ئەمریکا و ئێران تا ئێستاش نیازی جەنگیان نییە

حەسەن بارام - 18-05-2019 - 1311 جار خوێندراوەتەوە

سەرباری هەڕەشەوگوڕەشە وهێنان وکۆکردنەوە وئامادەسازی بۆ جەنگ، بڕوام وایە هێشتا هیچکام لەم دوو وڵاتە ڕکابەرە بەکردەیی نیازی شەڕ وپیکدادانیان نییە، بۆ ؟ سەبارەت بەئەمریکا وهاوپەیمانەکانی لەناوچەکەدا هەموو پێوەر وئاماژەکان پێمان دەڵێن لەکاتی ڕوودانی جەنگ دا ئەمان براوە دەبن، بەڵام بۆ لەبنەڕەتدا زۆر ئارەزووی ڕوودانی ئەم جەنگە ناکەن؟ 
 تا ئەم چرکە ساتە ئەمریکا نەیتوانیوە کۆدەنگییەکی نێودەوڵەتی بۆ ئەم شەڕە دروستبکات

 

یەکەم تا ئەم چرکە ساتە ئەمریکا نەیتوانیوە کۆدەنگییەکی نێودەوڵەتی بۆ ئەم شەڕە دروستبکات، دووەم لەزیانە گیانی و داراییەکان دەڕدۆنگە و بەترسەوە مامەڵە دەکات، سێهەم ترسە لەدووبارەبونەوەی ئەزمونی عێراق لەئێران، چوارەم کۆمەڵێک هۆکاری تر هەن، هەرچی کۆماری ئیسلامی ئێرانە پێ وایە لە کاتی ڕوودانی ئەم شەڕەدا سەرئەنجام ئەو تێکدەشکێت و تێدا زیاندمەندی یەکەم دەبێت و کۆتایی بەهەژمون وبونی دێت.

کەواتا لەبەر ئەو هۆکارانەی سەرەوە هەر یەک لەئەمریکا و ئێران سەرەڕای هەڕەشە و گوڕەشەکانیان لەناخەوە حەز بەڕوودانی ئەم جەنگە ناکەن، ئەمەش بەو مانایە نایات ئەگەری شەڕ زۆر دور بێت، لەلایەک ترس وهەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و کەنداو، لەلایەکی ترەوە هەژمونی سەپێندراوی ئێران بەسەر عێراق و یەمەن و لوبنان و سوریادا، سەرەڕای دۆسییەی چەکی ئێرانی وچەندین پرس وگرفتی ئابوری، پرسی گفتوگۆ وڕێککەوتنیشی نەختێک ئەستەم بووە.
لەئێستادا ئێران مەحکومە بەوەی بگەڕێتەوە نێو ئێران وسەرجەم هەژمون و بون و هەڕەشەکانی بۆ دەرەوەی خۆی کۆتایی پێ بهێنێت و ڕێککەوتنێکی نوێ لەبارەی چەکەکانییەوە مۆر بکات، وەک ئەوەی ئەمریکا و ڕۆژئاوا دەخوازن

بۆیە لەئێستادا ئێران مەحکومە بەوەی بگەڕێتەوە نێو ئێران وسەرجەم هەژمون وبون وهەڕەشەکانی بۆ دەرەوەی خۆی کۆتایی پێ بهێنێت و ڕێککەوتنێکی نوێ لەبارەی چەکەکانییەوە مۆر بکات، وەک ئەوەی ئەمریکا و ڕۆژئاوا دەخوازن، ئەو کاتە لانی کەم لەمەودای دوور نزیکدا تارماییەکانی جەنگ تا ئەندازەیەک زیاتردەڕەوێتەوە.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP