مۆدێرنێتە وەک تراژیدیا

دانا نه‌قی‌ - 15-03-2019 - 1082 جار خوێندراوەتەوە


ئەگەر گریمانەی ئەوە بکرێت مۆدێرنێتەی سەرمایەداری دوا سیستەمی شارستانی بێت، دەکرێت سەرکوتکردن و چەوساندنەوە بگاتە ئاستی لوتکە تیادا. 

 ئەو ئامرازانەی مۆدێرنێتە، کە دەیخاتەڕوو لە بڕی چارەسەرکردن بە داخەوە وەک دەیبینین کێشەکان زیاتر بەرەو قوڵبونەوە دەبات.
 ژینگەی پێکەوە ژیان و یەکدی قبوڵکردن و تۆلیرانس تەنھا لە شێوەی تیۆری پێناسە وەردەگرێت، بەڵام بە پێچەوانەوە لە ڕووی کردارییەوە ڕق و کوشتار بەرھەمدێنێت

 

لەم سیستەمەدا ئەوەی کە برەوی زیاتری پێبدرێت لایەنی مادی بون و، بە پیشەسازیکردنە ئەمەش دەچێتە چوارچێوەی بەرخۆری زیادە بەرھەم و تەنھا قازانج خوێندنەوە، لێرەوە بۆمان ڕوون دەبێت مرۆڤ و بەھاکانی، دین و لایەنەکانی، ژینگەی پێکەوە ژیان و یەکدی قبوڵکردن و تۆلیرانس تەنھا لە شێوەی تیۆری پێناسە وەردەگرێت، بەڵام بە پێچەوانەوە لە ڕووی کردارییەوە ڕق و کوشتار بەرھەمدێنێت.
ھەر سیستەم و شارستانیەت و فکرو ژیارێک توانای ئابدەیتکردنی بۆ ئامرەزاکانی چارەسەری پێنەبێت، دەگاتە حاڵەتی توندوتیژی بە بێ خوێندنەوەی سنوری دەوڵەت و قاڕەکان

 

بۆ سەلماندنی ئەم قسانەی سەرەوەش ئەو ڕوداوەی نیوزلەندایە بە شێوەک لە شێوەکان سیستەمی مۆدێرنێتە دەخاتە بەر پرسیارەوە، ئایە ئەم سیستەمە گەشتۆتە ئەو قۆناغەی توانای چارەسەری کێشەکانی  نەبێت، کە جۆرێک لە تاک بەرھەمدەھێنێت بڕوای بە ئاین و، ڕێرەوەکانی ئەویتر نیە. ئەگەر لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا بە ھۆی نا سەقامگیری باری سیاسی و ئابورییەوە، وە تۆخ کردنەوەی ھێڵی ئاین تیادا ئیسلامی ڕادیکاڵ نمونەی داعش دێتە بون بڕوایان بە کەسی دی نیە، ئەی چی وای کردوە لە سیستەمی خۆرئاواو مۆدێرنێتەی ئەوروپا توندرەو دروست ببێت، بۆیە لێرەوە چەند ھێڵکمان بۆ ڕوون دەبێتەوە تەنانەت ھەر سیستەم و شارستانیەت و فکرو ژیارێک توانای ئابدەیتکردنی بۆ ئامرەزاکانی چارەسەری پێنەبێت، دەگاتە حاڵەتی توندو تیژی بە بێ خوێندنەوەی سنوری دەوڵەت و قارەکان. 

دانا نەقی

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP