دەمیان بەشیر سوتاوە و فو لە دۆ دەکەن

عوسمان گوڵپی - 22-03-2019 - 4233 جار خوێندراوەتەوە


من باش لەوە تێدەگەم موسڵ تەنها بە ناو وەك شار ماوە، ئەوان ئێستا لە پاشماوەی جەنگێکی وێرانکاری دژە مرۆڤایەتین، ئەوان گیرۆدەی گەندەڵی و بەرپرسانی نائیداری و بەرژەوەندی خوازن، حەقیانە توڕەبن و حەقیانە ناڕازی بن، ئەوان لە هەموان زیاتر حەقی توڕەییان هەیە، ئەوان خاوەن دەیان هەزار هێزی ئەمنی بون، بەڵام لە شەو ڕۆژێكدا شارەکەیان دایە دەست داعش، ئەوان کوشتەی و باجدەری یەکەمی تیرۆربوون کەچی لەوکاتەشدا کە تیرۆر لەوێ شکا ئەوانەی بونە ڕزگارکەر بەهۆی جیاوازی مەزهەبیەوە جارێکیتر وەك دوژمن تەماشایی ئەو شارەیان کرد، ئەوان دەکرێ توڕەبن، بەڵام دەبێ بزانن لە کێ توڕە دەبن ئەگەرنا جارێکیتر دەبنەوە قوربانی، سەرۆك کۆمار کوردە، زۆر جار کورد بوون بەسە بۆ ئەوەی دژتبن.
تۆخکردنەوەی نەتەوەیی و ئاینی مەزهەبی بەقازانجی ئەوانەیە دەیانەوێ ئەم وڵاتە بەکاولی بمێنێتەوە و خێروبێرەکەی بخۆن

ئاخر دەسەڵاتدارانی نێوخۆیی و بیانیش لەم ساڵانەی دوایدا دژایەتی نەتەوەی و ئاینی و مەزهەبیان تۆخ کردەوە، چونکە کاڵبونەوەیان بەقازانجی خەڵک و تۆخکردنەوەیان بەقازانجی ئەوانەیە دەیانەوێ ئەم وڵاتە بەکاولی بمێنێتەوە و خێروبێرەکەی بخۆن، بەبێ ئەوەی بیربکەنەوە چونی سەرۆك کۆمار بۆ نێویان لە لایەك هاوخەمیە و لە لایەکیتر کردنەوەی دەرگایەکە بۆ ئەوەی ئەم کارەساتەو هاوسۆزیە عێراقیەی کە هەیە لە هەموو شارەکان و گرنگی دانی سەرۆك کۆمار و سەرۆك وەزیران کردنەوەی دەرگایەکە بۆ ئەوەی موسڵ بتوانێ بیکاتە هۆکاری ئەوەی سودمەندبێت بۆ ئاوڕدانەوەیەکی جدی، چونکە شارێکی بێ کەسە بەوەدا دەزانین بێ کەسن، چونکە لە ئاوارەییاندا تەنها کەسیان کوردبو ئەویش وەك قەزیەیەکی ئینسانی، بەڵام ئەم جۆرە هەڵسوکەوتانە وا دەکات ئەو هاوسۆزیە لەدەست بدەن، چونکە گەر خۆشیان نەزانن ئەوا خەڵك دەزانێ ئەوان بەشیر دەمیان سوتاوە و فوو لە دۆ دەکەن.
گرنگە سەرۆک و بەرپرسان فێربن کەچەکەکانیان بەڕوی خەڵکدا بەرز نەکەنەوە بەڵکو لەگەڵیان دروشمەکان بڵێنەوە، ئەمڕۆ سەرۆك کۆمار وەك کوردێك توانی سەرکەوتوبێ کە گلەیی خەڵك ئاساییە و پیشانی بدات ئەوەی ئاسایی نیە ئەوەیە دژی خەڵکی وڵاتی خۆت چەك و فیشەك بەکار بهێنیت

 

ئەگەرچی لەم دۆخە ناجێگیرەدا چاوەڕێی ناڕەزایی ئاساییە بەڵام گرنگە سەرۆک و بەرپرسان فێربن کەچەکەکانیان بەرووی خەڵکدا بەرز نەکەنەوە بەڵکو لەگەڵیان دروشمەکان بڵێنەوە، ئەمڕۆ سەرۆك کۆمار وەك کوردێك توانی سەرکەوتووبێ کە گلەیی خەڵك ئاساییە و پیشانی بدات ئەوەی ئاسایی نیە ئەوەیە دژی خەڵکی وڵاتی خۆت چەك و فیشەك بەکار بهێنیت.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP