بارزانی گەورە چی کرد؟

نیاز لاجانی - 22-05-2019 - 12795 جار خوێندراوەتەوە


ئێستا زۆربەمان جوانتر، تابلۆ سیاسیەکە دەخوێنینەوە، دەزانین سیاسەت کردن لە کەرتەدونیایەکی وەک دەڤەری رۆژھەلاتی ناوەراست چ زەحمەتێکی زۆرە، ئاخر وەک پەندەکەی خۆمان دەلێ:ئەوەی لە شەر نەبێ شیری تیژە.

لێرە قسەم لەسەر خراپی حوکمرانی حکومەتەکانی ناوچەکە نیە، قسەم لەسەر مێوانە بەھێزەکانە کە لە دوری دورە دێن و تەسفیەی حساباتیان  لێرە دەکەن.

ئینجا قسەم لەسەر دەولەتانی ناوچەکەیە، کە بێجگە لە بەدبەختی شتێکیان بۆ گەلانی خۆیان نەھێنا و ناتوانن بھێنن.

جا لەو گێژاوە پر لە ئالۆزییەدا،میللەتێکی داگیرکراوی مالوێرانی وەک کورد دەبێ چۆن لەو شلۆغییە سیاسیە گەرم و پر لە پیلانگێرییە گەمە بکا؟ کە ئەمەش حالی بێ.

سەرەرایی ھەموو کەمووکورییەکانی خەباتی سیاسیمان، بەلام رۆلی رابەر زۆر گرنگە، لەرێکەوتنی یازدەی ئازار سەدام پێی وابوو بەرێکەوتن لەگەل پارتی و بارزانی نەمر، ئەگەر بالی مەکتەبی سیاسی کە لەگەل بەغدا بوون، چەکیان بکا و رادەستی بارزانی و شۆرشیان بکا،شەرێکی گەورە لە نێو شارەکاندا روو دەدا.

بارزانی گەورە، قوڵ و گەورە بیری دەکردەوەلە پیلانی دوژمن گەیشت ھەربۆیەش بەرنامەی یەکگرتنەوەی دا کە بە شێوەیەکی رێژەی کادیرە سیاسی و سەربازییەکانی بالی مەکتەبی سیاسی لە نێو پارتی بەرپرسیاریەتیان وەرگرت،بەم سیاسەتە حەکیمانەی بارزانی نەمر،پیلانی سەدام و رژێم گۆر بە گۆر چوو.

ئێستاکەش، کوری بارزانی نەمر، جەنابی کاک مەسعود، ھەمان رۆل دەگێرێ، نەفەسی بەرامبەر زۆران چ نەیارانی، چ دوژمنانی، چ رکابەرەکانی، تەنانەت بەرامبەر  بە ھەندێ بۆ چوونی نێو خۆیی حیزبدا فرە درێژە، بەتایبەتیش رەوانشاد مام جەلال نەماوە و ئەرکە قورسەکە کەوتۆتە سەر شانی جەنابیان.

پەندێکی خۆشمان ھەیە کە دەلێ: چەپلە بە دەستێک لێنادرێ!
بۆیە ئەرکی سەرشانی ھەموو لایەنەکانیترە کە ھاوکاری جەنابیان بن لەم قۆناخە چارەنووس سازەدا.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP