بۆچی دکتۆر بەرهەم سەرۆکێکی سەرکەوتوە!

دڵشاد عومەر کاکى - 17-04-2019 - 11442 جار خوێندراوەتەوە

پێگەی سیاسی و دیپلۆماسی    
                                                                                           
بەرهەم ساڵح، ئەوەندەی هەڵبژێرراوەو جێگای سەرنج و متمانەوپۆست پی بەخشین بوە. خودی خۆی ئەوەندە تەقەلای ئەوەی نەداوە. هەوڵو کۆششی بۆ ئەوەنەبوە لەپێناو بونیادنانی خودی خۆیدا تێبکۆشێ، جێگای سەرنجە دەیان ئەندامی پارتەکەی بە زیادەی تەمەنی حیزبایەتی هەم سەربازی و هەم سیاسی بونە پەراوێز وهەندێکیان بونە نەیارو هەندێکیان بونە پشتیوانی تواناو ئاستی ئەو پێگە سیاسیەی ئەو کە خودی مام وکەسانی دی پێویستیان بەتواناکانی دکتۆر بەرهەم هەبو هەم بۆگوڕو تین دانەوە بەری سیاسی ودیبلۆماسی بۆ رۆح بەبەرداکردنەوەی یەکێتی هەم بۆبڕین ولابردنی کۆن ودۆگما بەستەڵەبوە سیاسیەکان کە خۆبە میراتگری یەکێتی دەزانن، مام چونکە هەمیشە چەخماخەی بیری نوێخوازی  لە ئایدیاو هزریدا هەبو. ئەوە کاری ئەوبو کە کاراکتەری نوێ ومۆدێرن لە سیاسەت و شارستانی هاوچەرخدا بەڕۆحی یەکێتی  ئاشنا کات.

لێرەوە بە تەزکیەی دور لە خێڵایەتی ونفوس و نزیک بە هاوچەرخی لە سیاسەتی نوێخوازی مامدا دکتۆر بەرهەم هەڵبژێردراو داخوازی لێکرا ئەوە سەرەتای پێگە سیاسی و دیبلۆماسیەکەی بەرهەم ساڵح بو ،ئیتر جی بەدوادا هات.. لەناو  یەکێتیەکی پڕ لە کێشمە کێش وسەردەمی تەکەتولبازیدا. دەشێ کەسایەتیەکی ئاوەها  بۆ ئەم کەش و فەزایە  ڕوبەڕوی قەیران وهەم گەلێ دژواریی ببێتەوە

سادەو ساکار بێ رەگ و ڕیشەی خێڵایەتی
                                                         
بەرهەم ساڵح  سادەو ساکار ئینتمایی نیشتمانی زێدەتربو لە ئینتمای حیزبی و خێڵەکی و،کەسایەتی ئەو هەمیشە بۆئەوە دەیروانی نەک کوردوستانیان لە حیزبەکەی رازی کات، بەڵکو خودی خۆشی وای دەویست مۆدێلێک لە حوکمرانی سەردەمیانە وشارستانی پیادەکات. لەنێو یەکێتیەکی هەمە ڕەنگ وهەمە توخم وهەم نیشتمانی وهەم هەندێک سوڵتانی و وهەم عەسکەرتاری نەدەکرا بەوهەمو نامۆیی وساکاریی ودڵگەرمیە بۆ نیشتمان هەنگاوی ئاوەها بنرێ. لەولاشەوە جگە لەبازنەی حیزبەکەی نەیاری گەورە، پارتی و حیزبەکەی. کە هەم رکابەری سیاسی یەکێتی وهەم رکابەری نوێخوازی وەک بەرهەم ساڵح  گرفتی گەورەتربون.

بەرهەم ساڵح وەک خۆی 
                                                                     
ئێستاکە ئەو کردارەی کە ئەو مەبەستێتی تواناکانی دیبلۆماسی و هەوڵەکانی فیکری وبیرکردنەوەی  کەسێکی سادەی نێو ئەم نیشتمانەیە  ئەو لەچاوی هاونیشتمانیانەوە  دەڕوانی و لە دڵی ئەوانەوە تەماشا دەکات کوت و مت وەک خواستەکانی ئەوان بەرنامە دادەنێ  ئیدی لەنیشتمانەوە بۆ هاونیشتمانیان نێوانێک نامێنێ  بەرهەم ساڵح هەم لای ولاتانی دراوسێ وهەم  لای بیانیەکان ئەورپیەکان وئەمەریکا هێشتا جێگای سەرنج وبایەخ پێدانە.. دەشێ بەهۆی کەمەرشلی حیزبە کوردوستانیەکان بۆ تورکەکان و ئێران وهەم حکومەتی عێراقی. لای بیانیەکانیش  هێشتاکە بەرهەم ساڵح لە هەموان زیاتر بەرندەو  جێگای بایەخ وسەرنج بێت.    

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP