راكان جبورى له گوێى گادا خه‌وتوه
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج -
21-05-2019 -
4709 جار خوێندراوەتەوە
ده‌بوو راكان جبورى كه پارێزگارى به وه‌كاله‌تى كه‌ركوكه ئێستا به هه‌ردو زمانى توركمانى و كوردى دوابا، ده‌بوو به ئاسانى ناوه‌كانى په‌ڵكانه‌و كونه ڕێوى و چه‌خماخه‌و سه‌رگه‌ڕان و پارهپارهو ئه‌و شوێنانه‌ى زانیباو به خوارو خێچى نهیگوتبان ، راكان كه به‌خت یاوه‌رى بوو بۆ ئه‌وه‌ى بچێته سه‌ر كورسى پارێزگار ، ده‌یتوانى وێنه‌ى پارێزگارێكى ئاوهزدارو " عاقڵمه‌ند" به ئاگا له مێژوى شاره‌كه‌و سنوره‌كه باو وه‌كو یه‌ك سه‌یرى هه‌موو پێكهاته‌كانى كردبا ، راكان له برى ئه‌وه‌ى پارێزگارێكى دواى روخانى به‌عس بێت و ببێته هه‌وێنى یه‌كتر قه‌بوڵكردن و پێكه‌وه ژیانى ئاشتیانه‌ى پێكهاته‌كان ، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به نوسراوه مه‌ترسیداره‌كانى كه‌وته لاساى كردنه‌وه‌ى به‌عس ، ئه‌مه له ئه‌نجامى بێده‌سه‌ڵاتى كورد‌و بێده‌نگى به‌غدادا.
راكان خه‌ڵكى په‌ڵكانه كه نازانێ ناوه‌كه به ته‌واوه‌تى ده‌ربڕێت ،به خه‌ڵكى ئێرانى و مهخمورو هه‌ولێر ده‌زانێت ، لێ ناپرسێت ئه‌ى شه‌مه‌ر له‌كوێوه هاتوون ، ئه‌گه‌ر گریمان راكان راست ده‌كات و ماڵه كورده‌كانى په‌ڵكانه مهابادین ، باشه با مه‌تر بیپێوێت ئاخۆ حائیلى سعودى دورتره كه بنچه‌ى شه‌مه‌ر له‌وێوه هاتوون ، یان مهابادى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ، واز له هه‌ولێرو مه‌خمور بێنه ، له كاتێكا ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه كه‌ركوك له سه‌رده‌مى عهرهباندنا له‌و په‌ڕى به‌سره‌وه خه‌ڵكى بۆ هێنراوه .
راكان په‌ڵكانه به گوندى شه‌مه‌ر ئه‌زانێت ، به‌ڵام پرسیارى ئه‌وه ناكات عه‌لى حه‌واس باو باپیرهكهى له كوێوه هێنراون و به مه‌به‌ستى چى هێنراون ، ئه‌و نایه‌وێت بزانێ كه له 1963ه‌وه به به‌رنامه كورد له‌و شار‌و ناوچه‌یه به‌ر شاڵاوى ده‌ركردن و تاڵان و سڕینه‌وه كه‌وتوه ، ئه‌و پرسیارى ئه‌وه ناكات بۆ له 1987-1988 زیاتر له 700 گوندى كورد نشینى كه‌ركوك ته‌فرو تونا كرا‌و سوتێنرا ، نایه‌وێت بپرسێت له دواى 2003ه‌وه بۆچى زیاتر له 1300 ماڵى كورد له حه‌ویجه‌و ریازو عه‌باسیه به‌ر شاڵاوى راونان و كوشت و بڕكهوتن ، یانى ئه‌وه چكارهساتێكه راكان جبورى به‌رپرسى یه‌كه‌مى شارێك بێت و راستیه‌كانى مێژوو له‌باره‌ى شار‌و ناوچه‌كه‌وه نه‌زانێت ، یان بیزانێت و خۆى لێ گێل بكات .
ئه‌وه چ جۆره نهزانیهكه پارێزگارى شارێك بیت و نه‌زانى چى به‌سه‌ر شار‌و ناوچه‌كه‌ت هاتووه ، نه‌زانى به زمانى هاوڵاتیانى شاره‌كه‌ت قسه بكه‌یت، له كاتێكا له 2003ه‌وه تا 2017و دانیشتنى راكان له سه‌ر كورسى پارێزگار دوو پارێزگاره‌كه‌ى پێش ئه‌وكه كورد بوون ، توركمانى و عه‌ره‌بى و كوردیان زانیوه‌و به زمانى خه‌ڵكه‌كه له ئازار‌و خه‌مه‌كانى خه‌ڵك گه‌یشتون ، چاك بوونه یان خراپ ئه‌وه‌یان بابه‌تى ئێمه نیه ، به‌ڵام شورهییهكى گه‌وره‌یه پارێزگارى شارێك بیت نیوه‌ى كورد بێت و نه‌زانى یه‌ك رسته به كوردى بڵێیت.
پارێزگار بیت و به ویستى ناسیونالیستانهى خۆت ده‌سكارى مێژوو جوگرافیاى پارێزگاكه‌ت بكه‌یت.
ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی