دیکتاتۆریەت و دیکتاتۆر!

نیاز لاجانی - 10-06-2019 - 4635 جار خوێندراوەتەوە

میللەتان ھەر خۆیان کەش وھەوایەکی وا دەرخسێنن،کە دیکتاتۆریەت سەر ھەلبدا!ھەر بەھاوکاری و پشتیوانی ئەوانیشە کە دیکتاتۆرەکان دەگەنە دەسەلات!ھەر ئەوانیش خۆیان دەکەنە قوربانی بۆ دیکتاتۆر و دەبنە سوتەمەنی سیاسەتی چەوت و کرێتی پر لە درەندەییان!

رۆشنبیرە خۆفرۆشەکانیش ھەلە و تاوانەکانیان ھەلدەگەرێننەوە و وەک کاری زێدەباش و پر لە نیشتمانپەروەری بە میللەتی قوربەسەر دەفرۆشنەوە!

پاش دەیان سالی حوکمرانی دیکتاتۆرەکان،ئەوکاتەی بە ملێون خەلکی ژیانی لێدەبێتە دۆزەخ،ئینجا جارێکیتر بە قوربانیەکی زۆرەوە دەیروخێنن و دیکتاتۆرێکی نوێ یان کۆمەلێ فەرخە دیکتاتۆری نوێ دەھێننە سەر تەختی دەسەلات!
 
جارێکیتر،ھەمان نەھامەتی و ھەمان ژیانی پر لە مەرگەساتی و دیسان بۆ جارێکتر مێژووی پێشوترێ خۆی دوبارە دەکاتەوە و بەس بچمەکان دەگۆرێن! ژیانی خەلکیش خراپ و خراپتر...

ئەوە مێژووی رۆژھەلاتی ناوەراست و جیھانی ئیسلامی!( نمونەی ئێران،عێراق وتێکرای ناوچەکە)
ئێستا خەلەل لە چی دایە؟

ئەوە زانیمان میللەت خۆی تاوانبارە لە دروستکردنی دیکتاتۆر و دیکتاتۆریەت! بەلام بۆ ھەمیشە ھەلەکانی خۆی چەندبارە دەکاتەوە؟

ئایا خەلەل لە عەقلیەت و کولتور و فەرھەنگمان نیە؟!

ئاخر لە بیر نەکەین فەرھەنگیش داب ونەریت،پەرورەردە،ئایین و ئاستی ھوشیاری تاک و بەکۆمەل و ھتد....

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP