ڕاستکردنەوەی دو ھەڵەی عەلی حەمەساڵح و سەرنجێک

محەمەد عەلی - 15-05-2019 - 17762 جار خوێندراوەتەوە


یەکەم: لەمانگی ١١ ی ٢٠١٧، ئەندامی لیژنەی باڵای ھەڵبژاردن بوم و بڕیاری لیژنەکە ئەوەبو ئەگەر ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت، عبدواللەی مەلانوری سەرۆکی لیست دەبێت. لەگەڵ بەڵێن ئیسماعیل لیستەکەمان برد بۆ ھەولێرو لە چێشتخانەی ئەبوشەھاب لەپەیوەندی تەلەفۆنیدا بوین لەگەڵ برادەرانی کۆمسیۆن ئاخۆ لیستەکە تەسلیم بکەین یان نا؟ ئاگاداریان کردین ھەڵبژاردن ئەنجامنادرێت، لیستەکەمان تەسلیم نەکردو گەڕاینەوە بۆ سلێمانی. شێخ علی! بڕیاری لیژنەکە ئەوەبو ئەگەر لیستەکەمان تەسلیمکرد، ناوی عبدواللەی مەلانوری بۆ سەرۆکی لیستەکە زیادبکەین نەک ئەندامێکی خانەی ڕاپەڕاندن!.

دوەم: لە کۆبونەوەیەکی (گروپی ھەستانەوە) لە شوقەکەی یوسف محمد لە پاک ستی، شەوی ٢٠١٧/٦/٢٢، وتت (چیاو نما پێیانوتوم دەتکەین بەسەرۆکی لیست بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان). کەواتە تۆ بەدەنگدان و بڕیارێکی دیموکراسی نەبویت بەسەرۆکی لیست! ھەر ئەم وەعدەش بوەھۆی ئەوەی سەرسەختانە بەرگری لەتەوریسی سیاسی بکەیت و پاداشتەکەشت وەرگرت! (ئەڵبەتە لیژنەکانی مانگی ١١ ی ٢٠١٧ و مانگی ٩ ی ٢٠١٨، دو لیژنەی جیاوازبون و نەتوانرا یان نەگونجا لەوەی یەکەمیان جەنابتان فەرزبکەن !). 

سەرنج: ئەرێ بەڕاست تۆ و ھاوڕێکانت و گۆڕانی گردەکە، دژی ناعەدالەتی موچەو خانەنشینی پلە تایبەتەکانن لەھەرێم و بەغداد یان موزایەدە دەکەن؟! ئەگەر عبدواللەی مەلانوری لەگەڵت ڕێبکەوتایە (وەک ئاماژەت پێداوە)، ئێستە ئەم بابەتی خانەنشینیەت دەوروژاند؟!.
 

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP