رۆڵی سەرۆك كۆمار لە عێراقێكی گشتیدا

کەمال محەمەد - 22-05-2019 - 2860 جار خوێندراوەتەوە

لە دۆخێكی بەمجۆرەدا كە عێراق كەوتۆتە چەندین كێشەی ناوخۆیی و كێشمەكێشمی مەزهەبی و هەژمونگەرایی وڵاتانەوە و لەلایەكی دیكەشەوە هەرەشەو ململانێكانی ئەمریكا و ئێران لە خاكی عێراق تا دێت زیاتر ئەبێت و هەریەكەیان بە ئامانجی پاراستنی بەرژەوەندییەكانیان هەوڵی بەهێزكردنی پێگەی ستراتیژی و سیاسی و سەربازی خۆیان ئەدەن، بۆیە ئەتوانم ئەم دۆخەی ئێستای عێراق بە قۆناغێكی كائیوسی و قەیران دابنێم.

ئەركی دامەزراوە سەرۆكایەتییەكان چییە لە عێراقی ئێستادا؟


ئەگەر عێراق كەوتبێتە دۆخێكەوە لەپێناو بەردەوامبونی خۆیدا نەتوانێت دامەزراوە سیاسی و سەرۆكایەتیەكان ئاوا بكات و كارایان بكات ئەوا توانای ئەوەی نابێت لیبراڵیزم لەژێر ناوی سەقامگیری و تەبایی بەسەر گەلەگەی و تەواوی پێكهاتەكاندا بسەپێنێت و بەتایبەتیش بتوانێت ئەودەسەڵاتەی بەسەقامگیری دیموكراتی وتەبایی بۆ هەموان ناو ببات ،لێرەدا سەرۆكایەتی كۆماریش بەپێی ئەودەسەڵاتەی پێیدراوە لە یاسا و دەستوری عێراقیداكۆمەڵێك ئەرك و ڕۆڵی كاریگەری كەوتۆتە سەرشان، كە لە بنەرەتدا وەك سەرۆكێكی گشتی ئامانج لێی زیاتر خزمەتكردنی یەكسانی و ئازادی دیموكراسیبونی پێكهاتەكانی ناو عێراق دەكاتەوە.


هەروەك ئەزانرێت شێوازی بەرێوەچون و دەرەنجامەكانی هەرپێگەیەكی سیاسی یان دامەزراوەیەكی سەرۆكایەتی بەپێی كەسەكان لەقۆناغێكەوە بۆ قۆناغێكی دیكە جیاوازەو ئەگۆڕدرێت بەهۆی ئەزمونی سیاسی و رادەی هونەری سیاسی و هەروەها چۆنێتی بەكارهێنانی پێگەكەو خودی كەسەكەش گرنگی و دەوری خۆی ئەبینێت ،ئەم جیاوازییە بەپێی هەڵسەنگاندن و بڕیاردان دەردەكەوێت بەپێی بەڵگە راستییەكان، ئەوەی لەئێستا ئەتوانرێ بوترێ هەوڵ و دەستپێشخەریییەكانی بەرهەم ساڵەحە وەك سەرۆك كۆماری عێراق لە ماوەی ئەو چەند مانگەی كە سەرۆكایەتی كۆماری پێ سپێردراوە، كەلەم ماوە كەمەدا دامەزراوەكە جۆرێك لە زیندوێتی و چالاكی بەخۆوە بینیوە كەئەگەر بەراورد بە كاتی دەست بەكاربون و دۆخی ئێستای عێراق بكرێت ئەوا جێگای دەستی دیاربوە لەچەندین پرۆژەو و لێكنزیكردنەوەی لایەنەكان لەلایەك و پەرەپێدان بەرەپێشچونی پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی عێراق لەو سەردانانەی كە بۆ دەرەوە ئەنجامی داون، بۆیە پرۆژەی قەرەبوكردنەوەی ژنان و كچانی ئێزدی و پرۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و گرێدانی گفتۆگۆی نیشتمانی كەچەندین دانیشتنی بۆ كراوە ئەنجامی هەوڵەكانی سەرۆك كۆمار بوە.

ڕۆڵی سەرۆك كۆمار لەناوچە كێشە لەسەرەكاندا چی بوە؟
لەدوای روداوەكانی ١٦ ی ئۆكتۆبەر و ریفراندۆمەوە دۆخی كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان گۆڕانكاری بەسەرداهاتوەو تائێستاش لایەنە كوردییەكان نەیانتوانیوە هەماهەنگ بن و پڕۆژەیەكیان پێ بێت بۆ ئاسایی كردنەوەی شارەكەو وابەستەیی خۆیان نیشان نەداوە بۆ چارەسەركردنی ئەو دۆخەی كە تێیكەوتوە، ئەم رەوشە پارچەبونێكی سەرەكی ناو كوردەكان و سەركردایەتی كوردە كەدواجارئەم هەڵوێستانە كاریگەرییەكەی رێگا لەپێش فشارێكی نائاسایی ئەكاتەوە كە لەم روداوانەی دواییدا بەدی ئەكرێت، بۆیە بێ پرەنسیبی و بێ ئامانجی نەبونی یەك دەنگی بەواتای ڕۆیشتن لەگەڵ هەر بایەكی هەڵكردوو دێت واتا كەوتنە ناو لاوازی هەڵوێست بەرژەوەندییە تایبەتییەكانەوە دێت، سەرەڕای ئەمانە ئێستا هەموان كێشەكانیان بۆ سەرۆك كۆمار بەجێهێشتوە بەتایبەت سەركردایەتی كورد بەهۆی كوردبونییەوە، بەڵام بەهۆی بەكارهێنانی دامەزراوەكە لەروی دەستوریەوە وای كردوە سەرۆك كۆمار لەرێگای چەندین كۆبونەوەو بانگێشتكردنی دەسەڵاتدارانی كەركوكەوە هەوڵی دۆزینەوەی كێشەكان و گەیاندنی بەشێوەیەكی چارەنوس ئامێزانەی داوە، هەرئەمەشە وایكردوەهەستی بەرپرسیارێتی كردنی ئاسایش و خزمەتی گشتی هەمو پێكهاتەكانی عێراق لەدیدی سەرۆك كۆمارەوە كەبەپێی دەستور ناتوانرێ پشتگوێ بخرێ.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP