هەواڵی ئەمڕۆ

ژنانی ئه‌نفال كاریزما بوون

پشتیوان محمود - 13-04-2019 - 601 جار خوێندراوەتەوە

ئه‌نفال وه‌ك نوێترین هه‌وڵی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی ڕژێمی به‌عس له‌ كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌ ساڵی 1988 ئه‌نجامدرا به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد. له‌ پێناو پاكتاوكردنى  نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر خاك و زێدی خۆیان . ئه‌م تاوانه‌ ته‌نها هه‌وڵێك نه‌بوو بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی  و شوناسی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك وبه‌س .  به‌ڵكو ده‌رهاویشته‌كانی له‌ له‌ڕووی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونی و ژینگه‌ی   ده‌یان گرفت و كێشه‌ی خولقاند،  له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی به‌گشتی و كه‌س وكاری ئه‌نفال كراوان به‌تایبه‌تی.
چاره‌نوس و شوێن بزركردنی ده‌یان هه‌زاركه‌س له‌م تاوانه‌ی به‌ناو ئه‌نفالدا. كه‌سوكاری ئه‌نفال كراوانی توشی دڵته‌نگی و دڵه‌ڕاوكێ و ده‌یان حاڵه‌تی ده‌رونی كرد.  هه‌ڵگرتنی خه‌مه‌كان و ئازاره‌كان و فرمێسكه‌كان و نه‌هامه‌تیه‌كان له‌ لایه‌ن  ژنان و ئافره‌تانێك كه‌ ده‌ستگیران و هاوژین و هاوسه‌ره‌كانیان له‌ ده‌ستدا، له‌ڕوخساری هه‌ریه‌كه‌یاندا ده‌یان چیرۆكی ناڕه‌حه‌تی و تراژیدی و كێبڕكێ كردن له‌گه‌ڵ ژیان و مه‌رگدا چاره‌نوسیانی نوسیه‌وه‌ .
به‌شێكی زۆریان توانیان نان و قوتی منداڵه‌كانیان په‌یدا بكه‌ن وبه‌رگه‌ی  هه‌موو زیانیكی گیانی و  تانه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بگرن

 

له‌ ڕوخسارو ژیاننامه‌ی هه‌ریه‌كه‌یاندا و له‌كاتی گوێ گرتن لێیان له‌سه‌ر ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌م تاوانه‌ له‌سه‌ر ژیانیان له‌بیروه‌ریاندا، توێژه‌ر ده‌گاته‌ ئه‌و ڕاستیه‌ی كه‌ ئه‌مان له‌دوای ئه‌نفال سه‌ره‌ڕای لاوازی بنه‌ما ئابوریه‌كان و بێكاری و هه‌ژاری و ناجێگیری سیاسی  و له‌ده‌ست دانی كه‌س وكارییان ، ده‌ست به‌رداری ژیانی منداڵه‌كانیان نه‌بن و بتوانن له‌ ڕیگه‌ی ده‌یان كاری جۆراو جۆرو شه‌ره‌ف مه‌ندانه‌  وه‌ك كاركردن و نان كردن بۆماڵان و گوڵه‌چنه‌و كاروباری كشتوكاڵی له‌نێو كێڵگه‌و زه‌وییه‌كانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق و سه‌ره‌ڕای بوون به‌ قوربانی و گیان له‌ده‌ستدانی  ژنان و ئافره‌تانیكی سه‌ربه‌رز له‌ ڕێگای كاركردنیاندا،  به‌ڵام به‌شێكی زۆریان توانیان نان و قوتی منداڵه‌كانیان په‌یدا بكه‌ن وبه‌رگه‌ی  هه‌موو زیانیكی گیانی و  تانه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بگرن ،  له‌ژێر چه‌پۆكی داب و نه‌ریتی دروست كراوی كۆمه‌ڵگه‌. دایكی نوسه‌ر یه‌كیكه‌ له‌و  ژنه‌ قاره‌مان و سه‌ربه‌رزانه‌ی كه‌ نمونه‌یه‌ك بوون له‌ خۆڕاگری و قوربانیدان وه‌ك تێكڕای ژنانی تری ئه‌نفال . 

توانیان به‌ خۆڕاگرییان ببنه‌ سمبول و هیوای ژیانی منداڵه‌كانیان و وانه‌ی ژیانیان فێربكه‌ن

 

كه‌ توانیان به‌ خۆڕاگرییان ببنه‌ سمبول و هیوای ژیانی منداڵه‌كانیان و وانه‌ی ژیانیان فێربكه‌ن و ده‌یان نه‌وه‌ی ڕۆشنبیرو خوێنده‌وار پێشكه‌ش به‌ سه‌رجه‌م  دام وده‌زگا حوكمیه‌كان بكه‌ن.

پێویسته‌ له‌ سه‌ر حكومه‌ت و دام و ده‌زگاكان به‌گشتی و كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان به‌تایبه‌تی هه‌ میشه‌ به‌چاوی ڕێزه‌وه‌ ته‌ماشایان بكه‌ن و شانازیان پێوه‌ بكه‌ن

 

له‌ دوای 31 ساڵ له‌و تاوانه‌ ، پێویسته‌ له‌ سه‌ر حكومه‌ت و دام و ده‌زگاكان به‌گشتی و كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان به‌تایبه‌تی هه‌ میشه‌ به‌چاوی ڕێزه‌وه‌ ته‌ماشایان بكه‌ن و شانازیان پێوه‌ بكه‌ن ، هه‌روه‌ها ڕێز له‌ماندووبونی ئه‌وان و سودمه‌ندیش بن له‌تواناو به‌هره‌ی نه‌وه‌كانیان و ده‌رفه‌تی كارییان بۆ بڕه‌خسێنن .

ماسته‌ر له‌ جینوساید و ئه‌نفال


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP