى بكات "وه‌ك ئه‌وه‌ى هى واشمان هه‌نه‌" .

نوێنه‌ر كه‌ ئه‌وهه‌موو پاره‌یه‌ وه‌رده‌گرێت ، كه‌ ئیفادو سه‌یرو سه‌فا ده‌كات ، كه‌ چوار ساڵ له‌ سه‌ر كورسى پارله‌مان داده‌نیشێت و شه‌ڕى چوارى دیكه‌ش ده‌كات ، خه‌ڵك جگه‌ له‌ قسه‌و هه‌ڵوێست چى تریان لێى ده‌وێت خۆ گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كات پاره‌كه‌ى حه‌رامه‌و كورد وته‌نى به‌ ژه‌هرى مارى بێت ، یانى ئه‌ركى قسه‌و داكۆكیه‌ ، خه‌ڵك چى له‌و نوێنه‌ره‌ ته‌وه‌زه‌له‌ حزبیانه‌ بكه‌ن ، كه‌ له‌ چوار ساڵدا چوار هه‌ڵوێستى ئه‌رێنى نانوێنن و دواتریش به‌ پاره‌ى خه‌یاڵى خانه‌نشین ده‌بن .

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP