بەپەلە

گەمەی پێکنەھێنانی حکومەت

فارس نەوڕۆڵی - 2-04-2019 - 4687 جار خوێندراوەتەوە



ئەگەربڕیاربێت لەدنیای دیموکراتی و سیستەمی دیموکراتی دابژین و پێکەوە، گەمەی دیموکراتی بەڕێوە بەرین دەبێ ڕێسایەک بۆڕێکخستنی بەڕێوەبردنی گەمەکان دابنێین ،کەبڕیارە پێکەوە بژین دەبێ یاسایەک بۆ ئەوجۆرە ژیانەھەبێت،  کەتێیدادەژین و ڕەچاوی چاکەی گشتی بکەین، چونکە یاسا وەزیفەیەکی شەرعی ھەیە کەبریتییە لەڕێکخستنی کۆمەڵگا، بەتایبەتی میللەتێکی وەک کورد دەبێت لەگەمەی سیاسی نێوان ھێزە سیاسییەکان زۆر ھەستیاربێت، چونکە لەقۆناغێکی ھەستیاردایە، ئێستا بابەتی گەرم مەسەلەی پێکھێنانی حکومەتە کەلەدوای ھەڵبژاردنەکانەوە گفتوگۆکان دەستیپێکردوە، ھەمولایەکیش دەزانین ڕێژەی کورسی لایەنەکان چەندە، ئیتر لەژیانی دیموکراتیدا زۆرینە نەخشەڕێگا دیاری دەکات، دیاریشە پارتی ھێزی یەکەمە  کەچی ماوەیەکی زۆرە گفتوگۆکان ئەنجام نادەن بەدەستەوە، ئەمەش بەھۆی کەم و  زۆری پشکەکانەوە  یاخود خەیاڵی پەنجا بە پەنجا، بەردەوامی ئەم شێوازە لەگفتوگۆ  وادەکات خەڵک متمانەی بەدەنگ دان نەمێنێت، ئاخر خەڵک پرسیاردەکات، کەدەنگدان سەنگی مەحەک نەبێت .
چەپ و ڕاست و ناوەڕاست باس باسیان دیموکراتی و بەرژەوەندی گشتییە، بەڵام  واقع بۆ بەرژەوەندی حیزبییە

 

ھەڵبژاردن بۆچی، بۆ بەشداربین لەھەڵبژاردن، چونکە ئەوە ھێزە سیاسسیەکانن ھۆکارێکی یاریدەردەبن، بۆدروستکردنی متمانە بۆبەشداربونی ھاوڵاتیان لەپرۆسەی سیاسی، کەئەمەش یەکێکە لەمەرجەکانی، بنیاتنانی دیموکراتی جێگیر بەھۆی گرنگی ڕۆڵی حیزبەکان، لەبنیادنانی دیموکراتی، بەڵام ئەگەر حیزبەکان، لەپێوەرەکانی دیموکراتی دەرچن، ئیتر ھاوڵاتی، چی بڕوایەکی بەھەڵبژاردن بمێنێت، لەکاتێکدا چەپ و ڕاست و ناوەڕاست باس باسیان دیموکراتی و بەرژەوەندی گشتییە، بەڵام  واقع بۆ بەرژەوەندی حیزبییە، ئەگەر دور لەدیدی حزبی سەیری گفتوگۆکان بکەین، پارتی سەرەڕای ئەوەی کە ھێزی یەکەمە، بەڵام لەبەرئەوەی واقیعی حاڵ دەخوێنێتەوە لە پشکی خۆی دەستی ھەڵگرتوەو بەخشیویەتی بەلایەنەکانی دیکە، کەبەلای منەوە ئەمە کارێکی حەکیمانەیە و جۆری تێگەشتنی پارتی بۆدۆخی سیاسی وکۆمەڵایەتی کوردستان نیشان دەدا  وەک (کانت) بڕوای وابو (ھۆشەکانمان جۆری تێگەشتنمان بۆ واقیع  پێکدەھێنێ)، ئەمەش دروستی تێگەشتنی پارتی نیشان دەدا.
ئەم گفتوگۆ و مشتومڕەی لەسەرپێکھێنانی حکومەت حاڵەتێکی دروستە و وەک وەرزشێک بۆدەربازبون لەپەتای توندوتیژی دەکرێ

 

 لەلایەکی دیکەوە ئەم گفتوگۆ و مشتومڕەی لەسەرپێکھێنانی حکومەت حاڵەتێکی دروستە و وەک وەرزشێک بۆدەربازبون لەپەتای توندوتیژی لەھەمانکاتدا دەکرێ ئەم گفتوگۆیانە ببنەھۆی کرانەوەی لایەنەکان، بۆئەوەی ببێتە ھۆی لەدایکبونی دیدێکی نوێ بۆ سیاسەت و پێکەوە ھەڵکردن وپێکەوە ژیان، بەڵام گفتوگۆکان، بیزەنتی نەبێت دواجاردەکرێ ھەریەکەو ڕێگای خۆی بیرکردنەوەی خۆی، ئەزمون بکات بەمەرجێ خاڵی ھاوبەش گەڵاڵە ببێت لامان، گەر نەگەینە خاڵی ھاوبەش، واتە کورتبینین لە سیاسەت و ناڕێکوپێکی لەژیان.

(ھێربێرت مارکۆزە) دەڵێ: (ھەمو کۆمەڵگایەکی ڕێکوپێک پێویستی بەھێزێک ھەیە کەلەلایەن ھەمویانەوە پەسەندکرابێت)، بۆئێستای کورد ئیرادەی خەڵک خاڵی ھاوبەشە ھێزی ھاوبەشە کەلەسندوقەکانی دەنگدان دەریانبڕی، کەواتە چیتر پێویست ناکات یاری بەکات بکرێت دەرونی خەڵک ماندوترکەین ئەگەرلایەنەکان خەباتیان بۆدیموکراتی کردوە دەبێ پابەندبن بەپێوەرەکانی دیموکراتی، لەم گەمەی گفتوگۆیەدا قوربانیدان باشترە لەتێکچونی ڕەنگی تابلۆکە، پێشم وایە پارتی و یەکێتی بۆزەمەنێکی دیکە پێویستیان بەیەک ھەیە بۆشێوازی بەڕێوەبردن ئیتر دەکرێ ناویشی بنێین ڕێکەوتنی دەفعی بەڵا  کەواتە پێویستە گەمەی پێکنەھێنان بگۆڕن بۆ بەرنامەی پێکھێنانی حکومەت.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP