وەڵامێک بۆ هێڤیدار ئەحمەد
کێ خوێندەوارە و کێ نەخوێندەوارە

سەردار موسی شەریف - 12-05-2019 - 10188 جار خوێندراوەتەوە

(ئەوانەی لەدەرەوە خوێندیانەو (بڕوانامەیان) هێناوە وەڵاتییان فرۆشت)!!!"-  ھیڤیدارم ئەحمەد، ئەندامی پارلەمان

كاك ھیڤیدار ئەحمەد ئەندامی پارلەمان و ئاموازی گوندەكەم، لەم روژانە بابەتێكی لە مالپەری خەندان(9/5/2019) وروژاند، بویە ھەم وەكو ھاولاتی، ھەمیش وەكو ماموستای زانكو و خاوەن بروانامەی دەرەوەی وڵات و ئەندامی پارتی لە سەر پشكی " مەلای یەكان" بەرچاورونی یەكم بە پێویست زانی، لە ھەمان كاتیش بابەتەكە ‎كەسایەتی نییە. 
گرێدانی پۆستی سیاسی بە ھەبونی بروانامە بە دیتنی من زورتر كولتوری كومەڵگای خاوەن عەقلێكی پێنەگەیشتوی سیاسی و كومەڵایەتییە

 

گرێدانی پۆستی سیاسی بە ھەبونی بروانامە بە دیتنی من زورتر كولتوری كومەڵگای خاوەن عەقلێكی پێنەگەیشتوی سیاسی و كومەڵایەتییە، ھەتا ئەوەی پرسێكی وەھا پەیوەندی بە تواناكانی كەسایەتی سیاسی یەوە ھەبێت بە شێوەیەكی بەرفروان. لە راستیشدا ئەم پرسە كە پرسێكی جەوھەری  یە لە ئەدەبیاتی سیاسی- كومەلایەتی دا گرێدراوە بە "تەحەدیاتی بونیاتی" یەوە و فرەرەھەندی یە لە روی تێگەیشتن.‎ 
پرسی بڕوانامە نەك هەر كێشە نییە بۆ پۆستەكانی سیاسی، بەڵكو مایەی گاڵتەجاڕییە كە ئەم بابەتە لە چوارچێوەی یاسایی دا لە قاڵب بدرێت

 

لە كومەڵگا دیموكراتییەكاندا و ئەوانەی خەباتی حزبایەتی و رێكخراوی دەکەن  یان خاوەن كولتورێكی بەھێزی دیموكراسێن ، كە دەتوانین ئاماژە بە پێگەیشتوبونییان بكرێت لەم رویەوە، پرسی بڕوانامە نەك هەر كێشە نییە بۆ پۆستەكانی سیاسی، بەڵكو مایەی گاڵتەجاڕییە كە ئەم بابەتە لە چوارچێوەی یاسایی دا لە قاڵب بدرێت. كاتێك باسی دیموكراسی دەكەین، لە ھەمانكاتیش باسی نیونەرایەتی و مافداری ھاولاتی یان دەكەین بەرامبەر بە كوی گشتی سیاسەتی حكومەت و حزبەكان. 

لەم رویەش ھاوڵاتی بە ھەستكردن بە بەرپرسیارەتی لە چوارچێوەی مافە زامنكراوەكانیدا لە دەستور و پەیرەوپروگرامی حزب و رێكخراوەكان ( نابێت دژی دەقی یاسایی و دەستوری وڵات بێت)، خوی رێكدەخات و خەبات دەكات لە پێناو بوھا سیاسی، ئابوری، كولتورییەکان كە باوەری پێیەتی لە رێگای بە خوگونجاندن لە گەل چوارچێوەی دیاركراوی حزب و رێكخراوێكی دیاركراو.. لەم رەوانگەیەش مافی خوكاندیدكردن و پالاوتنی بو مسوگەر كراوە بو ھەمو پوستە سیاسی یەكان وڵات، لە رێگای حزب یانیش وەكو كاندیدی سەربەخو بە پێی میكانیزمەكانی یاساییی كە لە ھەندێك وڵات پێویستی بە  پشتگیری ھاولاتی یان ھەیە ئەویش بە پێدانی زانیاری ناو، ناونیشان و ژمارەی ھاولاتیبون بە بەرپرسانی پەیوەندیدار لەم بوارەدا. ‎
 لە سیستەمی دیموكراسیدا، باسی ماف دەكرێت، ھاوڵاتیش كە بڕوانامەشی نەبێت و ئەگەر بتوانێت پشتگیری حزبی خۆی بە دەست بێنێت بۆ پاڵاوتن بۆ پۆستە سیاسییەکان، ئەوە مافی كەس نییە دەستوەردان بكات

 

وەكو ئامەژم پێكرد، لە سیستەمی دیموكراسیدا، باسی ماف دەكرێت، و ھاولاتیش كە بروانامەشی نەبێت و ئەگەر بتوانێت پشتگیری حزبی خوی بە دەست بێنێت بو پالاوتن بو پوستە سیاسی یەکان، ئەوە مافی كەس نییە دەستوەردان بكات، ئەگەر  ھیچ میكانیزمێكی یاسایی لەم بوارەوە دەستنیشان نەكراووە. ھاولاتی لە رێگای كاری حزبایەتی فێری كولتوری سیاسی، دیپلوماسی و دانوستاندن و بەرگریكردن لە سیاسەت و ستراتێژی حزبەكەی خوی دەبێت. كومەلێك بابەت كە رەنگە لە زانكو و ناوەندەكانی خوێندن تەنیا تیروریك بن و لە دور بن لە ژینگەی راستەقینەی كار و پراكتیكی سیاسی. بویە، لێرە پرسی بروانامە، بابەتێكی لاوەكی یە لە پال تواناكان و ھەبونی " قییەم" لای تاكەكان لە پێناو دابینكردنی پشتگیری ھاولاتی یانیش ئەندامانی حزبەكەی خوی بو پوستەكە. 

بابینە سەر رستەی دەستپێكی ووتاری بەرێزتان، كە ھەژێنەر و روخێنەر و تومەتباركردنێكی گشتی پێوە دیارە. ئەگەر ئەم دید و بوچونە،واتە ئەوانەی لەدەرەوە خوێندیانەوەو (بڕوانامەیان) هێناوە وەڵاتییان فرۆشت" راست بێت، دەبێت وەكو ئەندامێكی پارتی لە رەوانگەیەكی تیوروری یەوە لێكدانەوەی بو بكەم، دەگەمە ئەم دەرئەنجامە:  
1- ھەمو ئەوانەی ئەندامی پارتین  و بروانامەیان لە دەرەوە ھێناوە یەكسانن بە " وەڵاتفروش" كە خوشم یەكێكم لەوانە. 

2- ھەمو ئەوانەی ئەندامی پارتین كە بە بوچونی ئێوە " ئەوانەی خوێندەوارن، شەڕ بۆ پۆست و پارە و پۆڵ دەکەن".

سەبارەت بە بوچونی یەكەم، دەبێت زور وردبین لە بە گشتی كردنی پرسەكان، و گرینگە ئەوەمان لە بەر چاو بێت،  ھەر كەسێك كە پارتی بیت، یەكسان نییە لە گەل ئەوەی بە راستی پارتی بێت، بەلكو ژینگەی كوردستان مەجبوری كردون ببن بە پارتی.  لە ھەمان كاتیش زور كوردی خاوەن ئینتیمای نەتەوەی پاك و خاونێن كە حزبی نینن و ئەندامی پارتیش نینن، بەلام دەنگ بە پارتی دەدەن، لە بەر ئەوەی وەكو تاكە حزب دێتە دیتن كە خاوەن گوتارێكی نەتەوەی بێت لە پال ئەمەش دوژمنان حیسابێكی بوی بكەن. زور كەسیش لە بەر سەرۆك بارزانی دەنگ بە پارتی دەدات،  ئەمە لە كاتێكدایە كە لەم رەوانگەیە دەبێت پارتی و سەرۆك بارزانی لێك جیا بكەین، چونكە سەرۆك بارزانی خاوەن كەسایەتی یەكی تایبەت و كاریزمای نەتەوی و مێژویەكی خاوەن رێزگرتنە. 

ھەر سەبارەت بە پرسی یەكەم، ئەگەر وا بێت كە خوێنەوارەكان " وڵاتفروش" بن و خاوەن بروانامەی وڵاتانی دەرەوە بن، دەتوانین بلێین  بە گوێرەی ئەم بوچونەی بەرێزتان زورێك لەو بەرپرسە بالاكانی پارتی " وڵاتفروشن"، چونكە ئەوان لە دەرەوە ژیاون و لە دەرەوەش بروانامەیان ھێناوە. دەتوانم بپرسم چەند لە ئەندامانی فراكسیونی پارتی ئێستا خەریكی خوێندنن لە وڵاتانی دەرەوە (قوبرس) بە پێی بوچونی بەرێزتان ئەوانیش " وڵاتفروشن"؟!!!.

سەبارەت بە خالی دووەم، لە كایەی سیاسی دا خەبات دەكرێت بو پوست و پوستیش ھاوشانە بە داھات و ئیمتیازاتی ئابوری كە گرێدراوە بەو ئەركە گرانە كە خزمەتكردنە بە وڵات. ئەوانەی شارەزای كاروباری سیاسی و پوستە ئیداری یەكانی وڵاتن، بە تایبەتی پوستە بالاكان، دەزانن كە راپەراندنی ئەم پوستانە چەندە گران و قورسای یەكی گەورەی لە سەر شانی ئەو تاكانەیە، لە خێزان، مندال و ژیانی ئاسایی، خزم و دوست و بردەران دوور دەكەون ( ئەگەر لە وڵاتە پێشكەووەكان یانیش ئەوانەی كاروبواری یان رێكخراوە و لە سەر رێگای راست دەرون)، بویە رەچاوی ئەوەش دەكرێت كە ئەو ماندوبونەی كە توش دەبن، ھەندێك ئیمتیازاتی تایبەت بویان دابین بكرێت. 

ئێستا ھەندێك لایەنی ئوپۆزیسیۆن و ھەندێك نوسەر رەخنە دەگرن، سەبارەت بە پەسەندكردنی پروژەی یاسایی سەرۆكایەتی و وروژاندنی پرسی بروانامە ھیچ پەیوەندیەكی جەوھەری بە بابەتەكەوە نییە، بەڵكو زورتر دەچێتەوە قاڵبی دژایەتیكردنی

 

بویە، ئەوەی ئێستا ھەندێك لایەنی ئوپوزیسیون و ھەندێك نوسەر قارەقاریانە، سەبارەت بە پەسەندكردنی پروژەی یاسایی سەرۆكایەتی و وروژاندنی پرسی بروانامە، ‎لە راستی دا ھیچ پەیوەندیەكی جەوھەری بە بابەتەكەوە نییە، بەلكو زورتر دەچێتەوە قالبی دژایەتیكردنی.‎ بو زوربەی تاكەكان و نوخبەی روشنبیری ئەم كومەڵگایەی ئێمە مێژوی ‎‎بەرێز كاك نێچیرڤان بارزانی رون و ئاشكاریە.ئەگەر ‎چاو لە قوناغەكانی سەركردایەتی كاك نێیچیرڤان بكرێت، پریەتی لە سەركەوتن و سەركردەیەكی تەحەدیكەریشە. لە یەكێك لە لاپەرەكانی پەرتوكی خوی بە ناوی " كوتایی عێراق" پیتر گەلبریس، بالوێزی پێشوی ئەمریكا و دوستی كورد، باسی كاك نێچیرڤان بارزانی دەكات لە كاتی دانوستاندنەكان لە گەل شاندەكان لە دوای قوناغی 2003 و شەھادەت دەدات كە بە راستی ‎لە " دانوستاندنەكانی دیپلوماسی خاوەن فەن و مەھاراتی بەھێز"ە، كە لە لای ھیچ كام لە سەركردەكانی كورد ئەم تایبەتمەندی یانە بەدی ناكرێت. ‎كاتێك بەرھەمی كار دیاربێت، ‎ پێویست ناكات گوێ بە قسەی ھەندێك كەس بدرێت، یانیش قسەكانی یان گەورە بكەینن و ئەوان بكەین بە ژمارە.

لە كوتاییدا دەپرسم، بوچی ئەم ھەمو بەرپرسە مندالەكانی یان بو خوێندن دەنێرنە دەردەوەی وڵات" بوچی بەرپرسان مندالەكانی یان لە قوتابخانەكانی سیستەمی بریتانی، ئەمریكی، ئەلمانی، فرانسی و سوئێدی و ھتد دەخوێنن؟ كەواتە، ئەمانە ھەمویان " وڵاتفروشن"؟ لە لایەك ئەوان سیستەمی پەروەردەی خومان وێران دەكەن، بەلام ئامادە نینن مندالەكانی یان ھاوشێوەی مندالانی خەلكی ئاسایی لە قوتابخانە گشتی یەكان بخوێنن و فێری زانست بن؟ ئێمە لە كوردستان لە زور بواردا دەتوانین پێداویستی یەكانی خومان دابین بكەن و وڵات بەرەوە پێش بەرین و داھاتوی یەكی گەشاوە بو روڵەكانی ئەم نەتەوەیە دابین بكەین، بێ ئەوەی پێویستیمان بە بێگانە ھەبێت، بەلام سیستەمی سیاسی ھەرێمی كوردستان رێگرە لە گەنجانی ئەم وڵاتە كە تواناكانی خویان بیخەنە كار. كاری باش كراوە، بەلام بێ كەموكوری نییە، دەكرا باشتر بین بەلام بوچی نەكرا، ئەمە پرسێكی دیكەی، و دەبێت باشتریش بیكەین. دەبێت دەرفەتی یەكسان بو ھاولاتی یانی ئەم ھەرێمە ھەبێت بو خزمەتكردنی ئەم وەڵاتە، ئەمە تەحەدیاتە گەورەكەیە، كە ئێمە دەبێت كاری بو بكەین.

لە کوتاییدادەلێم، كوی گشتی موچە، دەرمالە و ھتدی پلە بالاكانی ئەم وڵاتە بە رێژەی 60% كەم بكەن، بزانم كێ بە دوای پلە و پوست دەكەوێت؟ ئەوەی دەمێنێت و داوای پوست دەكات تەنیا " نەتەوەپەرەستەكان" دەبن، كە خەمی یان ئاوەدانكردنی وڵاتە، نەك ملك و مالی دونیا. دەتوانم بپرسم بوچی دەبێت موچە و ئیمتیازاتی ئەندام پارلەمانێك 8 قاتی موچەی ماموستایەكی زانكوی تازە دامەزراو بە پلەی دكتورا بێت‎؟ 

بویە، وەكو كەسایەتی سیاسی، گرینگە لە ھەلسوكەوتكردن لە گەل دەستەواژەكان وریایەكی گونجاو بەكار بێت.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP