خواردنەوەی چایەک لەماڵی مام جەلال زەروورە.

دەلیل جەمال - 2-04-2019 - 2055 جار خوێندراوەتەوە


هەنگاوەکانی ڕابردووی پارتی وگۆڕان بەئاراستەیەک بوون نێوانی دووجەمسەرەئەساسییەکی حوکمڕانی لەیەکتر دورخستەوە ، بەڵام ناشبێت ئەوەمان بیربچێت هەردوولا توانیویانە بەشی سازان بهێڵنەوە و کۆبوونەوەکان مانای ئەوەن دوا ویسگە هەرسازان و ڕێککەوتنە ،پێشموایە یەکێتی وپارتی زۆربەی کارتەکانی دەستیان بەکار هێنا بەڵام نەگشتنە خاڵی کۆتایی هەم بۆڕێککەوتن هەم بۆ نەسازان.

ڕاستە پارتیش هێشتا چاوی لەسەر ڕێککەوتنیەتی لەگەڵ یەکێتی و نیازی نییە دەرگای ئەگەرە نەخوازراوو چاوەڕواننەکراوەکان بخاتە سەرپشت بۆ یەکێتی و یەکێتیش تائەمڕۆ ئامانجی سازان و ڕێککەتنە لەگەڵ پارتی ئەمە دەمانگەیەنێتە خاڵێک کەبڵێین ئەم قۆناغە پێویستی بە گۆڕانە بەحوکمی ئەوەی گۆڕان لەگەڵ پارتی ڕێککەوتووەو لەگەڵ یەکێتیش بەردەوام سەرکردەکانی نزیکن و کەی بیانەوێت دەتوانن دانیشن و پێکبێن

باگۆڕان ڕۆڵی میحوەری بگێڕێت

باشترین بژاردە لەئێستادا گۆڕانە بتوانێت دوورلە تەقسیم بەندی و سیاسەتی ڕق و تۆڵە و کەوتن بەلایەکی جەمسەرەکانا ڕۆڵ بگێڕێت پێموایە ئێستا باشترین دۆخە گۆڕان بێتە دەرەوەی جەمسەرەکان و بەیەک مەسافەی گشتی بوەستێت و ببێتە هێڵی ناوەند کۆبونەوەیەکی نێوان یەکێتی و گۆڕان زۆرشت ئاسایی دەکاتەوەو گرژییەکانیش وەلادەنێت.

یەکێتی وگۆڕان پێویستە کۆببنەوە

ئێستا کات دەڕوات ئایندەش ناڕوونە بۆڕێککەوتنی نیشتمانی گۆڕان دەتوانێت بۆچەند ڕۆژێک کۆبوونەوەی پەرلەمان دواخات و لەگەڵ یەکێتی کۆببێتەوە چونکە هێشتا کات بەشی ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی وپارتی دەکات، هێشتا سەرۆکی هەرێم هەڵنەبژێردراوە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم هەموارنەکراوە ئەمانە ئاماژەی باشن خۆ لەئەگەری تێپەڕینی ئەم ئاماژانە بەبێ یەکێتی ،ڕێککەوتن قورسە ڕێکیش بکەون ڕەنگدانەوەی بەسەر حوکمەەوە دەبێت لەئایندەدا.

پێموایە هێشتا دەتوانرێت گرێکە بەدەست بکرێتەوەو نەکەوێتە دان.

وەلانانی گلەیی و هەنگاوەکانی ڕابردوو دەرچەی ئیجابین بەئاراستەی چاکەی گشتی و سازانێکی نیشتمانی ،لەم ململانێیانەدا سەرکەوتن و دۆڕان نییە پێکهێنانی حوکمەت بەبێ یەکێتی سەرکەوتن نییە بۆپارتی وگۆڕان بەڵکوو دەبێتە سەرەتایەکی سلبی بۆ کابینەی ۹ حزبی سیاسی نابێت تەبەنی هەنگاوەکانی ڕابردووی بکات و بەو پێوەرانە ئێستا بپێوێت ،ئێستا کاتی سازانە .بۆئەم سازانە گۆڕان زەروورە ڕۆڵی میحوەری بگێڕێت کۆبوونەوەی یەکێتی وگۆڕان زەروورە.

یەکێتی و پارتی پێویستیان بە هێڵی ناوەند هەیە باشترن بژاردە گۆڕانە ، زۆرجار هێزی سیاسی گرەو لە ململانێدا ناباتەوە هێندەی دەتوانێت لەسازانا ببێتە هێزی چاکەکەر، بۆگۆڕانیش تەوقیدێکی گونجاوە هەم بۆناوخۆی خۆی و هەمیش بۆ ئایندەی لەناو حوکمەتدا بەم هەنگاوەی دەتوانێت نێوان خۆی و یەکێتی عبوربکات لەم شەڕی  میدیایی و هێرشانەی کە بوونەتە مایەی ڕەخنەی جدی لەسەرگۆڕان لەناو ڕای گشتیدا.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP