هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

یەکێتی ھاوسەنگی و شەراکەت بەدیدەهێنێت؟

دەلیل جەمال - 14-03-2019 - 3615 جار خوێندراوەتەوە

تاکەبژاردەی نێوان یەکێتی وپارتی ڕێککەوتنە ،بەئاراستەی ڕێککەوتنێکی تری ستتراتیژی، چونکە قسەو گفتووگۆی نێوان یەکێتی وپارتی جیایە لە گفتووگۆی نێوان ئەم دووحزبەو لایەنی تری سیاسی ، چۆن؟ لەنێوان یەکێتی وپارتی تەنها دابەشکردنی پۆست نییە بەڵکوو ڕێککەوتنە لەسەر بابەت گەلی دێکەی مەودا درێژوو بەرفراون لەناوچەکە، هەربۆیە زۆرنابات دەگەنە خاڵی کۆتایی ڕێککەوتنێکی تری ستراتیژی بۆئەمڕۆی هەرێمی کوردستان،

چی گۆڕاوە لەگەڵ کابینەی8؟
یەکێتی لەکابینەی 8 میوانداریکرا بەڕادەیەک دواین حزبی بەشداری پێکراوو بوو لەکابینەکە.
خاڵێکی دیکەی جیاوازی ئەوەبوو یەکێتی بەشیدار یان بەشیان بۆدانا لەناو حوکمەت هەرئەمەش بوو یەکێتی شەریکی ڕاستەقینەنەبوو لەکابینەی ۸ئەوەی یەکێتی هێشتەوە پێگەوسەنگ وخاوەندارییەتی خۆی بوو لەکابینەکە.
ئێستا پێچەوانەیە یەکێتی لایەنێکی سەرەکی گفتوگۆکانە و جەمسەرێکی ڕیئاسییە لەپێکهێنانی حوکمەت.واتەشەریکەنەک بەشدارپێکراو.
خاڵێکی دیکەی جیاوازی وجەوهەری ئەوەیە یەکێتی خۆی هەڵبژاردەی وبەرکەوتەی دیاری دەکان چۆن پارتی بەرکەوتەی خۆی دیاری دەکات یەکێتیش بەرکەوتەکانی خۆی لەچوارچێوەی ڕێککەون دیاری دەکات لەتەواوی جومگەکانی حوکمەت
لەناوسەرۆکایەتییەکان یەکێتی بوونی هەیە لەناو دەزگائەمنی و دادگاو جومگە سیادییەکان لەتەواوی مەلەفەگرنگ وهەستیارییەکان جەمسەرێکی دیارو مەعنەوی هەیە.

چۆن یەکێتی حوکمەت پێکدەهێنێت؟
وەک وتم یەکێتی جەمسەری ئەساسییە لەگەڵ پارتی ،ئێستا دەبێت یەکێتی خۆی یەکلابکاتەوە و بەرکەوتەی خۆی بەخواستی خۆی دیاری بکات واتە بەدیاریکردنی بەرکەوتەی یەکێتی حوکمەت وکابینەی ۹دەگاتە ویستگەی کۆتایی و لەپاکێجێکدا دەبرێتە بەردەم پەرلەمان سەرۆکی پەرلەمان کەبەرکەوتەی یەکێتییە کابینەی ۹دەخاتە بەردەم پەرلەمان و ڕێکارەیاساییەکانی .

حوکمەت دووپاکێجە
ئێستا حوکمەت دوو پاکێجە پاکێجی پارتی وپاکێجی یەکێتی بەلێکدانی هەردوو پاکێجەکە پاکێجی ۳کە پاکێجی ڕێککەوتنەکەیەو یەکێتی وپارتی  بەیەک پاکێجی هاوسەنگ هەیکەلەی حوکمەت دیاری دەکەن ئەمە وەک بەشەسەرەکی و فراوانەکە لەگەڵ بوونی پاکێجی نەخشەڕێگای چوارساڵ حوکمڕانی ،یەکێتی وپارتی دواجار ڕێک دەکەون پێموایە بەشێک لەڕێککەوتنەکە دوای یەک ساڵ لەپێکهێنانی حوکمەت سەرەتاکانی دەردەکەون ...خاڵی کۆتایی ڕێککەوتنی جەمسەرەکانە لەماوەیەکی نزیکدا...

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP