ڕۆژێک بۆخەڵەتاندنی کرێکار

فارس نەوڕۆڵی - 1-05-2019 - 3055 جار خوێندراوەتەوە

کورد لەمێژەوە تائێستا گیرۆدەی دوو ئایدۆلۆجیا بوە سەراپای کوردبونی شەکەت کردوە ئەویش ئایدۆلۆجیای کۆمۆنیزم وئیسلامی سیاسی کەھەمو وزەی کوردی خستوەتە خزمەت نەتەوەکانی دیکەوە، لێرە ساڵانە یەکی ئایار وەک ڕۆژی کرێکارانی جیھان یاددەکرێتەوە  لەکاتێکا زۆربەی کرێکارانی زەحمەتکێش بێکارن لەبەرئەوەی ئێمە کارگەی گەورەمان نیە، ئەمەش بۆئەوە دەگەڕێتەوە دەوڵەتمان نیە، ئەمساڵ لەڕۆژی کرێکاردا بۆزانینی ڕای کرێکاران سەردانی بازاڕم کرد ڕای چەند کرێکارێکم وەرگرت لەسەر یەکی ئایار دواتر لەدورەوە چوم بۆسەیری مەراسیمەکان دوو جیھانی جیاواز لەلایەک کرێکارەکان بەبێدەرەتانی و نەبونی خۆیان ئازاریان دەچەشت لەلایەکی دیکەوە ھەندێ کەس بەقاتی گرانبەھاو ئۆتۆمبێلی گران بەھا بەگۆرانی و شیرینی یادی کرێکاریان دەکردەوە.
جەژن بەسفرەی خاڵی جەھەنەمە کاتێ کرێکارێ بێکارو گیرفانی بەتاڵ دەچێتەوە لای منداڵە کانی. بۆیە داواکارم ساڵێکی دیکە جەژنی خەڵەتاندنی کرێکار بگۆڕن بۆجەژنی خەڵاتی کرێکاران

 ئەمە کارێکی جوانە بەڵام لەوکاتەدا بێت یاسایەک ھەبێت دۆخی کرێکاری چاک کردبێت ئەگینا خورافەیەکە و ھیچی دیکە و تەنھا بۆ خۆنواندن و بۆ خەڵەتاندنی کرێکاری کوردە  کرێکارانی کورد ئەو مرۆڤانەی لەشەڕی داعش و گەمارۆی ئابوری بەغا خۆیان بەدوای پارویەک ناندا دەگەڕان و کوڕەکانیان لەسەنگەرەکانی پێشەوە سنگیان بەدەم سەنگەرەکانی داعشەوە نابو بۆ پاراستنی کوردستان ئێستاش یادەکەیان بەم جۆرە تەقلیدییە و بۆ بازاڕگەرمی سیاسەت بەڕێوەدەچێ کەدەکرا.

لەم ڕۆژەدا لەھەرشارێک بەرپرسانی ئەو شارە ئەوانەی پوڵدارن و دەوڵەمەندەکانی ئەوشارە کەبەھۆی ئەو ئازادییە و گیانفیدای پێشمەرگە دەوڵەمەندبون. بەھەماھەنگی لەگەڵ پارێزگاری شارەکەی خۆیاندا سەندیکای کرێکاران لیستی کرێکارانیان وەرگرتایەو ھەریەکەیان بیست 20 کرێکاری بگرتایە ئەستۆ و بەبڕی پەنجا ھەزار دینار ھاوکارییان بکردایە، زۆربەی کرێکاران ئەو ڕۆژە ئاسودە دەبون جەژنیان دەگێڕا ئاخر جەژن بەسفرەی خاڵی جەھەنەمە کاتێ کرێکارێ بێکارو گیرفانی بەتاڵ دەچێتەوە لای منداڵە کانی. بۆیە داواکارم ساڵێکی دیکە جەژنی خەڵەتاندنی کرێکار بگۆڕن بۆجەژنی خەڵاتی کرێکاران.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP