1
ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید سیحرى هه‌موو ئه‌و قسانه‌ى فازڵ میرانى و پارتیه‌كانى به‌تاڵكرده‌وه كه هه‌میشه سه‌رى زار‌و بنى زاریان یه‌كڕیزى به‌غدایه، هه‌موو لایه‌ك له سه‌ر ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید كۆكن بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌وه به بڕیار ده‌رى لیژنه‌ى دارایى، ته‌نانه‌ت ئه‌حمه‌د سهفارى نوێنه‌رى پارتیش هه‌مان هه‌ڵوێستى ئه‌وانى دیكه‌ى هه‌یه، كه‌چى له‌سه‌ره‌وه فه‌رمانى به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن ده‌بێت له به‌رانبه‌ر ئه‌حمه‌د خۆى هه‌ڵبژێرێت و نابێ ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت، جا من بۆ دڵنیایى هه‌مان ئه‌و بابه‌ته‌م له دوو كه‌سایه‌تى یه‌كێ كۆمه‌ڵ و یه‌كێ گۆڕان دوو باره كرده‌وه هه‌مان شتیان پێوتم، ئێستا سه‌یرى ئه‌و یه‌كڕیزیه بكه‌ن چۆن پارتى تێكیدهدات و ئاماده‌شه به پاره یان هه‌ر رێگایه‌كى تر ده‌نگ بۆ نوێنه‌ره‌كه‌ى خۆى په‌یدا بكات.
2
بۆ پرسى كه‌ركوك و چاره‌سه‌رى كێشه‌كه‌ى پارتى به هه‌زار بڕوبیانوى جۆراو جۆر كه‌ركوك دڵه‌كه‌ى مه‌لا مسته‌فاى بارزانى بۆ حه‌شدو راكان جبورى جێهێشتوه‌و له گه‌ڵ خۆیدا نه‌ك هه‌ر نوێنه‌ره‌كانى خۆى ته‌نانه‌ت دكتۆر نه‌جمه‌دینى كۆنه یه‌كێتى و رێبوار تاڵه‌بانى یهكگرتوشى بردوه‌ته هه‌ولێرو به ئامان و زه‌مان ناگه‌ڕێته‌وه، جار ناجارێكیش كه‌مال كه‌ركوكیه‌كه راده‌سپێرێت لێدوانێكى ئاو لێڵكهرانه بدات، ئه‌وه‌ش یهكڕیزیهكهى پارتى له كه‌ركوك ، هه‌ڵبه‌ت ئێستا مه‌سعود بارزانى گه‌ره‌كى بێت به دوو سه‌عات هه‌موو نوێنه‌ره‌كان ده‌نێرێته ئه‌نجومه‌ن و گرێكوێرهى نێوان خۆیان و كوردى كه‌ركوك ده‌كاته‌وه، كه نایكا تۆ بڵێى بیانوهكه هه‌ر خیانه‌تكارانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر بن وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن یان شتێكى دیكه‌یه.
3
بۆ ئه‌وه‌ى یهكڕیزیهكهى كوردستانیش یان وه‌ك ئه‌وه بێت كه خۆى گهرهكێتى یان تێكى بدات، سه‌ره‌تا كارى بۆ ئه‌وه كرد گۆڕان و یه‌كێتى بكاته گژ یه‌كترا، ئه‌وه لانى كه‌م تا ئێستا سه‌رى نه‌گرتوه ، ئه‌وسا دواى ده‌نگدانه‌كه به یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم یه‌كسه‌ر فرسه‌ت سۆفیه‌ك راده‌سپێرێت بڕوات بڵێ ئێمه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین سه‌رۆك له ناو خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێرین، ده‌ى با هه‌ڵبژاردن پاك و بێگه‌ردو بێ تهزویربێت خواى ده‌كرد چۆنتان ده‌ویست واتان كردبا، به‌ڵام ئه‌مه رێك گرێدراوى ئه‌و یه‌كڕیزیه جوانه‌یه كه پارتى باشوهستایهتى.