رەخنە قبوڵ نەكردن

کەمال محەمەد - 29-03-2019 - 2784 جار خوێندراوەتەوە


هیچ كات گومان لەوەدا نییە كە تەواوی ئەو قۆناغ و پرۆسە سیاسی و كۆمەڵایەتی و دیموكراتییانەی كە بەرگێكی تەندروستانە ئەپۆشن، لە میانەی تێز و عەقڵێكی رەخنەگرانەوە بەدەستهاتون تا لە رێگەیەوە دەرفەتی شرۆڤەیەكی واقعیتربۆ قۆناغەكانی پەرەسەندنی دیموكراتی و ئازادی كۆمەڵایەتی و ... هتد برەخسێنرێت، بۆیە ئەم قۆناغەی كە ئێستا هەرە زێدە قیرانەكانی تێدا رەنگی داوەتەوە، رەچاونەكردنی ئەو رەخنانەیە كە بە پێی پێویست  شیكار نەكراوە بۆ سود وەرگرتن لە واقیعی قۆناغەكان و چارەسەركردنی كێشەكان.
رەخنەگرتن گرنگترین ئامراز و سەرچاوەی شۆڕشە رۆشنبیری و كۆمەڵایەتییەكانە

 

رەخنەگرتن گرنگترین ئامراز و سەرچاوەی شۆڕشە رۆشنبیری و كۆمەڵایەتییەكانە، كاتێك لە میانەی رەخنەو سەنتێزێكەوە ئاماژە بە هۆكارەكانی قەیران و بونیاد و سیستەم ئەكرێت و ئەبێتە گەورەترین چەكی رزگاری و ئەبێتە پێودانگی سەرەكی دەركەوتنێكی سەركەوتوانەو بۆ ئەوەی  چیدیكە كۆمەڵگا ماهییەتی ئەخلاقی و سیاسی و كۆمەڵایەتی دیموكراتی لەدەست نەدات و مەحكومی پەرتەوازە بون پوكانەوەو لەناوچونی زیاتر ببێت .

ئەگەر باس بێتە سەر هەرێمی كوردستانیش ئەوەمان بۆ دەرئەكەوێت حیزبە سیاسییەكان و زۆربەی نوخبەی سیاسی و سەركردەو لایەنگر و ئەندامەكانیان توشی جۆرێك لە سۆسۆلۆژیای سیاسی بون و نایانەوێت لە رێگەی دەربڕینی رەخنە و سەرنج راكێشان بۆسەر قوڵایی كێشەكان و پێڕەوكردنی ئەخلاقێكی سیاسی راستییەكان لە بەرچاو بگیرێت و تاكەكان و كۆمەڵگا بەردەوام توانای مافی هەڵبژاردنی هەبونێكی راستیان هەبێت، بۆ ئەوەی چیدیكە پەیوەندی نێوان سیاسیەت و ئازادی و مافی گشتی چەواشە نەكرێت.
لێرە ماهییەتی هێزە سیاسییەكان بەم شێوەیە هەرگیز رەخنە قبوڵ ناكرێت، ئەگەر رەخنەكان بە ئاڕاستەی هەڵدانەوەی دیوی راستی روداوەكانیش بێت

 

لێرە ماهییەتی هێزە سیاسییەكان بەم شێوەیە هەرگیز رەخنە قبوڵ ناكرێت، ئەگەر رەخنەكان بە ئاڕاستەی هەڵدانەوەی دیوی راستی روداوەكانیش بێت، بۆیە جوانی تۆی هاوڵاتی لای هێزە سیاسییەكان تا ئەو رادەیە كە تۆ بەردەوام لە هەوڵی جوانكردن و پەردەپۆشكردنی هەڵەو كەموكورییەكانیان بیت، بەڵام هەركات  بەم ئاڕاستەیە هەنگاو نەنێی ئەوكات ئەكەویتە بەر هێرش و قسەی نەشیاوی ئەوانەی كە ئەم جۆرە سیاسەتەیان بوە بە خۆراك پێدەرێكی باش بۆیان ...

بەداخەوە لەم وڵاتە تاكڕەوێتی و بەرژەوەندی چینەكانی سەرەوەو كەسانی مۆنۆپۆل  ئازادی و ماف و سیاسەتی كۆمەڵگای لەناو بردوە،هەر ئەمەشە وایكردوە رەخنەیەكی راست تەواوی رەنج و ماندوبونەكانی چەندین ساڵە ئەدا بە بادا.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP