خۆخۆری

نیاز لاجانی - 3-05-2019 - 3461 جار خوێندراوەتەوە

پەندێکی رووسی ھەیە دەلێ:

پیاوێک مانگاکەی فەوتا بوو،دەیگۆ: ھی من چوو چوو،بەس خەفەتم بۆ ئەو سەگبابەی جیرانمانە کە ساغە!

ئیدی،لە کوردستانیش ناوەرۆکی ئەو پەندە، ھەر زۆر رەونەق و رەواجی ھەیە!
ئەوە نیە ئێرەیی و حەسادەت خێزان لەت دەکا،دۆستایەتی ناھێلێ و خۆشەویستتشی کال و سەقەت کردوە و شیرازەی پەیوەندییەکانی کۆمەلایەتی لاواز و شێواندوە! 

ئەوجا ئەمە لە روی کۆمەلایەتیەوە! 
لەروی سیاسیش ئەوە ھەر لێی گەرێ
لە نێو یەک حزب دا کادیر ملی کادر دەشکێنێ 
حزب ملی حزبیتر دەشکێنێ،قیروسیا خۆی چەندە زیانبەخش دەبێ!
ھەموو روداوە خوێناوییەکانی نێوخۆیی سەرچاوەی لەو پەندە وەرگرتەوە!

پێویست ناکا باسی مێژووی پەنجا سال  و سەد سال ھتد بکەین! ھەر ئەوانەی لە بیست و پێنج سالەی رابردومان  رویان دا
گەواھی لەسەر ئەو پەندە دەدەن! 
قیروسیا،ئەوەی ئەمن لەدەستی دەدەم،بەلام سەرکەوتنی ئەویتر دێوانەم دەکا!


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP