گیسکەکەی هەیاس و موچەخۆرانی هەرێم

دەلیل جەمال - 26-03-2019 - 3933 جار خوێندراوەتەوە


چیرۆکی گیسکەکەی هەیاسی ژیر پڕاوپڕە بۆدۆخی هاوڵاتی و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، دوای پەسەندکردنی یاسای موازەنەی عێراق و پشکی هەرێمی کوردستان لەو موازەنەیەی ۲۰۱۹ جیاکردنەوەی بوجەی (٥۲۲)ملیاردینار لەدەرەوەی پابەندبوونی هەرێم بەناردنی(۲٥۰)هەزار بەرمیل نەوت لەڕۆژێکدا بۆ سۆمۆ. ئەم رێککەوتنە بۆماوەی ساڵێکە تەواوی لایەنە سیاسیەکان بەدەستکەوتی خۆیان باسیانکرد.
ئێستا دوبارە تەپڵی سەرهەڵدانەوەی قەیران و پاشەکەوت هاتووەتە ئاراوە جا هاوڵاتی لەم کەین و بەینە بووەتە گیسکەکەی هەیاس ڕۆژێ نان و سێ ڕۆژ برسی

 

موچەخۆرانی هەرێم دوای ئەو قوربانییەی بەخشیان لەبەرانبەر پاشەکەوتی بڕێکی زۆرموچەکانیان لەلایەن حوکمەتی هەرێمەوە، زۆردڵخۆش بوون.

ئێستا دوبارە تەپڵی سەرهەڵدانەوەی قەیران و پاشەکەوت هاتووەتە ئاراوە جا هاوڵاتی لەم کەین و بەینە بووەتە گیسکەکەی هەیاس ڕۆژێ نان و سێ ڕۆژ برسی.

قەیرانی موچە دەبێتەوە؟
ئەوەی تەحەکوم بە ڕێککەوتن و یاساوەدەکات، دۆخی سیاسی و پەیوەندیەکانە، بەداخەوە یەکێک لەگرفتەکان نەبوونی متمانە و سیقەیە لەم ڕێککەوتنانەدا، خاڵێکی دیکە ئەوەیە هەرێم زۆرجار ڕاستی دەشارێتەوە خۆگەر دۆخێک بێتە پێش هاوڵاتی بێ ئاگایە وئامادەکاری نییە بۆهەر ڕووداوێک کە دێتە پێش لەڕابردودا بەوشێوەبووە.

حوکمەت و دڵنیایی.
حوکمەتی هەرێم دڵنیایی نییە بۆ هاوڵاتی خۆی بەتایبەت لە مەسەلەی موچە و قوتی خەڵک ناوەڕۆکی ڕێککەوتن چییە، ئەگەرەکانی تێکچوون چین؟ چی لەئەستۆی حوکمەتی هەرێمە جێبەجێی بکات؟ دەبێت ئەوە بزانین لایەنی جێبەجێکار لەم ڕێککەوتنە حوکمەتە فراکسیۆنەکان ڕۆڵی چاودێری وهاوکاریان هەیە، وردەکاری ڕێککەوتنەکە لەلایەن حوکمەتەوە باس نەکراوە، ئەوقسەیەش کەدەکرێت لەسەر سەرهەڵدانەوەی پاشەکەوت دروستە چونکە ڕێککەوتنەکە بۆساڵێکە لەئەگەر نەناردنی ئەوبڕە نەوتە دەبێت چاوەڕێی وەها شتێک بین. سەرکەوتنی ڕێککەوتنەکان پەیوەندی بە پەیوەندی باشی هەرێم وبەغدادەوە هەیە...

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP