كه‌ركوك له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌دایه‌و كه‌سیش ئازایه‌تى راگرتنى هه‌ڕه‌شه‌كانى نیه
كه‌ركوك له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌دایه‌و كه‌سیش ئازایه‌تى راگرتنى هه‌ڕه‌شه‌كانى نیه، توركمانهشیعهكان له په‌نا شیعهگهراى و توركمانچێتیهوه رۆژبه رۆژ زیاتر ته‌نگ به كورد هه‌ڵده‌چنن ، ئێستا سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ن چۆن فه‌رمانگه‌و ده‌زگاكان كۆنترۆڵبكه‌ن و دواتریش بیر له رێگه‌ى تر ده‌كه‌نه‌وه ، ئه‌م شێوازه له سڕینه‌وه‌ى ئه‌وى تر زۆر مه‌ترسیدارتر له هه‌نگاوه‌كانى به‌عس ئێستا دركى پێده‌كرێت ، له راستیدا كه‌س ناتوانێت ئه‌وه بشارێته‌وه كه توركمانهشیعهكان به پاڵپشتى شیعه‌ى عیراق له كه‌ركوك سیاسه‌تێكى ترسناك پیاده ده‌كه‌ن.
له‌م رۆژانه یه‌كێك له‌و كوڕانه‌ى ناوى له به‌غدا هاتوه‌ته‌وه تا له كه‌ركوك دابمه‌زرێت وتى كه چوومه پێیان وتوه جارێ ئیش بۆ توركمانهشیعهكان ده‌كرێت و ئێوه كاتى نه‌هاتوه، ئه‌و باسى ئه‌وه‌ى كرد كه‌س نیه گوێیان لێبگرێت، هه‌ڵبه‌ت له فه‌رمانگه‌و شوێنه‌كانى تریش به خشكهیى ئه‌و كاره ده‌كرێت و پارێزگارى به وه‌كاله‌تى كه‌ركوكیش له‌و باره‌یه‌وه هیچ هه‌ڵوێستێكى نیه.
ئه‌م شێوازه له په‌راوێزخستنى ئه‌وانى تر به‌تایبه‌ت كورد پێویستى به هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردن و تۆمار كردن و گه‌یاندنه به ناوه‌نده‌كانى مافى مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
ئه‌م شێوازه له په‌راوێزخستنى ئه‌وانى تر به‌تایبه‌ت كورد پێویستى به هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردن و تۆمار كردن و گه‌یاندنه به ناوه‌نده‌كانى مافى مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، چونكه پێشێلكاریه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن ده‌رئه‌نجامى خه‌راپى لێبكه‌وێته‌وه، یه‌كێك له كێشه‌كانى ئه‌م هه‌نگاوانه ئه‌وه‌یه كاره‌كه به پاڵپشتى حه‌شدى توركانى شیعه ده‌كرێت، ئه‌و حهشدهش له لایه‌ن حكومه‌تى شیعه‌ى عیراق و مهڕجهعیهتهوه پشتگیریان ده‌كرێت .
نابێت ئه‌وه‌مان بیر بچێت كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر توركانه شیعه‌كانى داقوق و عه‌ره‌به شیعه‌كان فشارى زۆریان بۆ كورده‌كان ده‌هێنا
نابێت ئه‌وه‌مان بیر بچێت كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر توركانه شیعه‌كانى داقوق و عه‌ره‌به شیعه‌كان فشارى زۆریان بۆ كورده‌كان ده‌هێناو ته‌نانه‌ت به‌رپرسه‌كانى كوردیشیان ناچارى ملدان به سیاسه‌ته‌كانى خۆیان دهكردو له‌و باره‌یه‌وه چیرۆكى زۆر ئازار به‌خش ڕوویدا ، یاد خستنه‌وه‌ى ئه‌م چیرۆكه بۆ ئه‌وه‌یه كه رێگه به دوو باره بوونه‌وه‌ى ئه‌و روداوانه نه‌درێت و پێویسته لۆژێكى ئاوه‌ز به سه‌ر لۆژیكى هێزو توند‌و تیژیدا سه‌ربخرێت .
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م ستهمهتازهیهدا ده‌سه‌ڵاتدارانى كوردى كه‌ركوك لانى كه‌م ده‌توانن پێشێلكاریه‌كان دۆكۆمێنت بكه‌ن
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م ستهمهتازهیهدا ده‌سه‌ڵاتدارانى كوردى كه‌ركوك لانى كه‌م ده‌توانن پێشێلكاریه‌كان دۆكۆمێنت بكه‌ن و وه‌ك به‌ڵگه بیده‌نه سه‌رۆكایه‌تى كۆمار‌و حكومه‌ت و پارله‌مانى عیراقى بۆ به دواداچون و به گژا چوونه‌وه‌ى هه‌روه‌ها ئه‌وه بۆنه‌یه‌كى خراپ نابێت كه ره‌خنه له بێده‌نگى و بێهه‌ڵوێستى سونه‌كانى كه‌ركوك و راكان جبوریش بگیرێت و سه‌رزه‌نشتى ئه‌و بێده‌نگیه‌یان بكرێت.
ئه‌گه‌ر له كاتى به‌عسدا عه‌ره‌باندن و به‌عساندن كارى له سه‌ر ده‌كرا به تایبه‌ت بۆ دامه‌زراندن له فه‌رمانگه‌كاندا ئێستا شیعه‌بوون و توركمانبوون واته توركمانى شیعه جێگه‌ى سیاسه‌ته‌كه‌ى پێشترى گرتوه‌ته‌وه .