• وابڕیاره ڕۆژى 1 شه‌ممه ڕێكه‌وتى 31/3/2019دا هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانیه‌كان له‌توركیادا ئه‌نجام بدرێت. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ هه‌مو حیزبه سیاسیه‌كانى توركیا گرنگه له‌به‌رئه‌وه‌ى :
1. یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌دواى گۆڕینى سیسته‌مى حوكمڕانى له په‌ڕله‌مانیه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تى.
2. مه‌ترسیداریشه له‌هه‌مان كاتدا بۆ ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن،چونكه گه‌ر هه‌ر لایه‌كیان شكستى گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێت لانى كه‌م بۆ 5 ساڵى ئاینده دوورده‌كه‌وێته‌وه له:
• ده‌سكه‌وتنى میزاینیهى زیاتر بۆ حیزبه‌كان
• دامه‌زراندن و دۆزینهوزهى هه‌لى كار بۆ لایه‌نگرانیان
• ڕێكه‌وتن و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكاندا
جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ر حیزب و سه‌ركرده‌یه‌ك هه‌وڵى گه‌وره ده‌دات بۆ بردنه‌وه‌ى زیاترین ژماره‌ى شاره‌وانیه‌كان كه له 81 پارێزگادا ئه‌نجام ده‌ده‌رێت.
ئه‌ردۆغان وه‌ك كارى له‌پێشینه‌ى هاوپه‌یمانى ((گه‌ل یان كۆمار))ى له‌گه‌ڵ حیزبى نه‌ته‌وه‌یى ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى پێكهێناوه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى بهردنهوهیهكى گه‌وره
• ئه‌وه‌تا ئه‌ردۆگان وه‌ك كارى له‌پێشینه‌ى هاوپه‌یمانى((گه‌ل یان كۆمار))ى له‌گه‌ڵ حیزبى نه‌ته‌وه‌یى ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى پێكهێناوه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى بهردنهوهیهكى گه‌وره و ڕاكێشانى ده‌نگى نه‌ته‌وه په‌رسته‌كان، هه‌روه‌ك چۆن له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى و په‌ڕله‌مانى ڕابووردوودا توانیان سه‌ركه‌وتنى گه‌وره وه‌ده‌ستبێنن.چونكه ئه‌ردۆگان باش ده‌زانێت گه‌ر شكست بێنێت ئه‌وا ئه‌و پیاوه به‌هێز و به شكۆیه نامێنێته‌وه كه 18 ساڵه خۆى و حیزبه‌كه‌ى ئاكه‌په له‌ده‌سه‌ڵاتدان به‌بێ كێبڕكێ. زۆر جاران به پیاوه به‌هێز و تاك و تهنهاكهى توركیا و زۆرجاران به ئه‌فسانه و وه‌دیهێنه‌رى خهونهكان و به گه‌لێك نازناوى تر ناوى ده‌برێت،له‌كاتى دۆڕاندن و له‌ده‌ستدانى شاره‌وانیه گرنگه‌كانى وه‌كو ئاستانبوڵ كه كێبڕكێیه‌كى توندى له‌سه‌ره و ئه‌نقه‌ره كه واى بۆ ده‌چن ده‌یدۆڕێنن و ئه‌زمیریش كه شارێكى گرنگه. ئه‌ردۆگان و مه‌ترسیه‌كانى ئه‌مجاره‌ى به‌بێ هۆ نین چونكه:
گه‌شه‌كردنى ئابورى توركیا له‌م چه‌ند ساڵه‌ى ڕابووردوودا پاشه‌كشه‌ى به‌رچاوى به‌خۆوه بینیوه
1. گه‌شه‌كردنى ئابورى توركیا له‌م چه‌ند ساڵه‌ى ڕابووردوودا پاشه‌كشه‌ى به‌رچاوى به‌خۆوه بینیوه، كه‌هۆكارى زۆرن له‌وانه تێكچوونى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و دهرودراسێكانیدا،و به‌رزبونه‌وه‌ى باج له‌سه‌ر كاڵا توركیه‌كان و ده‌ستوه‌ردانى له‌كاروبارى سوریا و عێراق و وڵاتانى تر‌ى وه‌كو قه‌ته‌ر و سودان و ئیسڕائیل و میسر‌و و ..هتد. هاوكارى و پشتیوانى تیرۆریستان.سیاسه‌تى هه‌ڵه‌ى پشتیوانى له ڕوسیا و ئێران .
2. به‌رزبونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى هه‌ڵاوسان كه بۆته هۆكارى ناچارى سیاسه‌تى سكهه‌ڵگوشین له‌لایه‌ن ته‌واوى دانیشتوانى توركیاوه به‌ڕێژه‌ى 25%.
3. دابه‌زینى نرخى لیره‌ى توركى به‌شێوه‌یه‌كى مه‌ترسیدار.
بۆیه ئه‌ردۆغان گهرهكێتى به‌هه‌ر نرخێك بێت بردنه‌وه مسۆگه‌ر بكات
بۆیه ئه‌ردۆگان گهرهكێتى به‌هه‌ر نرخێك بێت بردنه‌وه مسۆگه‌ر بكات له‌كاتێكدا له دوو ڕاپرسى ناوخۆى حیزبه‌كه‌ى خۆیدا ده‌ریانخستوه كه ڕێژه‌ى ده‌نگه‌كانیان داده‌به‌زێت بۆ 32-35% له‌به‌رامبه‌ر ڕێژه‌ى 43% له هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2014دا.
• له‌به‌رامبه‌ریشدا 3 حیزبى توركى تر هاوپه‌یمانیه‌كیان پێكهێناوه له‌لایه‌ن ((جه‌هه‌په و سه‌عاده‌ت و باش)) و ده‌نگۆى ئه‌وه‌ش بڵاوبۆته‌وه كه بۆ ڕاكێشانى ده‌نگى كورده‌كان 340 كاندیدان به ناوى پشتیوانانى په‌كه‌كه خستۆته لیسته‌كانیانه‌وه.كێبڕكێكهرى سه‌ره‌كین له‌به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانى گه‌لى ئاكه‌په و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا.
• ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه حیزبى هه‌ده‌په((گه‌لانى دیموكراسى)) كورده، كه پێده‌چێت له‌ژێر فشار و مه‌ترسى گرتن و ڕاوه‌دوونان و هۆكارى گرتنى سه‌ركرده دیاره‌كان و لابردنى 94 سه‌رۆك شاره‌وانى پێشتر له‌كۆى 102 سه‌رۆك شاره‌وانى و دانانى قه‌یوم له‌جێگه‌یاندا و بێبایهخبوونى ده‌نگه‌كانى كورد،ژماره‌یه‌كى كه‌م به‌شداربن و به‌مه‌ش ده‌نگه‌كانى هه‌ده‌په ڕوو لهكزى بكات و پێشبینى ده‌كرێت ڕێژه‌ى 3ر8% به‌ده‌ستبێنێت له‌كاتێكدا هاوپه‌یمانى گه‌ل ڕێژه‌ى 6ر52% و جه‌هه‌په ڕێژه‌ى 5ر26% بێنێت.حیزبى باش 1ر7%.
هه‌ر له‌ئێستاوه ئه‌ردۆغان به‌ئاشكرا له هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌ڕه‌شه‌ى لابردنى هه‌ر سه‌رۆك شاره‌وانیه‌ك ده‌کات
له‌بیرمان نه‌چێت هه‌ر له‌ئێستاوه ئه‌ردۆگان به‌ئاشكرا له‌هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌ڕه‌شه‌ى لابردنى هه‌ر سه‌رۆك شاره‌وانیه‌ك ده‌کات كه نزیك بێت یان په‌یوه‌ندى به تیرۆره‌وه هه‌بێت كه مه‌به‌ستى ((په‌كه‌كه و كورده‌كان))ه و ده‌ڵێت تا ئێمه له‌ده‌سه‌ڵاتدا بین ڕێگه‌ناده‌ین شتێك هه‌بێت له‌سه‌ر خاكى توركیا به‌ناوى ((كوردستان))ه‌وه.
• جا لهكهشوههوایهكى ئاوها پڕ مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌دا ده‌بێت چانسى كوردان زۆر بێت یان بچوك و كه‌م بێت؟
كوردانى باكور به‌داخه‌وه له‌نێوخۆى خۆشیاندا یه‌ك و یه‌كگرتوو نین و زۆرێكیان دواى به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سى و بنه‌ماڵه‌یى و هۆز و گوند و ناوچه‌كانى خۆیان كه‌وتوون
ئه‌وه‌ى ئاشكرایه كوردانى باكور به‌داخه‌وه له‌نێوخۆى خۆشیاندا یه‌ك و یه‌كگرتوو نین و زۆرێك له‌كوردان دواى به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سى و بنه‌ماڵه‌یى و هۆز و گوند و ناوچه‌كانى خۆیان كه‌وتوون و له‌زۆرێك له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دهنگهگانیان ده‌ده‌نه حیزبه‌كانى تر و به‌تایبه‌تیش ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و له‌ئێستاشدا حیزبى ئاكاپهیه ، به‌بیانوى ئه‌وه‌ى كه 18 ساڵه وڵاتێكى گهشهسهندوى ئابورى و ئۆقره‌یى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ وه‌دیهێناون ،و چیدى هه‌ست و سۆزى نه‌ته‌وه به‌و تۆخیهى جاران نه‌ماوه له‌دواى ئه‌و هه‌موو كاره‌سات و گرتن و ڕاوه‌دونان و گه‌مارۆخستنه سه‌ر و داگیركاریانه‌ى توركیا بۆ عفرین و هه‌رێمى كوردستان و ...هتد. واى ده‌بینن كه ئه‌ردۆگان و حیزبه‌كه‌ى ده‌توانن خه‌ونى توركیا و له‌نێویشیاندا كورده‌كان وه‌دیبهێنن له ئاشتى و خۆشگوزه‌رانى و ئاوه‌دانى و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندندا.بۆیه ئه‌م هه‌موو هۆكارانه واده‌كه‌ن كه كورد ئه‌و په‌رۆشى و ڕێژه گه‌وره‌یه‌ى ده‌نگدان نه‌بینن و نه‌نوێنن،كه ئه‌مه‌ش به‌به‌رژه‌وه‌ندى ئاكاپه ده‌شكێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه هه‌ده‌په نه‌توانێت سه‌ركه‌وتن وه‌ده‌ستبێنێت له شاره گه‌وره كوردیه‌كان و شار و شارۆچكه‌كانى تریشدا،به‌ڵام كێبڕكێیه‌كى توندیش ده‌بێت.و 48 كاتژمێرى داهاتوو زۆر گرنگ و هه‌ستیار و یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بن بۆ كورد و ئه‌وانى تریش له توركیا.
جا هه‌موان چاوه‌ڕوانى ڕۆژى یه‌ك شه‌مه و 31ى ئازار ده‌كه‌ین به‌و هیوایه‌ى مانگى ئازارى 2019 ئازارى زیاترى كوردان نه‌دات و خه‌م و په‌ژاره‌ى عفرین وهه‌ڵه‌بجه و كه‌ركوكمان له‌بیر بباته‌وه.