کورد یاریکارە یان یاری پێکراو؟

کاروان جەلال بەگ - 23-05-2019 - 1509 جار خوێندراوەتەوە

عێراق بووەتە چەقی مملێڵانێی هێزە ئیقلیمی و نێودەولەتیەکان هەمووان دەیانەوێ زۆرترین پانتایی هێز و دەستکەوت بۆ خۆیان وە چنگ بخەن!.

عێراق بەجۆرێك گیرۆدەی جەنگ و هەژموونی وڵاتان بوە زۆر جار دە ووترێ لە ئەگەر روودانی هەر جەنگێکی تر لە ناوچەکە شتێك نامێنێت بەناوی عێراق.

قۆناغی هاتن و جێگیربوونی هێز و هەژموونی وڵاتان تێپەری، ئێستە لە قۆناغی بەشکردن و داڕشتنەوەی سنوری قەلەمڕەوییە.

لەم قۆناغەدا لەگەل گۆڕانی هەژموون و پێگەی وڵاتان رەفتار و پەیوەندی یاریکارەکان دەگۆڕێت وە ئەگەری هاتنی جەنگێکی نوێ لە نێوان ،، سوننە و شیعە یان جولەکە و شیعە، هەیە.
گرنکە کورد پارێزگاری لە سەنگ و پێگەی خۆی بکات و بەردەوام بێت لە پاراستنی هاوسەنگی لە نێوان یاریکارە بەهێزەکان

 

کورد کە ئەکتەرێکی گرنگی یاریەکانی ناوچەکەیە گرنکە پارێزگاری لە سەنگ و پێگەی خۆی بکات و بەردەوام بێت لە پاراستنی هاوسەنگی لە نێوان یاریکارە بەهێزەکان و سوود لە دەرفەتەکان وەربگرێت بۆ برەو دان بە کاروانی پێشکەوتن و دواجار بوون بە دەولەت، ئێستە کورد لە بەردەم تاقیکردنەوە و چانسێکی گەورەی سیاسی و جیوگرافی و ئابووری دایە، کورد بووەتە دۆسیەی سەر مێزی گفتوگۆکان و بەشێك لەو سیاسەتە باوەی لە ناوچەکەدا پیادە دەکرێت 
پێویستە کورد یەك وێنەی بخاتە سەر مێزی جیهانی و گۆڕەپانی یارییەکان بۆ ئەوەی چیتر دابەش نەبێت بەسەر ململانێکاندا 

 

بۆیە پێویستە کورد یەك وێنەی بخاتە سەر مێزی جیهانی و گۆڕەپانی یارییەکان بۆ ئەوەی چیتر دابەش نەبێت بەسەر ململانێکان و نەبێتە کارتی بەهێزکردنی بەرژەوەندی وڵاتان،بۆیە پێویستە لەم قۆناغەدا کورد لە چوارچێوەیەکدا خۆی رێکبخات بۆ ئەوەی بتوانێت گۆڕانکارییەکان لە بەرژەوەندی خۆیدا بەکاربهێنێت، بۆ ئەوەی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان لە بەرژەوەندی خۆی ئاراستە بکات، بۆ ئەمەش پێویستی بە بەهێزکردنی یەكڕیزی و تەبایی نێوخۆیی هەیە و دەبێت بەهێزی بکات و کار بۆ سەرخستنی بکات.
كورد ئەكتەرێكی گرنگی ناوچەكەیەوە و هەندێكجار زیاتر لە دەوڵەتێكی سەربەخۆ حیسابی بۆ كراوە

 

ئەگەر سەرنج بدەین لە بارودۆخی سیاسی نێوخۆیی و هەرێمی ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت كورد ئەكتەرێكی گرنگی ناوچەكەیەوە و هەندێكجار زیاتر لە دەوڵەتێكی سەربەخۆ حیسابی بۆ كراوە، ئەمەش بەهۆی پێگە و شوێنی هەرێمەكە و گۆڕانكارییە هەرێمی و نێوخۆییە خێراكانەوەیە، بەتایبەتی گرنگی و پێگەی کوردی باشور لە ئاست هاوکێشەی ناوچەکە بەگشتی، پلەیەکی زێڕینی هەیە.
ئەمریكا پێش شەڕی داعش بەجدی بیری لەوەکردووەتەوە کێ لە دوای داعش حوکمی عێراق بكات

 

ئەمریكا پێش شەڕی داعش بەجدی بیری لەوەکردووەتەوە کێ لە دوای داعش حوکمی عێراق بكات! لەمبارەیەوە هەموو هەوڵە دیپلۆماسییەکانی لە ئاستی ناوخۆدا بۆ راگرتنی هاوسەنگی نێوان سوونە، شیعە و کوردە، لە ئاستی هەرێمیدا بۆ راگرتنی هاوسەنگی نێوان ئێران، تورکیا و سعودیە. ئەمریكا لە رابردوودا زۆر بەڕوونی ئەو پەیامەی بە شیعەكان داوە كە ناکرێت بەم شێوەیە بەردەوام بن لە حوکمڕانی و بە ئاشکراش بە بەرپرسانی عێراقیان گوتووە مەرجی دەرکردنی داعش گۆڕینی شێوازی حوکمڕانییە لە عێراق و سنووردانان بۆ هەژموونی ئێران.
ئێستا بەڕوونی دیارە ئەمریكا شیعەیەكی بەهیزی ناوێت لە عێراق، لەبەرئەوەی لەهەموو بارێكدا دەبێتە هۆی لەدەستدانی باڵادەستی لە عێراق لەبەرامبەر ئێران

 

ئێستا بەڕوونی دیارە ئەمریكا شیعەیەكی بەهیزی ناوێت لە عێراق، لەبەرئەوەی لەهەموو بارێكدا دەبێتە هۆی لەدەستدانی باڵادەستی لە عێراق لەبەرامبەر ئێران، بۆیە كار بۆ عێراقێكی یەكگرتووی بەهێز كە هەردوو پێكهاتە سەرەكیەكەی وەك كورد و سونە باڵادەستبن، ئەمەشیان بەڕوونی بە بەرپرسە کوردەکان وتووە لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەیی یەکێتی خاکی عێراق نین، لەبەرئەوەی باڵادەستی كورد و سوننە زامنكردنی هاوپەیمانیەكانیەتی لەگەڵ سعودیە و ئیسرائیل و توركیای، لاوازی شیعەش بەمانای لەدەستدانی باڵادەستی ئێران و سوریاو روسیایە لە عێراق وەك چۆن رووسیا لە سوریا دەیەوێت بەنزیكبونەوەی كوردەكان لەژێر باڵی بەشار ئەسەدا ئەمریكا بكاتە دەرەوەی یارییەكە.

لەم نێوەندەدا راستە كورد چارەی نییە و دوورەپەرێزییشی لە ئێران چارەسەری هیچ کێشەیەك ناکات، نزیکبوونەوە لێشی خۆی لە خۆیدا کێشە دروست دەکات، لەبەرئەوەی کورد لە هاوکێشەی سیاسی عێراقدا کەمینەیە، وەك پارسەنگێك بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکانی بەغداد یان بۆ دروستکردنەوەی بەکار دەهینرێت. 

ئەوەی کورد دەباتە پێشەوە و سەنگێکی بۆ دروست دەکات، تەبایی و یەکڕیزییە نێوخۆیەتی و مامەڵەیەكی بێلایەنانەیە لەگەل هێزە باڵادەستە هەرێمیەكان.

راستە هەوڵێك هەبووە بۆ ئەوەی کورد بتوانێت ببێتە خاوەن ستراتیژی سەربەخۆی خۆی و چی تر درێژکراوەی ستراتیژی وڵاتانی ناوچە نەبێت، بەتایبەت تورکیا و ئێران کە سەکۆی شەڕەکانیان گواستوەتەوە ناو خاکی کورد و وەکالەتی شەڕەکانیان لە ژێر پلانێکی دژە کوردا بە کورد کردوە
دەكرێت بپرسین ئایا سەركردایەتی سیاسی كورد و پارتە كوردییەكان لەم ململانێییەدا یاریكەر دەبن یان یاری پێكراو؟

 

ئەوەی لێرەدا گرنگە پرسی كورد و هەرێمی كوردستانە لەم میملانێییەدا، دەكرێت بپرسین ئایا سەركردایەتی سیاسی كورد و پارتە كوردییەكان لەم ململانێییەدا یاریكەر دەبن یان یاری پێكراو؟ سەرەتا پێویستە لایەنەکانی کورد بزانن بەرژوەندی کورد لە گەل کێیە و لە کوێ دایە، ئەگەر وڵاتانی جیهان بەخواستی خۆیان پەیڕەوی لە تیۆرێكی وەك ریالیزم یان لیبراڵیزم بكەن ئەوا كورد تیۆری بەرژەوەندی بەسەردا سەپێنراوە، چونكە کورد بە درێژایی مێژوو بووەتە کارتی دەستی وڵاتانی ناوچە و ئەو ململانێ ناوچەیی و هەرێمایەتیەی کە هەبووە بەسەریدا سەپێنراوە، ئەگەر هۆکاری یەكەمی هەڵکەوتەی جوگرافی و جیوپۆلەتیك بێت، ئەوا هۆکاری دووەمی نەبوونی عەقڵێکی سیاسی و نەبوونی یەکهەڵوێستی حیزب و سەرکردە سیاسیەکان بووە کە نەیانتوانیوە ئەو یاریە سیاسیە بکەن کە پێویست بووە بۆ ئەو دەمەی کورد، لەبەرئەوەی كورد نەیتوانیوە كەڵك لە مێژوو و رابردووی خۆی وەربگرێت ولەو بارودۆخانەی كە دێتە پێش سوودی لێوەربگرێت.

ئەوەی هەیە كورد هەمیشە ناچار كراوە سیاسەتی سەپێنراوی سەری جێبیەجێ بكات نەك خاوەن سیاسەتی راستەقینەی خۆی بێت، هەر ئەمەش وایکردووە کە تاڕادەیەک بە زەقی بە لایەکدا نەشکێتەوە، ئەمەش لایەنیكی باشی كورد بووە، بەڵام ئەمە نەك لە زۆرزانی کورد خۆی بووە، بەڵكو بەهۆی دابەشبوونی هەرێمیاتییەوە بووە، تەنانەت لە رێڕەوی سیاسەتی دوو هێزە جیهانییەکە پێویست بەوە ناکات کە تەوەربەندیەکە دابەشبوونی کوردی بەسەردا فەرز بکرێت.

*شارەزا لە دییلۆماسیەت و پەیوەندییە نێودەڵەتیەکان و ئاسایشی نەتەوەیی.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP