له ده‌ره‌وه‌ى لایه‌نگرى و دژایه‌تى كردنا، ئه‌وه‌ى دكتۆر به‌رهه‌م جگه له‌وه‌ى ئه‌ركێكى ئاكارى و بهرپرسیاێتیه، بوێریشه ئه‌و چوارده‌ورى خۆى به پاسه‌وان و بۆدى گاردى زل زل نهتهنیبوو، ئه‌و چووه ناو خه‌ڵكێكه‌وه كه هه‌قیانه توڕه‌ن، توڕه‌ن له به‌رپرسانى شاره‌كه‌و له‌و دۆخه خهمئاوهرهش، ئه‌وه‌ى مایه‌ى نه‌نگیه له‌م روداوه‌دا ئه‌وه‌یه كه هه‌بن پێیان خۆش بێت هاوزمانهكهیان بشكێت، نه‌نگى و ناشرینى ئه‌وه‌یه نه‌ك شتى تر، به‌رهه‌م ساڵح چووه به‌رده‌م توڕه‌یى خه‌ڵك له گه‌ڵیاندا وه‌ستاو گوێى لێگرتن، هه‌یه ئاماده‌نیه یه‌ك چركه بێته ناو هاونیشتمانیهكانى، ئه‌وه‌نده‌ى منیش گوێم گرت خه‌ڵكه‌كه هاواریان دژى گه‌نده‌ڵى بوو نه‌ك سه‌رۆك كۆمار، له چونه‌كه‌ش ئاكارى تر ئه‌وه بوو، به‌رهه‌م ساڵح جگه له رێز نواندن هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كى تر‌ى نه‌نواند ، ئه‌وه‌بۆیه خه‌ڵك هه‌بوون باوشیان پیادهكردو سه‌ریان ماچ ده‌كرد.
مرۆڤ هه‌ق بڵێت لهوکاتەوەی دکتۆر بەرهەم بوه به سه‌رۆك كۆمار زۆر هه‌نگاوى هاویشتوه
رۆژى سێشهمه"19-3" دكتۆر به‌رهه‌مى سه‌رۆك كۆمارم له سلێمانى بینى، له سه‌ر بارودۆخى كوردستان و عیراق وه‌ك سه‌رۆك كۆمارێك و نوسه‌رێك قسه‌ى خۆمان كرد، هه‌ڵبه‌ت وه‌ك دۆستێكیش گوێى له ره‌خنه‌كان گرت، مرۆڤ هه‌ق بڵێت له‌وه‌ته‌ى بووه به سه‌رۆك كۆمار زۆر هه‌نگاوى هاویشتوه، له ئاستى خواستى خه‌ڵكه‌و من به دڵمه یان نا، ئه‌وه شتێكى تره بیرمان نه‌چێت ئه‌و وه‌ك سه‌رۆك كۆمار له به‌رده‌م ئاڵانگاریهكى قورسدایه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ته‌نانه‌ت هاوزمانه‌كانى خۆیشى سه‌نگه‌ریان لێگرت و كه‌وتنه پلارو تانه لێدانى، به‌ڵام سه‌ركه‌وت.
ئەگه‌ر سەرۆک کۆمار نه‌چوایه بۆ موسڵ ره‌نگه هه‌ر ئه‌وانه بیانگوتبا ئاخر ئه‌وه چۆن سه‌رۆك كۆمارێكه له‌و كۆسته‌دا نهورۆزهكهى خۆى هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه
روداوه‌كه‌ى موسڵ ده‌ریخست به‌رهه‌م ساڵح له ته‌ك ئازارى خهڵكهكهدایه، ده‌ریخست سه‌ركرده‌و سه‌رۆك ده‌بێت له‌و دۆخانه‌دا له ناو خه‌ڵكدا بن، بێئه‌وه‌ى چاوه‌ڕێى ئه‌وه بكه‌ن چى ڕووده‌دات، یان چى ده‌گوزه‌رێت، من چ به دیتن چ به نوسین ره‌خنه‌ى خۆم له دكتۆر به‌رهه‌م نه‌شاردوه‌ته‌وه، بۆ یه‌ك جاریش بۆ پێویستیه‌كى هه‌ره بچوكى خۆم نه‌چومه‌ته ده‌رگاى، لێ وه‌ك كوردێك ئه‌و چوونه‌ى بۆ موسڵ به‌رز ده‌نرخێنم، خۆ ره‌نگه زۆربه‌ى خه‌ڵك بڵێن نابوو بچوایه، به تایبه‌ت كه هێشتا ئازاره‌كه تازه بوو، به‌ڵام پێچه‌وانه ئه‌وه‌ى قسه ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر نه‌چوایه، ره‌نگه هه‌ر ئه‌وانه بیانگوتبا ئاخر ئه‌وه چۆن سه‌رۆك كۆمارێكه له‌و كۆسته‌دا نهورۆزهكهى خۆى هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه.