ئەوەی دەکەوێت دیکتاتۆرەکانن ،یان سیستمی دیکتاتۆری؟

دەلیل جەمال - 12-04-2019 - 733 جار خوێندراوەتەوە

ئەو وڵات و گەلانەی کە سەرکردەو سیستم و دەسەڵاتەکانیان دیکتاتۆرین هەندێکیان بەرهەمی دیموکراسین و لەڕێگەی دەنگی گەلەوە دێن و دەبنە مۆتەکەو بۆ زەمەنێک لەدەسەڵات دەمێننەوە، بەشێکی دیکەشیان بەرهەمی خەبات و شۆڕش و چەکدارین دیکتاتۆرێک لادەبەن و خۆیان دەبنە دکتاتۆر.

لەحزەی کەوتنی دیکتاتۆرەکان لەحزەی تێڕامانە
ئەوکاتەی دیکتاتۆرێک دەکەوێت چەند دەکرێت سەرەتای ڕۆژێکی نوێ و قۆناغێکی نوێ بێت بۆگەلەکانیان هێندەش دەبێت لەچاوەڕێی هاتنی دیکتاتۆرێکی تربن. لەم چەند ساڵەدا بەشێک لەدیکتاتۆرەکان کەوتن و تەنها ئەوڕۆژە بویە ڕۆژی ئازادی و دیموکراسی ئیتر دوای ئەوڕۆژە وڵات بەرەو وێرانەو برسیەتی و شەڕو کوشتن ڕۆشت نمونە زۆرن لەناوچەکە .

ئەوەی دەتوانێت دوای کەوتنی دیکتاتۆرەکان وڵات بەرەو کرانەوەو ئازادی و دیموکراسی بەرێت گەلان خۆیانن ، نەفەس درێژی و بەردەوامی و کۆڵنەدان تا ئەوکاتەی پێویستە دەبێت لەسەر جادەو لەساحەی خۆپیشاندانبن، تا چەسپاندنی سیستمی دیموکراسی و تا چەسپاندنی دەستورێکی نوێ و دادپەروەری.

بۆیە مژدەی کەوتنی دیکتاتۆرێک دەکرێ مژدەی هاتنی دیکتاتۆرێکی نوێ بێت بەناوێکی ترو بەڕەنگێکی تر بەداخەوە دیکتاتۆرەکان دەکەون بەڵام ژێرخانو سەرخانی وڵاتەکانیش دەکەوێت، زۆرجار دیکتاتۆرەکان گۆڕانکاری هاوکێشە جیهانییەکەی سەرمایەدارییە لەنێوان وڵاتانی زلهێز ئەمەش لەڕێگەی ناڕەزایەتی خەڵکەوە ئەنجامی دەدەن و دیکتاتۆرێکی تر دێتەوە ساحەکە...

ئەوەی دەکەوێ دکتاتۆرە یان فکری دیکتاتۆری؟
زۆرجار ژینگەوسیستم بەرهەمی دیکتاتۆرین ،بۆیە پێویستە سیستمی دیکتاتۆری بگۆڕی ژینگەی بەرهەم هێنانی دیکتاتۆری بگڕی تابتوانی دیموکراسی بەرهەم بهێنیت، ئەوەی دەکەوێت تەنها دیکتاتۆرەکانن هەربۆیە ژینگەو سیستم دەمێنێت و دیکتاتۆرێک بەناوو ڕەنگی تردێتەوە بۆ قۆناغێکی تر...

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP