ئه‌م وتاره بۆ هه‌ردو كوڕه جه‌نگاوه‌ره بێده‌نگه‌كه‌ى كاك نه‌وشیروان نوسراوه‌و كه‌سى تر
ئێستا بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ك جاران نه‌ماوه، نه‌ك وه‌ك جاران نه‌ماوه، بگره به‌شێكى گرنگى له ده‌ره‌وه‌ى گردهكهیهو به‌شێكیشى له سه‌ر گرده‌كه، ئه‌وه بۆیه خه‌ریكه دوو ناو نیشان به زه‌قى ده‌رده‌كه‌ون گۆڕ‌انى گرده‌كه‌و گۆڕ‌انى ده‌ره‌وه‌ى گرده‌كه، ئه‌مه شتێك نیه بشارێته‌وه، لێ ده‌كرا له برى هه‌ر رۆژ گه‌وره كردنه‌وه‌ى درزهكه بیر له چاره‌سه‌ر بكرایه‌ته‌وه، ئێستا گۆڕان یاریه‌كى خراپ به‌رانبه‌ر گۆڕانه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى گرده‌كه‌و ئه‌وانه‌شى كه له گرده‌كه‌وه له خه‌مى چاره‌سه‌رى كێشهكاندان ده‌كات، ئه‌وانه‌ى یاریه خراپه‌كه ده‌كه‌ن لانى كه‌م جه‌نگاوه‌ره‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ ئه‌و كاره به كار دێنن ، جا ئه‌وان خاوه‌نى بن یان نا.
گۆڕان نه‌خۆى نه میدیاكه‌ى نه كاره‌كته‌ره‌كانى كاره‌كته‌ره‌كانى جاران نین، دۆخێك دروستكراوه بۆ رێگرى كردن له هه‌ر قسه‌و تێبینى و سه‌رنجێك، دۆخێك دروستكراوه كه بچوكترین رێنماى یان قسه‌ى خێر به پیلان و شتى له‌و بابه‌ته بزانرێت
گۆڕان نه‌خۆى نه میدیاكه‌ى نه كاره‌كته‌ره‌كانى كاره‌كته‌ره‌كانى جاران نین، دۆخێك دروستكراوه بۆ رێگرى كردن له هه‌ر قسه‌و تێبینى و سه‌رنجێك، دۆخێك دروستكراوه كه بچوكترین رێنماى یان قسه‌ى خێر به پیلان و شتى له‌و بابه‌ته بزانرێت و له به‌رانبه‌ر هه‌ر سهرنجێكا پاڵه‌وانه‌كانى هۆنینه‌وه‌ى تۆمه‌ت هه‌رچى نه‌شێ بیڵێن، ئه‌وه‌ش له په‌نا بێده‌نگى و نیشانه‌ى رازى بوونى جه‌نگاوه‌ره‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فاوه، كه لانى كه‌م ده‌یانتوانى لایه‌نى خێر‌و ته‌بایى و پێكه‌وه‌یى بن له نێو گۆڕاندا لێ بێدهنگیهكهیان جۆرێكى مه‌ترسیدارى ده‌ستوه‌ردانه له بار‌و دۆخى گۆڕان.
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له سه‌رده‌مى نائومێدیدا تروسكه‌ى ئومێد‌و هه‌ستانه‌وه بوو، لێ ئێستا خۆى نائومێدى زیاتر نیه
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له سه‌رده‌مى نائومێدیدا تروسكه‌ى ئومێد‌و هه‌ستانه‌وه بوو، لێ ئێستا خۆى نائومێدى زیاتر نیه، كاتێك كه به ئاوه‌زیش مرۆڤ ده‌یه‌وێت له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه بكات نازانێ بۆ كێ قسه بكات، رێكخه‌رى گشتى، جیڤاتهكان، خانه‌ى راپه‌ڕاندن، گۆڕانه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى گرده‌كه، ته‌واوى خه‌ڵك كێماسى و كه‌م و كوڕیه‌كان ده‌بینن، لێ كه‌س نیه چاره‌سه‌ریان بكات، كه‌س نیه ده‌ست له سه‌ر برینه‌كان دابنات، دوو جه‌نگاوه‌ره بێده‌نگه‌كه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فاش به‌و بێده‌نگیه‌یان ئه‌وه‌نده‌ى تر كێشه‌كان بێچاره‌سه‌ر ده‌هێڵنه‌وه.
له دواى نه‌وشیروان مسته‌فاوه كه‌س نیه قسه بكات، قسه‌ى وه‌ك قسه‌ى ئه‌و، ئه‌وانه‌شى ویستیان قسه بكه‌ن شێوازى جیا جیا گیرایه به‌ر بۆ له قسه خستنیان
له دواى نه‌وشیروان مسته‌فاوه كه‌س نیه قسه بكات، قسه‌ى وه‌ك قسه‌ى ئه‌و، ئه‌وانه‌شى ویستیان قسه بكه‌ن شێوازى جیا جیا گیرایه به‌ر بۆ له قسه خستنیان، كهقسهش نه‌بێ پڕۆژه نیه، پڕۆژه‌ش نه‌بێت ئیدى گۆڕانیش ده‌ڕژێته هه‌مان جۆله‌ى حزبه ته‌قلیدیه بێپڕۆژهو چارهسهریهكانهوه، ئایه له دۆخى ئاوادا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و كۆتا پێهێنانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان تا كاتێكى تر‌و كارێكى تر باشتر نیه، ئایهبهو جۆره هه‌لا ههلابوونى گۆڕان زیانى بۆ مێژوى ئه‌و پیاوه‌و هاوڕێكانى و جه‌نگاوه‌ره بێدهنگهكانى نیه، ئاخۆ جه‌نگاوه‌ره بێده‌نگه‌كان له‌وه ئاگادارن ئێستا له نێو خه‌ڵك و گۆڕانخوازان چى ده‌گوزه‌رێت، ئه‌وان ئاگادارن له‌وه‌ى خه‌ریكه گومانى ئه‌وه دروست ده‌بێت كه یان نه‌وشیروان مسته‌فا پێش رۆیشتنى قسه‌یه‌كى تر‌ى هه‌بووبێت و شاردراوه‌ته‌وه ، یان خودى خۆى ئه‌مه‌ى ره‌خساندووه.
گۆڕ‌انى ئێستا گۆڕ‌انى خۆ هه‌ڵواسینه به ده‌سه‌ڵاته‌وه به هه‌ر نرخێك بێت
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئێستا له ئومێدى دوێنێوه به گۆڕانكارى بووه به بێ‌ئومێدى ، له ئومێد به حزبى جیاوازه‌وه بووه به هۆیه‌ك كه خه‌ڵك له حزب نا‌ئومێد بن، له ده‌نگى به‌رزى ئۆپۆزسیۆنه‌وه بووه به فاكتى مانه‌وه‌و راگرتنى ستهمگهرایى ، گۆڕان گۆڕ‌انى 2009 و ساڵانى دواتر نیه، گۆڕ‌انى ئێستا گۆڕ‌انى خۆ هه‌ڵواسینه به ده‌سه‌ڵاته‌وه به هه‌ر نرخێك بێت، گۆڕانێكه كه دواجار شینیهكهى له نێو ره‌نگى حزبه‌كانى ده‌سه‌ڵاتا كاڵده‌بێته‌وه و ده‌بێته هه‌مان كه‌ره‌سه‌ى ئومێد كوشتنى پێش هاتنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و سه‌رهه‌ڵدانى ئۆپۆزسیۆن.
قسه له‌وه‌یه له نێو ئه‌م دۆخه شێواوه‌دا ئاخۆ جه‌نگاوه‌ره‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فا هیچیان هه‌یه بۆ وتن.