دکتۆر بەرهەم وگرنگی تەبایی بۆ ئایندەی خەڵک

قادر اسماعیل قەرەداغی - 10-06-2019 - 1652 جار خوێندراوەتەوە

ئامادە بوونی سەرۆک کۆمار لە مەراسیمی سوێند خواردنی سەرۆکی هەرێم بە وەرچەرخانێکی گرنگ دادەنرێت لە مێژووی پەیوەندیەکانی نێوان عێراق و هەرێم ، بەتایبەتی پاش ئەو سارد یەی ساڵانی ڕابردوو کە گەیشتە حاڵەتی دابڕان و بڕینی قووتی خەڵکی .
بەڵام ئێستا دوو ناوی کوردی خۆش سەرۆکایەتی عێراق و کوردستان دەکات ، 
هەروەها کاتی ئەوە هاتووە نێو ماڵی کورد ڕێکبخرێت و تەپوتۆزی رابردوو وەلا بنرێت ولاپەڕەی تازە بکرێتەوە لە نێوان هەرێم و بەغدا .
ئامادە بوونی سەرۆک کۆمار لە مەراسیمی سوێند خواردنی سەرۆکی هەرێم پاڵپشتیەکی مەعنەوی ئێجگار گرنگە بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم و کەسی نێچیرڤان بارزانی کە بە کەسێکی میانرەو و حەز بە ئاشتی ناسراوە ، بەڵام ئەوەی بەلای خەڵکەوە گرنگترە ئەم ئاشتەوایی وتەبایی نێو ماڵی کورد بگرێتەوە و ئاوەدانی بە دوای خۆیدا بهێنێ و لاپەڕەیەکی تازە بێت لە ئاست ئاوەدانی خۆش و گوزەرانی خەڵکی و ڕەخساندنی هەلی کار و دوور کەوتنەوە لە ئاڵۆزی وگرژی وناخۆشی نێوان بەغدا و هەولێر لە سەر دەستی هەردوو لا .
چونکە کلیلی چارەسەری کێشەکانی کورد لە بەغدایە و ئێمە چەند لە بەغدا بە هێز بین خەڵکی کوردستان ئاسوودە و گیرفانی پڕ دەبێت
 بە کورتی خەڵکی دەیەوەێت کاک نێچیرڤان ڕاوی پرۆژە و سەقامگیری بۆ خەڵکی بکات بەڵکو لە سایەی خوا و پاڵپشتی د.بەرهەم خەڵکی بەرهەمەکەی بچنێتەوە .

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP