یەکێتی کەسرەکە دەکات بەفەتحە

دەلیل جەمال - 30-04-2019 - 6585 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی دیاریکردنی کاندیدانی یەکێتی بۆ پۆستەکانی حوکمەت ئەوکات یەکێتی بەشێوەیەکی تەندروست وکۆدەنگی نەیدەتوانی بڕیاربدات، هەربۆیە کابینەی ۸لەپشکی یەکێتی و پۆستەکان کەسانی ناو بڕیاری یەکێتی وڕونتر بڵێم بەشداری یەکێتی لەدەرەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتییەکەی بوو ، ئەمەش لایەنی سلبی خۆی هەیە هەربۆیە یەکێتی خۆی دانی بەوەدانا لەکابینەی ۸دا یەکێتی نەلەناو بڕیاری حوکمەت بوو نە شەریک و ئەکتیڤ بوو، ئەمەش هۆکاری خۆی هەبوو کەمن کارم پێوەی نییە.

یەکێتی کێ دەنێرێتە کابینەی نۆ؟

هەنگاوی یەکەم...
ئەم جار یەکێتی پێچەوانەی کابینەی ۸ هاوسەنگانە دەچێتە حوکمەت بەشێکی زۆر لەوانەی دەچنە حوکمەتەکەوە لەناو مەرکەزی قەراری حزبن لەمەکتەب سیاسی و سەرکردایەتین کە لەکابینەی پێشوو غیابوون ، پێموایە هەنگاوی یەکەمی شەراکەتی ڕاستەقینە ئەمەیە.

هەنگاوی دوو...
یەکێتی بەشێکی زۆر لەوانەی مودەتێکە لەناو حوکمەتن و کاردەکەن و بەشێکیان سەرکەوتووبون دەیانگۆڕێت و کادری دیکەو دەمووچاوی نوێ دەنێرێتە حوکمەت ئەم هەنگاوەش بەبارتەقای شەراکەتی ڕاستەقینە گرنگە ڕێگەیەکە بۆ تاقیکردنەوەی ئەزموون و توانای دیکە ...

میکانزمی دانانی کاندید

کەمجار یەکێتی توانیویەی لەڕێگەی ئۆرگان و ئەنجومەنی سەرکردایەتییەوە کاندیدەکانی یەکلابکاتەوە، هەربۆیە ئەم پرسە بۆیەکێتی بووەتە مایەی سەرئێشەو نیگەرانی و جۆرێک لە ناڕەزایەتی و تاڕادەی دەنگ وەرگرتن لەیەکتری.
بەڵام ئەمجار یەکێتی لەناو ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەم پرسە یەکلادەکاتەوە

لایەنی ئیجابی چییه؟

یەکییەی بەم هەنگاوە خۆی ڕزگاردەکات لە پەرتەوازەیی و کوتلەگەری.
مەرکەزی قەراروو گەڕانەوەی سەنگ و پێگە بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی.
گروپ و چەند کەسێک بڕیارنادات بەڵکو کۆدەنگی دروست دەکات بەشێوەیەکی دیموکراسی وەک چۆن لەپرسی سەرۆککۆماردا ئەو هەنگاوەی ناو یەکێتی کۆکردەوەو ڕێکێخستەوە.

کەواتە یەکێتی لەکابینەی ۹دا کەسرەی کابینەی ۸دەگۆڕێت بۆ فەتحەی سەرەوە کە ئەندامانی ناو بڕیاری یەکێتین و هەنگاوێکی باش و دروستە.

بەخشینی سەرۆکی پەرلەمان بە کادرێکی سەرکردایەتی ژنیش هەنگاوێکی هاوسەنگ و جێی خۆیەتی، بۆیە یەکێتی تەنها بە بوونی وەزارەتی زۆر و جێگری سەرۆکی حوکمەت و هەرێم نابێتە شەریکی ڕاستەقینە گەر یەکێتی بەتەواوی بڕیارو هێزو سەنگیەوە نەچێتە ناو حوکمەت بەشی زۆری لەئەستۆی یەکێتی خۆیەتی کەبتوانێت لەم قۆناغەدا هەنگاوی ڕابردوو نەنێت.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP