یه‌كڕیزی و یه‌كبون مه‌رجی سه‌ركه‌وتنه‌

دانا مەنمی - 3-04-2019 - 1358 جار خوێندراوەتەوە


یه‌كڕیزی واته‌ یه‌ك بوون‌ و رێكخستنی گه‌لێ، واته‌ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو هێز‌و توانا‌و، وزه‌ی گه‌لێ له‌ باسك‌ و مه‌چه‌كێكی ئه‌ستور كه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر دوژمن‌ و ناحه‌زێ به‌ میلله‌ته‌كه‌ت وه‌ستایه‌وه‌، یه‌كڕیزی واته‌ یه‌ك گوتاری یه‌ك به‌رنامه‌یی كاركردن واته‌ ته‌بایی‌ و یه‌ك هه‌ڵوێستی، گه‌لی كورد خاوه‌نی هه‌موو شتێكه‌ ته‌نها یه‌كڕیزی نه‌بێت.
لەم سەدەیەدا شۆڕش و راپەڕینەكانی وڵاتانی عەرەبی دژی زوڵم و نایەكسانی و دكتاتۆرییەت كە لە ئەفریقاوە دەستیپێكردوە و تا ئەو دەوروبەرەی ئێمە هاتوە و بەردەوامە، كاریگەری خۆی دەبێت بۆ سەر كاروانی خەباتی نەتەوە ژێردەستەكان

بێگومان ئەمڕۆ سەردەم سەردەمی رزگاری و ئازادی نەتەوە چەوساوەكانە لە ژێر دەستی و حوكمی دیكتاتۆریه‌ت و فاشیزمی نه‌ته‌وه‌ سه‌رده‌سته‌كان، لە سەدەی رابردوودا هەڵوەشانەوەی یەكێتی سۆڤیەتی پێشوو هەلی بۆ كۆمەڵێ‌ نەتەوەی ژێردەست رەخساند كە ئازاد بن و سەربەخۆیی خۆیان رابگەیەنن و ببنە خودان دەوڵەتی نەتەوەیی خۆیان، لەم سەدەیەشدا شۆڕش و راپەڕینەكانی وڵاتانی عەرەبی دژی زوڵم و نایەكسانی و دكتاتۆرییەت كە لە ئەفریقاوە دەستی پێكردووە و تا ئەو دەوروبەرەی ئێمە هاتووەو بەردەوامە، كاریگەری خۆی دەبێت بۆ سەر كاروانی خەباتی نەتەوە ژێردەستەكان.
فاكتەری سەرەكی بۆ گەیشتنمان بە دواڕۆژێكی گەش یەكێتی وته‌بایی و یەكڕیزیمانە

 

رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست هەر هەمووی لە رەوشێكی زۆر هەستیار و ناسك و لەبەردەم هاتنە پێشی كۆمەڵێ‌ ئەگەر و پێشهاتی گرنگدایە، بۆیە لەسەر هەموو لایەكمان پێویستە بیر لە بەرژەوەندی نەتەوەییمان بكەینەوە و خۆمان ئامادەبكەین بۆ ئەو ئەگەرو پێشهاتانەی كە دێنەپێشەوە، بۆ ئەمەش دەبێ‌ كار بۆ یەكێتی و یەكڕیزی كوردان بكەین، بۆئەوەی لە ناوچەكەدا بوونی كاریگەری خۆمان بسەلمێنین و لە داهاتووی نزیكدا بە مافە رەواكانمان بگەین، فاكتەری سەرەكیش بۆ گەیشتنمان بە دواڕۆژێكی گەش یەكێتی وته‌بایی و یەكڕیزیمانە.
پارتی و یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی تر ده‌توانن بە كارنامەیەكی نەتەوەیی و نیشتیمانیی سەردەمییانە بەرەو رزگاری و ئازادی و سەربەخۆیی كوردستان هەنگاو بنێت

پارتی و یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی ترده‌توانن سوود لەم ژینگه‌ سیاسییه‌ و گۆڕانكارییه‌كان وەربگرن، بە كارنامەیەكی نەتەوەیی و نیشتیمانیی سەردەمییانە بەرەو رزگاری و ئازادی و سەربەخۆیی كوردستان هەنگاو بنێت، بۆ ئاشته‌وایی نیشتیمانی له‌ نێوان هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان پێویستیمان به‌ بەستنی كۆنگرەیەكی نەتەوەیی سەرتاسەری بۆ تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ خۆئامادەكردنی كوردان لەسەر ئاستی نەتەوەیی و داڕشتنی ستراتیژێكی ڕوونی نەتەوەیی بۆ بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانی كوردستان هه‌یه‌، پێویستە لەم كۆنگرەیەدا ڕه‌چاوی تایبەتمەندی هەر بەشێكی كوردستان ستراتیژێكی دۆزی نەتەوایه‌تی بۆ قۆناغی داهاتووی خەباتی گەلی كوردستان دابڕێژرێت و بكرێتە كارنامە و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی هەموو لایەك، دواخستنی ئەم كارە نەتەوەییە زیانێكی زۆر بە دۆزی رەوای گەلی كوردستان دەگەیەنێت، بۆیە پیویستە چیدیكە دوانەخرێت.
گرنگه‌ زه‌مینه‌یه‌كی له‌باره بڕه‌خسێنرێت بۆ چاكسازییەكی ریشەیی و شێوازی بەڕێوەبردن سیستماتیك بكرێت و عەدالەتی كۆمەڵایەتی رەچاوبكرێت و گەندەڵی بنبڕبكرێت

 

پێویسته‌ باشوری كوردستان ببێته‌ خاڵی وه‌رچه‌رخان بۆ هێنانه‌ دی خه‌ونه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانمان، گرنگیشه‌ زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بڕه‌خسێنرێت بۆ چاكسازییەكی ریشەیی  و شێوازی بەڕێوەبردن سیستماتیك بكرێت و عەدالەتی كۆمەڵایەتی رەچاوبكرێت و گەندەڵی بنبڕ بكرێت و، هه‌موو ئه‌مانه‌ دەبنە فاكتەری سەرەكی بۆ زیاتر كاراكردن و پێشڤەچوونی دەزگاو دامەزراوەكانی حكومەتی كوردستان و بناخەیەكی پتەو بۆ بنیاتنانی سیسته‌مێكی به‌هێز كه‌ تێیدا یاسا له‌سه‌روی حكومه‌ت و حیزب و هه‌مووانه‌وه‌ بێت .
دەبێ‌ لەرێگه‌ی لۆژیكی عه‌قڵ و لۆژیكی رەخنەوە گرفتەكان بخەینە رو و چارەسەریشیان بۆ بدۆزینەوە

 

هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌كان لەم ره‌وشه‌ هه‌ستیاره‌دا دەبێ‌ بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ واقیعی خۆمان و ده‌وروبه‌رماندا بكەین‌ و هەموو لایەكمان یەكدەنگ‌و یەكهەڵوێست بین بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی ئەزموونەكەمان‌ و یەكدەستیش بین بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكان، بۆیە بۆچارەسەركردنی گرفتە ناوخۆییەكانمان نابێ‌ پەنا بۆ كاردانەوە و رق عینادی و عه‌به‌سییه‌ت ببەین، بەڵكو دەبێ‌ لەرێگه‌ی لۆژیكی عه‌قڵ و لۆژیكی رەخنەوە گرفتەكان بخەینە روو و چارەسەریشیان بۆ بدۆزینەوە. 

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP