وتارێک بەتامی، یەکرێزی

احمد سید عمر - 10-06-2019 - 1141 جار خوێندراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانی ; دەرکی بەوە کردبوو غیابی سەرۆک کۆمار ، لەمەراسیمی سوێند خواردنی سەرۆکی هەرێم ، کاریگەری نەرێنی لەسەر پێگەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دروست ئەکات بۆیە بۆ ئێستا و ئایندەش ھەنگاوێکی باشی ھاویشت چونکە لەڕاستیدا ئامادەیی سەرۆک کۆمار ، هەنگاوێکی گرینگ بو بۆ ئاشتەوایەتی و بەهێزکردنەوەی پەیوەندەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق .

قۆناغێکی نوێیە

لەدوای دەست بەکاربوونی فەخامەتی جەنابی (مام جلال) وەک سەرۆک کۆماری عێراق،  بەشێکی زۆری  له هەنگاوەکانی و بریارەکانی ، نارەزای و تورەیی کادیر و لاینگرانی یەکێتی لێ دەکەوتەوە، بەلام ئیستا هەمووان شانازی پێوە ئەکەن!  ئەم سەردانی سەرۆک کۆمار لێرەو لەوێ بەر نوکی قەلەمە رەشەکان دەکەوێت ، بەڵام هەنگاوێک بەئاراستەی سارێژ کردنی برینەکان دواجار ویژدان ئەمان جولێنت کە شانازی بەم هەنگاوەبکەین. 

دیوەکەی تری وتارەکەی سەرۆک کۆمارو سەرۆکی هەرێم 

بەرز نرخاندنی  رۆڵی کاك مەسعود و بیرخستنەوەی یادی گەورەیی مام جەلال و کاك نەوشیروان لەنێو کاییەی سیاسی دا، لەروو دبلۆماسیەوە ئاماژە گەلێکە بە ئاراستەی  سارێژکردنی برینەکان و کارکردنی بەیەک تیمی بەیەک گوتاری بەئامانجی جێ بەجێ کردنی دەستوور و چارەسەری ئاشتیانەی کۆی کێشەکانی کورد لەناوەند و کێشەکانی ناوخۆی هەرێم بەگشتی و کێشەی ناوچە دابرێندراوەکان بەتایبەتی .

وتارەكەی نێچیرڤان بارزانی، سوپاسکردنی کۆی فەراکسیۆنەرەنگ و رەنگەکانی پەرلەمانی کوردستان کەدەنگیان نەداوە یاخود نەچونەتە ناو هۆڵی پەرلەمان‌و بایكۆتیان كردووە، ئەمە فۆرمێكی نوێیە و کردنەوەی فۆرمێکی سپیە بۆ کارکردن لەداهاتوو ، كە ئەم جۆرە وتاردانە زۆرێك لە سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم تائێستا فەرامۆشیان كردووە.

ئایندە وەلام دەرەوەیە ، کەئاخۆ ئەم وتار و هەنگاوانەی ئەمرۆ کەپر لەگیانی کوردایەتی و برایەتی بون چیان لێ سەوز دەبێ ؟

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP