دووبەدوو بۆ بەغدا

دەلیل جەمال - 9-03-2019 - 3523 جار خوێندراوەتەوە


لەکۆتایی کابینەی 8دا دووڕوداوی گرنگ خرایه گەردنی کابینەی 9 ئەمە بەدەرلەوکێشەو گرفتوو قەیرانانەی کابینەلەدوای کابینە بەیەکتری دەسپێرن.
هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پاشەکەوتی موچە لەچوارچێوەی ئەوڕێککەوتنەیە کەهەرێم وبەغدا ئەنجامیانداوە بۆچارەسەری کێشەی موچەو بودجە لەنێوانیاندا، کەسەقفی زەمەنی بۆجێبەجێکردن یەکساڵە .

هەنگاوی یەکەم 
لەچوارچێوەی ڕێککەوتنەکە بەغدا دەست پێشخەری کردوو بڕی (522)ملیاردینارەکەی ناردوگەشتە هەرێم.

هەنگاوی دووەم
هەرێم مولزەمکراوە بڕیاری پاشەکەوتی موچەهەڵبوەەشێنێتەوە و کۆتای بەوستەمە بهێنێت هەرێم هەنگاوی خۆی ناو خاڵێکی ناوڕێککەوتنەکەی جێبەجێکرد.

هەنگاوی سێیەم
پێویستە هەرێم بڕی(250)هەزاربەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆبکات لەژێر دەسەڵاتی بەغداد ، گەرئەم هەنگاوە نراو هەرێم ئەم خاڵەی جێبەجێکرد ئەوا بەغداد مولزەمە هەنگاوی چوارەم بنێت.

هەنگاوی چوارەم 
پێوستە دوای ڕادەستکردنی 250هەزاربەرمیل نەوتەکەی هەرێم ، بەغدا تەواوی بودجەی پەسەندکراوی پەرلەمان لەیاسای بودجەی 2019ی عێراق ڕەوانەی هەرێم بکات.

ئێستا کەڕۆژانی کۆتایی کابینەی ھەشتەمە ئەوەی دەکەوێتە ئەستۆی کابینەی 9جێبەجێکردنی هەنگاوی سێیەمە و گەڕانەوەیە بۆبەغداد کەئەمەش مولزەمکردنێکەو پێویستە جێبەجێبکرێت، چونکە بڕیاری پاشەکەوتیش هەڵگیراوەو گەڕانەوە بۆئەوبڕیارە ئەستەموو مەحاڵە ونابێت ،بەغدا هەنگاوێکی نیەتپاکانەی هاویشت هەروەک دەوترا بەغدا شوێنی چارەسەری کێشەکانەو پێویستە کورد لەبەغدادەوە هەنگاو بۆچارەسەری کێشەکانی بنێت .

ئەوچوارهەنگاوەی نێوان هەرێم وبەغدا دووهەنگاویان لەکابینەی 8 جێبەجێکران و دووهەنگاوەکەی دیکە بۆکابینەی 9بەجێهێڵراون کەمولزەمن بەجێبەجێکردنییان، لەگەڵ ئەوەی  دوهەنگاو لەبەغداو دوهەنگاولەهەرێم بەڵام دەبێت بوترێت بەغدا هەنگاوی یەکەمی ناو براوەیە،
واژۆکردنی 20ساڵ گرێبەست لەگەڵ داناگاز هەنگاوێکی کۆتایی کابینەی 8بوو بۆ کابینە نوێکەو مولزەمەبەو ڕێککەوتنە  پێچەوانەکەی کارەساتێکی دیکە لەوەی ڕابردو دوچاری سەرخان وژێرخانی ئابووری هەرێم دەبێتەوەپێویستیشە دەرئەنجامەکەی هەرچی بێت قبوڵی بکەن هەنگاوی خراپ ولادان دوچاری دۆخی خراپت دەکات.ئێستا سەرەتایەکی باشە ئەگەر کەتنی خراپ نەکەن.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP