بەپەلە

بەرەو ڕێگای دوور ڕۆشتم!

موئمین یاسین زەڵمی - 2-05-2019 - 2006 جار خوێندراوەتەوە


ڕێگای زیندەگی، ڕێگای ئاڵەنگارییەکان و ماندووبوونەکان و بێهیوا بوونەکانە، هەریەکەو ریزێک وشەی ریزکردووە بۆ هەڵبژاردنی ڕێگاکانی، هەموو خەریکن لە ڕێگا جیاوازەکان و ڕێگا پێکەوەییەکانیشدا یەکتر ماندوو دەکەن، هەیە لە پێناو پاککردنەوە ڕێگاکە، لە پێناو تەیکردنی رێگاکە، لە پێناو گەشتن بەوسەری رێگاکە یەکتر وەڕس دەکەن، زۆرینە لە ناوەڕاستی ڕێگاکەدا لە یەکتر جیادەبنەوە، و هەنێکیش پێش گەشتنە کۆتایی.

ئەزانی زۆر کەمن ئەوانەی لە سەرەتاوە جیاببنەوە، ئەزانی ئەوانە کەسانێکی سەیرن، هاوڕێکانیان لێیان تێناگەن، کەچی ئەوان سەر ڕاسترن چونکە پێش ماندووکردن، پێش فێڵکردن، پێش یەکتر بریندار کردن و پێش یەکتر کوشتن بڕیاری دڵسۆزانەی خۆیان دەدەن، لەسەرتاوە دەکشێنەوە، دڵیان هەر لای رێبوارانی ڕێگای دوورە!.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP