سەردەمی دووڕویی !

توانا ئەحمەد خەیات - 21-05-2019 - 2658 جار خوێندراوەتەوە

کاتێک گوێبیستی ووشەی دووڕویی دەبین چەندین ڕەفتاری جیاواز جیاواز  لە کاییەی جیاواز جیاوازدا دێتە خەیاڵمان، لەوایەنە  مرۆڤەکان لە ڕەفتاری کۆمەڵایەتیدا دووڕوبن، لەوانەیە کەسەکان لە ڕەفتاری سیاسیدا دووڕوبن، لە وانەیە کەسەکان لە ڕەفتاری ئاینیدا دووڕوبن، لەوانەشە کەسەکان لە ڕەفتاری پیشەییدا دووڕوبن ،بێگومان لەنێو سەرجەم گەلانی دنیادا کەسانی دووڕو هەیە و لە زۆربەی کایەکاندا ڕەفتاری دووڕویی بەدی دەکرێت. 

دووڕویی  لە زمانی ئینگلیزیدا پێی دەوترێت ( Hypocrisy )ئەم ووشە ئینگلیزییە لە بنچینەدا لە ووشەی (hypokrites) ییۆنانیەوە وەرگیراوە  کە بەمانای ئەکتەر یاخود نمایشکاری سەر تەختەی شانۆ دێت . بێگومان کاری شانۆیی و ڕۆڵ بینینی ئەکتەرەکان جیاوزی زۆرە لەگەڵ ڕەفتارو کەسێتی خودی کەسی ئەکتەردا. 

باواز لە ووشە ئینگلیزی و یۆنانییەکە بهێنینن و باس لە دووڕویی کەسەکان و مرۆڤەکانی ئەم سەردەمەی ئێستا بکەین ، لەو باسەشدا کارمان بە دووڕویی  مرۆڤەکانی تری دنیا نییە و باس لە دووڕویی  مرۆڤەکانی ئەم هەرێمە بچۆلانەیەی خۆمان دەکەین کە پێی دەوترێت هەرێمی کوردستان. 

بەداخەوە ڕەفتاری مرۆڤەکان لەم هەرێمەدا تەواو گۆڕاوە و کەسانی دوڕو  ڕۆژ بەڕۆژ ژمارەیان لە زیاد بوندایە

 

بەداخەوە ڕەفتاری مرۆڤەکان لەم هەرێمەدا تەواو گۆڕاوە و کەسانی دوڕو  ڕۆژ بەڕۆژ ژمارەیان لە زیاد بوندایە. 


لەم بابەتە کورتەدا یەک نمونەی دووڕویی باس دەکەین کە زۆر بە ئاشکرایی لە ڕەفتاری کەسەکاندا بەدی دەکرێت هەر وەک ئەکتەرێک بن و هەر ڕۆژەی ڕۆلی کەسایەتییەک نمایش بکەن. بەڵام ئەم کەسانە ڕۆڵەکانیان لە سەر تەختی شانۆ نمایش ناکەن، بەڵکو نمایشەکانیان لەژیانی واقیعدا بەرجەستە دەکەن.  


لەم ڕۆژانەی پێشودا و تەواو لە ڕۆژی  19/5 دا کە ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ئەمین کەسایەتی سیاسی و ڕۆشنبیری بەناوبانگی گەلی کورد و ڕێکخەری پێشوو و دامەزرێنەری بزوتنەوەی گۆڕان بوو. گەر گوزەرێکت بکردایە بەنێو میدیای کوردی و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی کەسانی سیاسی و کەسانی ئاسایی ئەم هەرێمەدا  تێبینی ئەوەت دەکرد کە ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی سیاسی و کەسایەتی  ئاسایی بۆ ساڵیادی کۆچەکەی  تەواو وەک کەسێکی دووڕوو رەفتاریان کرد، بە جۆرێک لەو ڕۆژەدا کەوتبونە بڵاوکردنەوەی شیعرو شانامەو مەدح و سەنای کاک نەوشیروان و میدیاو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیان پڕ کردبوو لە وێنەی سەردانکردنیان بۆ سەر مەزاری  ئەو کەسایەتییە. لەڕاستیشدا ئەو کەسانە پێشتر تاکو کاک نەوشیروان لە ژیاندا بوو دژی بون و بەرەنگاری کارو هەڵوێستەکانی بوون.


بەداخەوە گەر نمونەکانی دووڕویی کەسانی سیاسی و کەسانی ئاسایی ئەم هەرێمە بنوسینەوە، دەبێت چەندین ووتار و بابەتی دورو درێژ بنوسین. بە پێی ووتەکەی ئەنجیلۆش بێت دەبوایە کەسانێکی زۆر بمردنایە، چونکە ئەنجیلۆ دەڵێت" ئەگەر دووڕویی دەرمان بوایە، ئەوا ژمارەیەکی زۆر لە کەسەکان دەمردن بەهۆی زیادبەکارهێنانی ئەو دەرمانەوە ". 







ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP