بەپەلە

سودان له‌ بازنه‌ى كوده‌تاكانى ده‌وڵه‌تى قوڵدا

عومه‌ر عه‌لی محه‌مه‌د - 20-04-2019 - 1486 جار خوێندراوەتەوە

پاش تێپه‌ڕبوونى زیاتر له‌ چوار مانگ له‌ رێپێوان و خۆپیشاندان و مانگرتنى گه‌لى سودان به‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانیه‌وه‌، دواجار له‌ 11ى نیساندا عومه‌ر به‌شیرى سه‌رۆك كۆمارى سودان له‌لایه‌ن سوپاى ئه‌و وڵاته‌وه‌ له‌سه‌ركار لابرا.
عومه‌ر به‌شر هه‌ر به‌هۆى كوده‌تایه‌كى سه‌ربازیه‌وه‌ له‌ ساڵى 1989 دا ده‌سه‌ڵاتى گرتۆته‌ ده‌ست، دیمه‌نه‌كان له‌ سوداندا هاوشێوه‌ى یه‌كن و مێژووى سیاسى سودان ده‌یان رووداوى هاوشێوه‌ى له‌م جۆره‌ى به‌خۆوه‌ بینیوه‌

 

عومه‌ر به‌شر خۆیشى هه‌ر به‌هۆى كوده‌تایه‌كى سه‌ربازیه‌وه‌ له‌ ساڵى 1989 دا ده‌سه‌ڵاتى گرتۆته‌ ده‌ست، دیمه‌نه‌كان له‌ سوداندا هاوشێوه‌ى یه‌كن و مێژووى سیاسى سودان ده‌یان رووداوى هاوشێوه‌ى له‌م جۆره‌ى به‌خۆوه‌ بینیوه‌، له‌وكاته‌وه‌ كه‌ سودان وه‌ك ده‌وڵه‌تێك ناسراوه‌ كه‌ له‌ ساڵى 1989 به‌ریتانیه‌كان دروستیان كردووه‌ هه‌تا ساڵى 1956 كه‌ سه‌ربه‌خۆیى وه‌رگرتووه‌ و له‌وكاته‌شه‌وه‌ هه‌تا ئێستا سوپا كاراكته‌رى گه‌وره‌ و به‌هێزبووه‌ له‌ دروستكردنى گۆڕانكارى سیاسى دا، سه‌ره‌ڕى ئه‌وه‌ى كه‌ گه‌لى سودان به‌ به‌رده‌وامى ئاماده‌بووه‌ به‌ره‌وڕووى ده‌سه‌ڵاته‌ سته‌مكار و عه‌سكه‌رتاره‌كان ببێته‌وه‌ و گۆڕانكارى سیاسى دروست بكات و حكومه‌تێكى مه‌ده‌نى كاروباره‌كانیان بۆ به‌ڕێوه‌ ببات، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازى وه‌ك هێزێكى تۆكمه‌ و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له‌ڕووى ئابوورى و سیاسیه‌وه‌ ره‌گى داكوتاوه‌، هیچ هێزێكى مه‌ده‌نى ناتوانێت به‌ ته‌واوى له‌ گۆڕه‌پانى سیاسى دورى بخاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌ سوداندا نیه‌ به‌ڵكو له‌ میسر و جه‌زائیریش هه‌مان سیناریۆیه‌، كه‌ گه‌ل تواناى ئه‌وه‌ى نیه‌ به‌رهه‌مى خۆپیشاندان و گۆڕانكاریه‌كان بچنێته‌وه‌، به‌ڵكو له‌پاش ئه‌وه‌ش كه‌ كۆتایى به‌ حوكمى ده‌سه‌ڵاته‌ كۆنه‌كه‌ دێت، عه‌سكه‌ر به‌ گه‌مه‌یه‌كى سیاسى جارێكى تر كه‌سێكى تر ده‌هێنێت كه‌ ئینتیماى بۆ هه‌مان دامه‌زراوه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ ره‌نگێكى تر و به‌ ئالیه‌تێكى تر كه‌ زۆرجاریش تێكه‌ڵى ده‌كات به‌خواستى خۆپیشاندان و جه‌ماوه‌ر و به‌ پرۆسه‌یه‌كى دیموكراسى ده‌مامكدار ده‌یهێنێته‌وه‌ سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسى و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ڵبژاردن رێك ده‌خات و ناوى حكومه‌تى مه‌ده‌نى لێ ده‌نێت و ئه‌نجامه‌كه‌شى وه‌ك سه‌رخستنى ئیراده‌ى گه‌ل له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات و ئه‌مجاره‌یان به‌ سیمایه‌كى مه‌ده‌نى خۆى نیشان ده‌دات.
دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازى له‌م وڵاتانه‌دا كه‌ سودانیش یه‌كێكه‌ كه‌ ئه‌وان، دامه‌زراوه‌یه‌كى پیشه‌یى نیه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى به‌رپرسیارێتیه‌كانى خۆیدا مامه‌ڵه‌ بكات

 

دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازى له‌م وڵاتانه‌دا كه‌ سودانیش یه‌كێكه‌ كه‌ ئه‌وان، دامه‌زراوه‌یه‌كى پیشه‌یى نیه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى به‌رپرسیارێتیه‌كانى خۆیدا مامه‌ڵه‌ بكات، به‌ڵكو به‌رده‌وام پێیه‌كى له‌ناو ده‌سه‌ڵاتى سیاسى دا بووه‌و رێگه‌ى نه‌داوه‌ كه‌ حكومه‌ت بكه‌وێته‌ ژێر سایه‌ى هێزه‌ مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه‌ ،به‌ڵكو له‌سه‌ر و ئه‌مانه‌وه‌ سوپا خۆى به‌ پارێزه‌رى سه‌روه‌رى وڵات و ده‌ستور و یاسا و شه‌ریعه‌ت داناوه‌و ئه‌و ده‌ست تێوه‌ردانانه‌شى به‌ به‌رپرسیاریه‌تێكى نیشتمانى وه‌سف كردووه‌. ئه‌مجاره‌شیان ئه‌وه‌ى ده‌بینرێت هه‌مان سیناریۆیه‌.
ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى عومه‌ر به‌شیر كه‌ به‌ كوده‌تا له‌ ساڵى 1989 هاتۆته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، خۆى به‌شێك بووه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازى پاشان، بوه‌ته‌ سه‌رۆكى پارتێكى سیاسى

 

ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى عومه‌ر به‌شیر كه‌ به‌ كوده‌تا له‌ ساڵى 1989 هاتۆته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، خۆى به‌شێك بووه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازى پاشان، بوه‌ته‌ سه‌رۆكى پارتێكى سیاسى و خۆى كردووه‌ به‌ به‌شێك له‌ پرۆسه‌ى سیاسى مه‌ده‌نى و به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كردووه‌ و هه‌موو جارێكیش به‌ درێژایى 30 ساڵى رابردوو براوه‌ى یه‌كه‌م بووه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، عومه‌ر به‌شیر له‌ پاش 30 سالأ كه‌ زۆرتر وه‌ك پیاوێكى سه‌ر بازى ده‌ركه‌وتووه‌ و ویستوویه‌تى ببێته‌ سه‌ركرده‌یه‌كى كاریزما، به‌ڵام له‌لایه‌كى تره‌وه‌ وڵاتى به‌ره‌و دواكه‌وتوویى و هه‌ژارى و وێرانى بردووه‌ و به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ گه‌لى سودانى خستۆته‌ بارێكى زۆر خراپ، كه‌ به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ ئابوریه‌ خراپه‌وه‌ گه‌ل ناچار بوو كه‌ بێته‌ سه‌ر شه‌قام و درێژه‌ به‌ رێپێوان و خۆپیشاندان بدات، هه‌تا ئه‌وكاته‌ى كه‌ به‌ كوده‌تایه‌كى سه‌ربازى به‌كار لابرا.
له‌ ئێستادا پارتێكى ئۆپۆزسیۆنى كاراى ئه‌وتۆ نیه‌ كه‌ رابه‌رایه‌تى جه‌ماوه‌رى راپه‌ڕیو بكات و وڵات رزگار بكات له‌ حوكمى ده‌سه‌ڵاتى تاكڕه‌وى عه‌سكه‌ر و گه‌نده‌ڵكاران

 

له‌ ئێستادا پارتێكى ئۆپۆزسیۆنى كاراى ئه‌وتۆ نیه‌ كه‌ رابه‌رایه‌تى جه‌ماوه‌رى راپه‌ڕیو بكات و وڵات رزگار بكات له‌ حوكمى ده‌سه‌ڵاتى تاكڕه‌وى عه‌سكه‌ر و گه‌نده‌ڵكاران. هه‌رچى ئه‌و پارتانه‌ن كه‌ له‌ گۆڕه‌پانى سیاسى سوداندا هه‌ن به‌شێكى زۆریان تاقیكراونه‌وه‌و وه‌ك به‌شێك له‌ پشتیوان له‌ ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازى ده‌ركه‌وتوون و حوكمى وڵاتیان بردووه‌ به‌ڕێوه‌و دواجار شكستیان خواردووه‌ له‌ ئه‌نجامدانى چاكسازیدا.
ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ هاتۆته‌ سه‌ر شه‌قام و رێپێوان ده‌كات نه‌وه‌یه‌كى نوێیه‌ كه‌ داواى گۆڕانكارى و نوێبوونه‌وه‌و چاكسازى ده‌كات به‌ عه‌قڵێكى نوێ

 

له‌به‌رئه‌وه‌، ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ هاتۆته‌ سه‌ر شه‌قام و رێپێوان ده‌كات نه‌وه‌یه‌كى نوێیه‌ كه‌ داواى گۆڕانكارى و نوێبوونه‌وه‌و چاكسازى ده‌كات به‌ عه‌قڵێكى نوێ، له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌و گۆڕانكاریه‌ به‌و سه‌ركرده‌ و پارته‌ ته‌قلیدیانه‌ ناكرێت و ئه‌م نه‌وه‌ نوێیه‌ش رازى نابێت به‌وه‌ى كه‌ ئه‌و پارتانه‌ ئێستا بێن و خۆیان بكه‌ن به‌ خاوه‌نى خۆپیشاندانه‌كان و ده‌ستكه‌وته‌كانى به‌رێت بۆخۆى، له‌به‌رئه‌وه‌ ئێستا هه‌ست ده‌كرێت له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى سودانیدا بۆشاییه‌ك هه‌یه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ له‌لایه‌ك جه‌ماوه‌ر رازى نیه‌ به‌و سیناریۆیانه‌ى كه‌ ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازى رێكى ده‌خات و هه‌ر رۆژه‌ كاراكته‌رێكى نوێ نمایش ده‌كات، له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ رازى نیه‌ به‌وه‌ى پارته‌ ته‌قلیدیه‌كان بێنه‌وه‌ سه‌ر حوكم ،به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه‌ كه‌ عه‌سكه‌ر ره‌گ و ریشه‌یه‌كى به‌هێزى هه‌یه‌ و رابه‌رایه‌تى ده‌وڵه‌تى قولأ ده‌كات له‌ سوداندا، كه‌واته‌ وا به‌ ئاسانى له‌ ده‌سه‌ڵات دور ناخرێته‌وه‌و هه‌ولأ ده‌دات به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان به‌ڕێكه‌وتن و دانوستان له‌گه‌لأ پارته‌ ته‌قلیدیه‌كان كێشه‌كه‌ یه‌كلا بكاته‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان خامۆش بكات و به‌ سیناریۆیه‌كى تر كار بۆ هێنانه‌كایه‌ى دۆخێكى سیاسى تر بكات كه‌ ئه‌میش هه‌رخۆى رابه‌رایه‌تى بكات.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP