بارزانی و پاکێجەکان

دانای سۆفی برایم - 6-03-2019 - 2453 جار خوێندراوەتەوە

 
‎دوای پێنج مانگ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، دواجار لە چەند رۆژی ڕابردو پارتی دیموكراتی‌ كوردستان‌ و یەكێتی نیشتمانی كوردستان رێككەوتنیان لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم ئیمزا كرد.

لە رۆژانی داهاتودا ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیش كۆدەبێتەوە بەمەبەستی پەسەندكردنی رێككەوتنەكە لەگەڵ پارتی‌ و یەكلاكردنەوەی كاندیدی پۆسته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و پارێزگاری كه‌ركوك. 
پارتی بە دڵشکێنەری یەکێتی تاوانبار کرا لەسەر کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان بێ یەکێتی

 

لەماوەی ڕابردودا ئەم دوو ھێزە سیاسیە بە تایبەتیش پارتی بە دڵشکێنەری یەکێتی تاوانبار کرا لەسەر کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان بێ یەکێتی، یەکێتی تا دەھات زیاتر سوور دەبو لەسەر داواکاریەکانی بەرامبەر بە لایەنی پێکھێنەری حکومەت، کۆتا پەیامی یەنەکە بریتی بو لە کەرکوک و کەرکوک و کەرکوک لە دەمی بافڵ تاڵەبانیەوە.

لە کۆتاییدا لەسەر دەستی بارزانی و کۆسرەت ڕەسوڵدا گرژیەکان کۆتایی پێھات، لە ئێستادا مەکتەبی سیاسی ھەردوولا بەرپرسیارێتییان کەوتوەتە سەر شان بەرامبەر بە پابەندبون و نەرمی نواندن لەسەر پێکھێنانی کابینەی نوێ، و کەرکوک و بەغداش، کە کەسایەتی یەکەمی ھەردوو حیزبن پێکھێنەری سەرەکی ئەم رێککەوتنن.

کەرکوک و بەغدا

بە پێی ھەندێک زانیاری نافەرمی بارزانی و کۆسرەت ڕەسوڵ ڕێککەتون لەسەر ئەوەی پارێزگار بە دڵی پارتی ئەبێت و پارتیش ھاوکاری یەکێتی بێت و لەمپەر بۆ کاندیدی یەکێتی لە حکومەتی ناوەند بۆ وەزارەتی دادی دروست نەکات و ھاوکاری بێت.

ئەوەی پێویستە بوترێت و بکرێت ھەرچی زووە کابینەی داھاتوو پێکبھێندرێت و پاشەکەوت نەمێنێت، چونکە ھیچ بەھانەیەک نەماوە و خەڵکی ماندون و حکومەتی عێراقیش پابەندبوە بە ناردنی شایستەی دارایی ھەرێم کە زیاتر لە ٥٠٠ پێنجسەد میلیارد دینار بەرامبەر بە ناردنی ڕۆژانەی نەوتی ٢٥٠ دوو سەد پەنجا ھەزار بەرمیل نەوت، ھیچ کام لەم ھێزانە نەدۆڕاون، بەڵکو دۆڕاو ئەو ھێزە دەبێت قسەی کەسایەتی یەکەمی حیزبەکەی خۆی و متمانەی ھاوڵاتی ھەرێم بەم ڕێککەتنە بشکێنێت و پابەندنەبێت پێی.

لەسەر و ھەموشیانەوە پێویستە بارزانی بۆ (٤)چوار ساڵی داھاتوو حاکم بێت نەک حاسم لە ھەرێم و بەغداش.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP