پارتی برا بەشی یەکێتی قبوڵە

دەلیل جەمال - 19-04-2019 - 3045 جار خوێندراوەتەوە

ناکرێ بەڕەهایی بڕیار لەسەر بەرنامەو کاری کابینەی ۹ی حوکمەت بدەین و بەپێوەری باش و خراپی ڕابردووش ئایندەی ئەم کابینەیە دیاری بکەین، هەربۆیە بابەتەکە خوێندنەوەیەکە بۆ ڕێککەوتن و بەشداری لایەنە سیاسییە کانە لەڕووی چۆنایەتی و چەندایەتییەوە.
ئێستا کە خەریکە قوفڵی دەرگای کابینەی ۹دەکرێتەوە و بەرەی سیناریۆی کۆتایی دەچین .

پارتی ئەرکی خۆی جێبەجێکرد؟

پارتی گەرچی سەرەتا زۆر ڕەهایانەو تاکڕەوانە هەنگاوی ناو پێش ڕووداوی کۆبونەوەو دانوستان کەوتوو بڕیاری خۆی داو پشک و بەشی خۆی جیاکردەوە ، بەڵام لەگەڵ دانوستان و کۆبوونەوەکان پارتی هەم توانی نەرمترو هەمیش لەو خیتابە پەرچەکردارییەی پاشەکشەی کردوو بەنەفەسی ڕێککەوتن هەنگاوی هەڵگرد بەڕادەیەک توانی یەکێتی و گۆڕانیش ڕازی بکات و ڕێککەوتنیان لەگەڵ بکات لەڕووی چەندایەتییەوە پشکی هەرسێ حزبە بەشداربووەکە تاڕادەیەک ڕۆشنوو دیارە، ئەمەش بۆ پارتی دیوێکی ئیجابییە.

پارتی زۆرینەی دەسەڵاتی تەشریعی  و کەمینەی دەسەڵاتی تەنفیزی.

پارتی لەناو پەرلەمان زۆرینەیە و گەر پارتی بییەوێت لە تەوافوقی سیاسی دەربچێت پێموایە دەتوانێت بە میکانزمی زۆرینەو کەمینە زۆر مەسەلە لەناو پەرلەمان حەسم بکات. بەڵام لەئەنجومەنی وەزیران پارتی زۆرینەی نییەو زۆرینە لای یەکێتی و گۆڕانە ئەمەش پارسەنگ و هاوسەنگی نێوان دوو دەسەڵاتەکەیە و خاڵێکی ئیجابییە گەر نییەتێکی باش هەبێت بۆ پێکەوە کاری هاوبەش بۆ چاکەی گشتی و تاڕادەیەک ڕێگری لە دەرچووی پارتی لەتەوافق و ڕێککەوتن.ئەمە وێڕای سەرۆکی پەرلەمان لای یەکێتی دەبێت

پارتی و یەکێتی و وەزارەتی سیادی

ڕاستە پارتی وەزارەتە سیادییەکانی لایە  خۆ دەبێت ئەوەش بڵێین بریکارو جێگرەکان گەرچی دەسەڵاتێکی زۆریان نییە بەڵام دواجار دەتوانن بەشێکبن لەو وەزارەتانەو ڕۆڵی خۆیان بگێڕن، چونکە دەتوانن زانیارییان لەسەر مەلەفە هەستیارو نهێنییەکانی ئەمنی و سەربازی و دارای وداهات هەبێت.

سەرۆکایەتی هەرێم و ڕۆڵی پارتی

پارتی لەم سەرۆکایەتییەشدا توانی بەئاراستەی یەکێتی یاریەکە بشکێنێتەوەو ژیرانەو بەرپرسیارانەو واقعیانە یەکێتی خستەوە ناو بازنەی سەرۆکایەتی سێیەم  و ڕەزامەندە بە بوونی جێگری دووەم بۆیەکێتی خۆی بڕیارە دروستەکە ئەوەبوو کەیەکێتی دەبێت لەو سەرۆکایەتیەدا ئامادەگی هەبێت پارتیش لەوەگەشتووە هەربۆیە داواکەی یەکێتی مەقبولە و پێدەچێت بەم نزیکیە ڕێککەوتنی سێ قۆڵی واژۆ بکرێت.

ئەنجومەنە هەستیارەکە و یەکێتی وگۆڕان.

ئەنجومەنی باڵای نەوت وگاز کە دەکرێت بەڕۆحی حوکمەتەکە لەڕووی مەلەف و داهاتەوە دابنرێت یەکێتی و گۆڕانیش ئامادەییان دەبێت تێیدا.

ئەوەی ماوەتەوە دەست بەکاربوونی کابینەکەیەو سەرەتایەکی باش بۆ نییەتی خزمەتکردن پێموانییە بەم شێوە پارتی خاوەن ماڵی تەواو بێت و ئەوانی دیکە میوان لەتەواوی سێکتەرەکان پارتی بەتەنها نییە ئەوەی حوکمەت لەڕووی چۆنایەتییەوە تەسلیم بەپارتی دەکات کارەکتەرەکانی یەکێتی و گۆڕانە لەناو کابینەکەدا تەنها لەبێدەنگی و ڕازی بوونی ئەوانی دی پارتی دەکاتە بڕیاردەری ئەوەڵ و ئاخر. پارتی باری سەرشانی خۆی سوککردووەو لەسەر حساباتی کورسی پەرلەمانی بەشێوەیەکی ڕەها نەجوڵایەوە ، هەروەک یەکێتی داوای دەکرد یەکێتی لەڕوانگەی پێگەو سەنگییەوە بەشداردەبێت لەحوکمەت

گەرچی پارتی گۆڕانی تاسەر سنوری ململانێ لەگەڵ یەکێتی بڕد و گۆڕان هەوڵی دەدا بێ یەکێتیش حوکمەت پێکبهێنن، بەڵام پارتی چاوەڕێی یەکێتی کردو هاوکێشەکەی بەدیوی یەکێتیدا شکاندەوە و ئەمەش هەنگاوێکی باش بوو بۆپارتی وحوکمەتی کاک مسروور.......

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP