بەپەلە

پارتی دەرھێنەرێکی نەشارەزا نیە

سلێمان عەبدوڵا یونس - 31-03-2019 - 22613 جار خوێندراوەتەوە

ئەوەی سەرەتا پارتی و یەکێتی  بەپارەش نایدەن بەیەکتر، دواجار دەبێت ھەریەک بۆئەوی دی بیکات بەخۆڕایی، بەڵام جارێ پێویستە ئەو درامایە تەواو ببێت، کە پارتی دەرھێنەریەتی و لەناویشیا ڕۆڵی سەرەکی لە بەشی یەکەمدا داوە بەگۆڕان.

ھەڵەی پارتی ئەوەیە، کە ڕۆڵی کۆمبارسێکی خراپی، بەناوی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکومەت و چەند وەزارەتی بێ خزمەت و ھەندێک جێگری بێ جوڵەوە بۆ یەکێتی داناوە

 
دراماکە ھێشتا بەشی یەکەمیەتی و لەوەشدا ھەڵەی پارتی ئەوەیە، کە ڕۆڵی کۆمبارسێکی خراپی، بەناوی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکومەت و چەند وەزارەتی بێ خزمەت و ھەندێک جێگری بێ جوڵەوە، لەمەشھەدەکانی حوکمڕانی بۆ یەکێتی داناوە، لەکاتێکدا یەکێتی وەک دیفاکتۆ، ڕۆڵی حەکایەتخوانێکی مێژویی ھەیە و لەناو دەقە سەرەکیەکەشدا، لەگەڵ پارتی نوسەرێکی ھاوبەشە. 

 

ئایا پارتی کە دەرھێنەرەکەیە، دەتوانێت بەبێ ئەوەی ڕەچاوی نوسەرە ھاوبەشەکە و بینەرەکانی بکات، لەقتە سەرەکیەکانی نمایشەکە ھەروا بەخواستی خۆی دابنێت 

 

ئایا پارتی کە دەرھێنەرەکەیە، دواجار دەتوانێت بەبێ ئەوەی ڕەچاوی نوسەرە ھاوبەشەکە و بینەرەکانی بکات، لەقتە سەرەکیەکانی نمایشەکە ھەروا بەخواستی خۆی دابنێت و یاری بەجوڵەی پاڵەوانە سەرەکیەکە بکات و ئیمزای دژەکان بەتەنیشت یەکەوە کۆبکاتەوە و بەیەکێتی بڵێ: ئەوەڕۆڵی کۆمبارسێکی زل بۆ تۆ. دوای ئەوەش  ھەرکاتێک ویستی پەردە لەسەر مەشھەدی دەسەڵاتی  دامەزراوەکان دابداتەوە و ڕوناکیە زەبەلاحە بخاتە سەر بارەگای بارزانی.


بڕوام وایە، پارتی دەرھێنەرێکی نەشارەزا نیە، ھەتا لە دیمەنە مۆنتاژکراوەکانی کۆتایدا، بکەوێتە ھەڵەی ناواقعی و لەبەردەوامکردنی دیمەنەکاندا

 
بڕوام وایە، پارتی دەرھێنەرێکی نەشارەزا نیە، ھەتا لە دیمەنە مۆنتاژکراوەکانی کۆتایدا، بکەوێتە ھەڵەی ناواقعی و لەبەردەوامکردنی دیمەنەکاندا، ھێز و مێژوی ململانێکانی ڕابردو نادیدە بگرێت وای دابنێت ڕۆڵی یەکێتی ھەر ڕۆڵی تەماشاچی دەبێت و لەتوانایدا نابێت ئەکتێکی جیاواز و سەربەخۆ بکات، ئاخر لە ڕۆڵەکانی ناو مێژویانەوە، پارتی و یەکێتی،کاتێک پێکەوە دەستیان خستە سەر سوکانەکە، یەکتریان دەناسی!.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP