یادی ئه‌نفال به‌یاوه‌ری سه‌رۆك كۆمار

فەرمان عەبدوڵا - 19-04-2019 - 1966 جار خوێندراوەتەوە

ئه‌مساڵ یادكردنه‌وه‌ی تاوانی ئه‌نفال جیاوازی و تایبه‌تمه‌ندی سونبولی خۆی هه‌بوو ، نه‌ك به‌ ته‌نها  بۆ ئێمه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌نفالكراوان، به‌ڵكو بۆ تێكرای خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌و یاده‌ به‌رز رائه‌گرن،  ئه‌مساڵ له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و به‌ یاوه‌ری خودی به‌رێز سه‌رۆك كۆمار ئه‌و یاده‌ كرایه‌وه‌ و ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ مه‌حكوم كرا ، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا  به‌درێژایی ده‌یان ساڵی حوكمی به‌عس، كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كۆشكی پلانگیری بوه‌ دژ به‌ كورد و تێكرای ئازادیخوازان، كۆشكی پلانی ئه‌نفاكردنی گه‌لی كورد بوه‌،  کە ئەمەش خراپترین بڕیار بوو دژبە خەڵکی بێتاوانی گەلەکەمان لە پیرو گەنج و ژن و مناڵ ھەموو بەزیندوێتی خرانە ژێر خۆڵەوە.

زۆرێکیش لە نەوەکانی کەسو کاری ئەنفال بە بێ نازی بە نەبونی لە دۆخێکی خراپدا دا ژیانیان گوزەراند وگەورە بون، ھەربۆیە ئەوەی جیاواز بوو لەم ساڵدا لەکۆشکی سەلام لەلایەن سەرۆک کۆماری ئێستای عێراق دکتۆر بەرھەم پێشوازی کراین، نەک ھەر پێشوازی بەڵکو یاوەریشمان بوو،  کەئه‌مه‌ش سەبوری و دڵ نەواییەکی گەورە بوو لە ڕۆژێکی پڕخەم وناسۆردا، بۆیە لێرەدا جێی خۆیەتی ڕۆڵی سەرۆک کۆمار لە پەرۆشی خەمخۆری وخزمەتکردنی کەس وکاری ئەنفال لە ڕابردوە ئێستا و داھاتودا بەرز دەنرخێنین، هه‌روه‌ها مانای سونبولی یادی ئه‌نفال له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا تێبگه‌ین و به‌رز بینرخێنین.

بۆیە دکتۆر بەرھە م سالح بەراستی دکتوری سارێژکردنی برینە روحی و دەرونیەکانی کارەساتەکانی ئەنفال و ھەڵەبجە و شەنگاله‌، سه‌رۆك كۆمار به‌پرسیارێتی خۆی به‌رانبه‌ر به‌ گه‌له‌كه‌ی و قوربانیه‌كانی جێبه‌جێ ئه‌كات،  هه‌مو لایه‌كیش شایەدی ئەو ڕاستیەن دەستێکی ئەمین و کارەکتەرێکی کاریزمییه‌ لە بەرێوەبردن و  بڕیاردان و ڕەواندنەوەی ناکۆکییه‌كان،  بویه كه س و كارى ئه نفال دڵخۆشن بەوەی کە ئێستا پارێزەری کەیسی ئەنفال و ھەڵه‌بجەو شەنگال سەرۆکایەتی عێراق دەکات و کە سی یەکەمە لە عێراق ، دڵنیاین خەمخۆری ماف و داواکاریە مادی و مەعنە ویەکانمان دەبێت.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP