خوێنى كه‌ركوكى و خه‌نینى ئێوه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج - 31-05-2019 - 3944 جار خوێندراوەتەوە

دوو به‌یاننامه‌ى قۆڕو بێناوه‌ڕۆك ده‌رمه‌كه‌ن و له‌ خۆتان وابێت شتتان كردووه‌ ، بیر له‌و خوێنه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ده‌ڕژێت ، ئێوه‌ بۆ نه‌وت و ده‌سكه‌وت و دۆلار به‌لاتانه‌وه‌ ئاساییه‌ شه‌ڕى براكوژى چێبكه‌ن ، لێ بۆ خوێنى كه‌ركوكیه‌كان مویه‌كتان ناجوڵێت و له‌ نوكته‌و قسه‌ى خۆشى خۆتان ناكه‌ون ، داخم ئه‌و داخه‌شه‌ ئه‌و كه‌ركوكیه‌ حه‌یاتانه‌ هێشتا گۆرانى به‌ باڵاتانا ده‌ڵێن ، ئه‌وان گۆرانیتان بۆ ده‌ڵێن و ئێوه‌ش به‌ بۆشكه‌و بۆڕى نه‌وت و خوێنه‌كه‌یان هه‌ڕاج ده‌كه‌ن ، ده‌سبه‌ردانى ئێوه‌ له‌ خاك و خه‌ڵك و قه‌پكردن به‌ بۆڕى نه‌وتا دۆخێكى دروستكردووه‌ ، مه‌گه‌ر كوده‌تا و ته‌فرو تونا كردن .

ئێوه‌ كه‌ركوكیه‌كانتان بۆ گورگه‌كان جێهێشت و بێشه‌ڕ هه‌ڵاتن و له‌ دوره‌وه‌ سه‌یرى خوێنى كه‌ركوكیه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌ڵاتن وهه‌ریه‌كه‌تان ئه‌وى ترى تاوانباركرد به‌ فرۆشتن ،كه‌ركوكتان له‌ نێو ده‌ریایه‌ك رق و قینى ناشریندا دایه‌وه‌ ده‌ست حه‌سه‌ن پلایس و مه‌هدى موهه‌ندیس و دایى و ئاغاكانى نه‌وت .

بیرتانه‌ له‌به‌رده‌م كه‌ركوكیه‌كاندا ده‌خه‌نینه‌وه‌ ، ئه‌و كاته‌ش هه‌ندێك چه‌ته‌ى كوردایه‌تى خه‌ریكى تاڵان و دزى بوون ، نه‌وت و زه‌وى و ناموسى خه‌ڵكیان ده‌دزى و وه‌ك جه‌نه‌ڕاڵى كوردایه‌تى خۆیان نمایش ده‌كرد ، له‌برى تۆوى پێكه‌وه‌ ژیانى ئاشتیانه‌ ، رقتان چاند ،ئێستاش ئه‌وه‌م بیره‌ كه‌ محه‌مه‌د خه‌لیل جبورى به‌ رۆژنامه‌نووسه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ى وت ئێستا كورد ئه‌نفالمان ده‌كات ، ، ئه‌وه‌م بیر ناچێته‌وه‌ كابراى عه‌ره‌ب به‌ خۆمى وت كوڕه‌كه‌م بزره‌و گه‌ڵابه‌كه‌ى له‌ باره‌گاى فڵان به‌رپرسه‌ ، ئاخر چه‌ند گایه‌كى ریخن ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێن هه‌موو گاڕانه‌كه‌ توشى نه‌خۆشى ده‌كه‌ن.

ئێوه‌ واتان كرد پیاوێكى وه‌ك موقته‌دا به‌ حكومه‌ت بڵێت گه‌ر هیچ ناكه‌ن ئێمه‌ هه‌ین ، شه‌رم نیه‌ موقته‌دا له‌ سه‌ر كه‌ركوك بێته‌ ده‌نگ و ئێوه‌ش خه‌ریكى به‌ یاننامه‌ى قوڕاوى بن ، خوێن به‌ به‌یاننامه‌ ناوه‌ستێ خوێن پێویستى به‌وه‌یه‌ درۆنه‌كه‌ن له‌ گه‌ڵ شارێكا كه‌ نازانم نه‌وته‌كه‌یتان پێ قودس و دڵه‌ یان خۆى .

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP