هەڵوێستێكی راست بۆ سەردانەكەی بەرهەم ساڵح و دژبەرایەتیكردنی لە لایەن پارتیەوە

کەمال محەمەد - 22-03-2019 - 9623 جار خوێندراوەتەوە


دوای روداوەكەی موسڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی ئەو شارەی كرد، ئەمەش واتای خاوەن واقعی خەسڵەتی ئەخلاقی و سیاسی ئەگەیەنێت وەك سەرۆكێك، بەڵام ئەگەر ئەم هەڵوێستانە لەلایەن كۆمەڵگایەكی ئەخلاقی و سیاسییەوە وەك خۆی شرۆڤە نەكرێت ناتوانرێت پێناسەیەكی راستی بۆ بكرێت،چونی بەرهەم ساڵح بۆ زیاتر بەئاگابون لە روداوەكەو بەهاناوەچونی قوربانییەكان و كەس و كاریان ئەتوانرێت بە یەكێك لە هەنگاوەكانی هەستی بەرپرسیارێتی پێگەكەی ئەژمار بكرێت لەكاتێكدا چەندین نەتەوەی جیاواز لە عێراقی گشتیدا بونی هەیە، هەستی بەرپرسیارێتی و چاودێریكردنی كۆی پێكهاتەكان بەبێ جیاوازی و هەر ئایدیاو رەنگێك، بۆیە لەو بڕوایەدام كە ئەگەر بەرهەم ساڵح هەڵوێستێكی بەم جۆرەی نەنواندبا هیچ كات هێندەی ئێستا باس نەئەكرا چ لە سۆشیال میدیا بێت یان شەقام و كۆمەڵگا، بۆیە پێشخستنی هێزی دەركپێكردنی حەقیقەت واتای بینین و هەستپێكردنی راستییەكانە.

لەدوای ئەوكارەساتە تراژیدیانەی كەبەسەر موسڵدا هاتوە لەداگیركردنی لەلایەن داعشەوە خەم و ئازارەكانی ئەو شارەی بەچەشنێك گەیاندوە كە لەو هێزە خۆییە بێبەشبكرێت كەلەبواری جەستەیی و ژیانی و ماناییەوە بەرگری لەخۆی بكات كەرەنگە چەندین ساڵی پێویست بێ، بۆ ئەوەی هۆشێكی بەبەردا بێتەوەو هەنگاو بە هەنگاو تواناو هێزی بۆ بگەڕێتەوە ،بۆیە كارەساتەكەی بەنداوی موسڵیش كە بوە هۆی گیانلەدەستدانی دەیان كەس بارێكی قورس و روداوێكی تراژیدی دیكە بو كە بەرۆكی ئەو شارەی گرت.
ئەم هەڵوێستانەی پارتی بەرامبەر بەرهەم ساڵح نوێ نییە و هیچ پەیوەندی بە دڵسۆزی و هاوخەمی شاری موسڵەوە نییە، بەڵكو سەرەتای ئەو ململانێیانەیە كە لەبەغدا لەسەر كورسی سەرۆك كۆماری لەگەڵ بەرهەم ساڵح دروستی كردبو

ئەوەی جێی ئاماژەیە نارەزایەتییەكانی ئەو شارەیە بەرامبەر دەسەڵات و كاربەدەستان بەرامبەر چۆنێتی و چەندێتی گرنگی پێدانیان، كەئەمەش مافی رەوای هەركۆمەڵگایەكە، بەڵام ئەوەی جێگای داخە پارتی و میدیاكانێتی كە بەهۆی چەند دیمەنێكی روداوەكانەوە توشی جۆرێك لە شاگەشكەیی بون و لەقەبارەی خۆی زیاتریان گەورە كردوە، هەروەكو ئەزانین ئەم هەڵوێستانەی پارتی بەرامبەر بەرهەم ساڵح نوێ نییە و هیچ پەیوەندی بە دڵسۆزی و هاوخەمی شاری موسڵەوە نییە، بەڵكو سەرەتا ئەو ململانێیانەیە كە لەبەغدا لەسەر كورسی سەرۆك كۆماری لەگەڵ بەرهەم ساڵح دروستی كردبو، ئەمە و سەرەڕای گەراندنەوەی هاوسەنگی هێز بۆ یەكێتی كە چیدیكە قورسە و كارێكی ئاسان نابێت بۆی كە ئەجێندای خۆی بەسەر ئەو لایەنەدا بسەپێنێت.
ئەم هەڵوێستەی بەرهەم ساڵح بەشێوەیەكی گشتی لەروی سیاسیەوە وادەكات كۆی نەتەوەكانی عێراق خاوەنی بەرگری گەوهەرییەكی كارا بن

 

ئەم هەڵوێستەی بەرهەم ساڵح بەشێوەیەكی گشتی لەروی سیاسیەوە وادەكات كۆی نەتەوەكانی عێراق خاوەنی بەرگری گەوهەرییەكی كارا بن، واتە لە دۆخێكدا كە كارەكتەرە سیاسییەكان هەوڵی كۆمەڵگایەك و عێراقێكی سیاسی و ئەخلاقی بدەن و بیپارێزن بۆ ئەوەی ئاشتی و پێكەوە ژیان بە واتا راستەقینەكەی خۆی بگات.

كمال محمد

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP