بارزانی تاکە مەرجەعی دنیا

سلێمان عەبدوڵا یونس - 29-05-2019 - 44892 جار خوێندراوەتەوە


دۆخی کوردستان لەسۆنگەی بارزانی تێکچوە، بۆیە تێپەڕینی دۆخی قەیران و چاکبونەوەی دۆخەکەش، لانیکەم لە وێستگەی ئێستادا، ھەر بە بارزانی خراپتر یان باشتر دەبێت.

یەکێک لەکێشەکانی بارزانی ئەوەیە، ھەتا بەئێستا دەگات، ئەو ھەر لە چوارچێوەی بیرکردنەوەی شۆڕشی گوڵاندا بەمێنتاڵێتیەکی پارتیانەوە پێشمەرگەیە، لەکاتێکدا، ئەو لەدوای کۆچی دوایی بارزانی گەورەوە، بەرپرسیارێتیەکەی لە وەزیفەی پێشمەرگەیاتی پارتیەوە، بۆ ڕێبەرایەتی یەک لە دو جومگە گەورەکانی شۆڕش گوازراوەتەوە.

لەوەش زیاتر و بەتایبەت دوای کۆچی دوایی مامجەلال، بارزانی وەک دیفاکتۆ، میراتی سپی مەرجەعبونی گەلەکەشی بۆ بەجێدەمێنێت، کەچی بەدەر لە چاوەڕوانیەکان ئەو لەئەرزی واقعدا، ھەر لە تخوبی میراتی زەردی مەرجەعبونی حزبەکەیدا دێت و دەچێ.

بارزانی تاکە مەرجەعێکی دنیایە، دژایەتی و لایەنگری کەسی پەیڕەو دەکات و ڕیسک بە دڵ و قودسی نیشتیمانەکەی و خەونی گەورەی خۆشیەوە دەکات و لەبری ڕێنوێنی، ڕوبەڕوی سەرکردە گەنجەکانی گەلەکەی خۆی دەوەستێتەوە، لەکاتێکدا ئەو پێویستە باوکی میللەت و ڕێبەری ھاوسەنگ و یەکسان و لەیەک مەسافە وەستاوی نێوان ڕۆڵە جیاوازەکانی گەلەکەی بێت.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP