بۆچی پارتی پێش یەکێتی لەگەڵ گۆڕان ڕێککەوت؟

دەلیل جەمال - 30-03-2019 - 6426 جار خوێندراوەتەوە

سیاسەت ململانێیە بۆگەشتن بەدەسەڵات گۆڕانیش وەک هەرهێزێک ماف وحەقی خۆیەتی شەڕی گەشتن بەدەسەڵات بکات بەچ شێوەو میکانزمێک دەچێت ئەوە دەبێت بۆ گۆڕانخوازانی جێ بهێڵین ئایا ئەوەی گۆڕان دەیکات لەناو ڕای گشتی گۆڕانەکان مەقبولە یان نا؟

پارتی بۆ لەگەڵ یەکێتی نەسازا؟

بەحوکمی سیاسەت و ڕوئیای یەکێتی و بەتایبەت هەنگاوی یەکێتی لەڕابردوودا زیاتر جەموو جۆر بوو لەگەڵ پارتی پەیوەندییهکانیان پێینایە قۆناغێکی تر و پڕلەکێشمەکێشم و ڕکابەری توند ئەمەش پارتی خستە خانەی عینادی و جۆرێک لەتۆڵەکردنەوە.


سیاسەتی پارتی وابوو کەیەکێتی ملی بۆبدا وڕازی بێت بەوەی پارتی دەیڵێت و بۆی دیاری دەکات، پارتی لەم سیاسەتەی سەرکەوتوونەبوو بگرەیەکێتیش زیاتر پێی درێژکرد بەوەی دەیویست(شەریکی ڕاستەقینەبێت) 
هەنگاوی دووەمی پارتی نزیک بوونەوەبوو لەگۆڕان.

پارتی وگۆڕان چۆن سازان؟

گۆڕان وەک هرهێزێکی دیکە مەبەستی بوو بەهەرنرخێک بێت بچێتە دەسەڵات، پارتی ئەم فەراغەی گۆڕانی قۆستەوە بۆیە بێ سەرئێشەو ئەملاولا ئەوەی مەبەستی بوو لەگەڵ گۆڕان ئەنجامیدا و ڕێککەوت ئەمە بۆپارتی ئاسانە تا سەرۆکایەتی هەرێم کارابکاتەوەو گۆڕانیش لەهێزێکی پۆپۆلیستی و توند بکاتە دۆست و هێزێکی میوانداری پارتی ،لەمەدا پارتی سەرکەوتوو ئامانجەکەی پێکا.

کارتەکەی پارتی نیوەی کاریکرد

لەبەرانبەر هاتنەژێرباری یەکێتی پارتی گۆڕانی بەکارهێنا بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لەوەی مەبەستی بوو  چونکە هێندەیتر یەکێتی چاوسورکردو زیاتر کۆدەنگ و تەبابوو لەسەر داخوازییەکانی ، هەربۆیە پارتی ئێستا بەشێوەیەک لەشێوەکان مەیلی بەلای گۆڕاندا نەماوە و زیاتر لەگەڵ یەکێتی دەچێتەپێش بەڕادەیەک ئەگەر هەیە لەبەشێکی دەسەڵاتەکان لەخوار وەزارەت بەشێوەی (فیفتی بەفیفتی)ڕێکبکەون .

پارتی مۆفەق نەبوو لەگەڵ گۆڕان

هەڵبەت سیناریۆی کابینەی۸ و پەراوێزخستنی یەکێتی و دواجار یەکێتی بەناچاری چویە حوکمەتەکە لای پارتی و گۆڕان ئەگەرێکی بەهێزبوو ،بۆیە زیاتر گۆڕان هانی پارتی دەدا زوڕێککەون ،یەکێتی ناچارە بێتە ژێربار، لەمەدا پارتی هەڵخەڵەتا و بەوەی دەیویست وادەرنەچوو. 

خۆئەگەر پێش گۆڕان لەگەڵ یەکێتی ڕێکبکەوتایە پارتی ئێستا هەنگاوی باشی بڕیبوو بۆ پێکهێنانی حوکمەت پێشموایە لەئایندەدا پارتی ناتوانێت لەنێوان یەکێتی و گۆڕان هاوسەنگی بپارێزێت هەردەبێت لەگەڵ یەکێتی بەقوڵی ڕێکبکەوێت.

ڕێککەوتنی یەکێتی وپارتی  گۆڕان بەکوێ دەگات؟

هەموومان دەزانین نەپارتی قودرەتی ڕاگرتنی باڵانسی هەیە لەنێوان یەکێتی و گۆڕان نەیەکێتیش ئێستا خۆی بەهاوشانی گۆڕان دەزانێت ئەمە بۆپارتی ئاسان نابێت دواجار یەکێتی بەحوکمی هێزوپێگەو دەسەڵاتییەوە زیاتر لەپشکی خۆی لەدەسەڵاتدا خۆی دەردەخات ، گۆڕانیش ناڕاستەوخۆ لەنێوان جەمسەرەکانی دەسەڵاتدا دەپلیشێتەوە 

یەکێتی وگۆڕان دوای پێکهێنانی حوکمەت

دوای پێکهێنانی حوکمەت پەیوەندی نێوان گۆڕان و پارتی وەک ئێستانابێت و پێدەنێتەقۆناغێکی تر بەشێوەیەک یەکێتی بەحوکمی پێشینەیان لەگەڵ سەرکردایەتی گۆڕان زیاتر دەتوانێت نزیک بێتەوە ،چونکە ئێستا یەکێتی ململانێ و سیاسەتدەکات و پلان وستراتیژی هەیە خۆی بەهاوشانی پارتی دەزانێت نەک گۆڕان ئەمە بۆپارتی نوێیەو دەزانێت گەرچی هەوڵی پارتی بۆئەوەبوو  تۆپەکە بخاتە ساحەی یەکێتی و گۆڕان بەڵام یەکێتی یارییەکەی بەئاراستەی خۆی و پارتی دەبرد  کەمتر قسەی لەسەر گۆڕان هەبوو، ئەمەشی بۆ دوای پێکهێنانی حوکمەت هێشتوەتەوە لەگەڵ گۆڕان،

یەکێتی جیاواز بوو

لەپێکهێنانی کابینەی ۸یەکێتی یەکێک لەهەڵەکانی ئەوەبوو لەیەک کاتدا دووبەرەی ململانێی کردبووەوە هەم لەگەڵ پارتی هەمیش لەگەڵ گۆڕان بۆیە پارتی ئەوکات تاڕادەیەک مۆفەق بوو لەبەیەکا کێشانی هەردوو لا.

ئێستا یەکێتی بەرەی لەگەڵ پارتی کردووەتەوەو  گۆڕانی عبورکردووە مەبەستیشی نییە گۆڕان بخاتە ناو بەرەی ململانێ کردنی .گەرچی پارتی و بەشێک لەگۆڕان خوازیاری ئەو ململانێیەبوون بەڵام یەکێتی ئەو دەرگایەی کڵۆمداوە جارێ  هەرئەمەش وای کردپارتی ئێستا مەبەستییەتی لەگەڵ یەکێتی کێشەکان چارەبکات و ڕێککەوتن بێتە گۆڕێ ، پێموایە چەند هەنگاوێکی هەردوولا ماوە دواتر ڕێککەوتن دەبێت.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP