فەزای گشتی دونیای ئێمە

شۆڕش خالید ئاژگەیی - 6-03-2019 - 2021 جار خوێندراوەتەوە


زەمەنێکە فەزای گشتی دونیای ئێمە لە جەوھەردا بارگاوی کراوە بە کێشە و ململانێ و دابەشکاری و بەریەککەوتن و یەکتر سڕینەوە و ترازانەوە.

ئەم دونیایە ھەڵگری کۆمەڵێک تایبەتمەندی جۆریە و  پڕیەتی لە تراویلکەی دیارو نادیارو واقعێکی پر لە گوتاری جۆراوجۆر و ئەبستراکتی نەریتگەرا و خاڵی لە ئایدۆلۆژیا و ئایدیای دژ بەیەک و بەرژەوەند گەڕاوە.
تاکەکانی ئەم کۆمەڵگایە ھیچ تایبەتمەندیەکی رۆحی پێکەوە نایانبەستێتەوە...بەڵکو ئەوە پاکێجی کێرڤی بەرژەوەندیەکانیانە ئاڕاستەی ھزروبیر و وابەستەبونیان بەم و بەو دیاری دەکا

ژیان لە ناو ئەم فەزایەدا ھەر رۆژەی بۆ خۆی حیکایەتێک و بەسەرھاتێکە...ھیچ کام لە رۆژەکانی وەک یەک نین...ساتەکان پڕن لە رووداوی ھەمەجۆر...ھۆکارەکان جیاوازن...کاراکتەرەکان لە یەک ناچن و ھەندێکیان دەمامکدارن و پێشینەی فەرھەنگی و سیاسی و کۆمەڵایەتیان ھەمەجۆرە و شۆناسی خێڵیان ھەڵگرتوە و خۆیان بە خێڵ و عەشیرەتەوە گرێ داوەو دەناسرێنەوە ...تاکەکانی ئەم کۆمەڵگایە ھیچ تایبەتمەندیەکی رۆحی پێکەوە نایانبەستێتەوە...بەڵکو ئەوە پاکێجی  کێرڤی بەرژەوەندیەکانیانە ئاراستەی ھزروبیر و وابەستەبوونیان بەم و بەو دیاری دەکا ...

ئەو حەقیقەتەی لە پشت واقعی راستەقینەی ئەم کۆمەڵگایەدا خۆی حەشار داوە، واقعێک نیە مرۆڤی سادە بتوانێ لە یەکەم چرکەساتی چونە ناویەوە درکی پێ بکات و لە نھێنی پشت پەردەکانەوە حاڵی بێت...

لەم فەزا ئاڵۆز و تەماویەدا ھیچ شتێک بۆ ئایندە پێشبینی ناکرێت و ئەگەری رودانی روداوی تازە و گۆڕانکاری نوێ لە گشت ئان و ساتێکدا زۆر بەھێزترە لە رونەدانی

 

جاری واھەیە رووداوێکی نەخوازراو، بەریەککەوتنی گوتارێکی سیاسی و حەماسی لەگەڵ ئەویتر یا پێک ناکۆکبونی بەرژەوەندیەکان لە گۆڕەپانی سیاسی یا ختوکەدانی پیرۆزیەکانی لایەنی بەرامبەر، وێڕای دەرخستنی روبەری نائامادەیی عەقڵ و ھۆشیاری، دەکرێ بکرێتە دەلاقەیەک و دەرفەتێک بۆ تێگەیشتن لە ستراکتۆری ئەم جۆرە جڤاکە و پەی بردن بە راستیە شاراوەکان...

لەم فەزا ئاڵۆزو تەماویەدا ھیچ شتێک بۆ ئاییندە پێشبینی ناکرێت و ئەگەری رودانی روداوی تازەو گۆرانکاری نوێ لە گشت ئان و ساتێکدا زۆر بەھێزترە لە رونەدانی...

لەوجۆرە فەزایەدا ھەمووان سیاسین ..نووسەرن...چاودێرن...چالاکوانن...مامۆستای وانەبێژی کوردایەتی و خەباتی ناسیۆنالیستی و چینایەتین...سەربە بەرەی عەقڵ و مەعریفەن...بەڵام خوێنەر نین...رووکەشگەران و وردبین نین...بۆیە ئەو جۆرە کۆمەڵگایە رەنگە تا ساڵانێکی زۆر لە سەر ھەمان ئەو رێبازو رێچکەیە رێ بکات، لە دەیەکانی رابردوو کردوویەتی و بێ سڵەمینەوە بەردەوام بووە لەسەری.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP