ڕاگەیاندن عیبرەتەکەیە

دەلیل جەمال - 5-03-2019 - 2949 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کەم قۆناغ هەیە ڕێککەوتن لەنێوان لایەنەکان نەکرابێت و پڕنەبووبێت لەخاڵی جوان ڕێککەوتنەکان گرنگن گرنگتر جێبەجێکردنە.

زۆر جار رێککەوتنەکان بونەتە نوسراوی سەرکاغەز و کەمجار ئامانجیان پێکاوە

 

ڕێککەوتن زەمینەسازی دەوێت بۆ جێبەجێکردن زۆرجار ئەم زەمینەسازییە نەبووەتە خەمی لایەنەکانی ناو ڕێککەوتنەکە و هەربۆیە زۆربەی ڕێککەوتنەکان دەبنە قوربانی پەرتەوازەیی و وتاری سیاسی و لێدوانی لابەلای کارەکتەرو مێدیاکان. کەمجار هەبووە میدیاو راگەیاندن ڕۆڵی سلبیان بینیوەو زەمینەی گونجاویان بۆ ڕەنگدانەوەی رێککەوتنەکان دروست نەکردووە و هەربۆیە ڕێککەوتنەکان بونەتە نوسراوی سەرکاغەزو کەمجار ئامانجیان پێکاوە نمونەش زۆرە. 

دەبوو دوێنێ لەڕێککەوتنی نێوان یەکێتی پارتی خاڵێک هەبوایە لەسەر میدیا و ڕاگرتنی ئەو خیتاب و لێدوانانەی کەدەبنە هۆی خاوکردنەوەی ڕێککەوتن و ئاڵۆزی

 

باشترین خاڵ و زەرورەت ئەوەیە میدیا بکەنەخاڵی یەکەم و پابەندبن بەجێبەجێکردنی، فەراغی بەرپرسیارییەتی میدیایی فاکتەرێک بووە بۆ بەتاڵکرنەوە و متمانەی نێوان لایەنەکان و دروستکردنی ژینگەیەکی خراپ و ناتەندروست دوای ڕێککەوتنەکان، دەبوو دوێنێ لەڕێککەوتنی نێوان یەکێتی پارتی خاڵێک هەبوایە لەسەر میدیاو ڕاگرتنی ئەو خیتاب و لێدوانانەی کەدەبنە هۆی خاوکردنەوەی ڕێککەوتن و ئاڵۆزی.

ئێستا ڕێککەوتنەکان پێوستیان بەزەمینەی باش هەیە و ئەم زەمینەیەش پێویستی بەوتار گەلێکە بچنە خزمەت ڕێککەوتنەکەوە

 

ئێستا ڕێککەوتنەکان پێوستیان بەزەمینەی باش هەیە و ئەم زەمینەیەش پێویستی بەوتار گەلێکە بچنە خزمەت ڕێککەوتنەکەوە. بۆیە پێموایە عیبرەت لەجێبەجێکردن وابەستەی میدیایە، ئەوەش دەبێتە خاڵی جێبەجێکردن ڕۆڵی ڕاگەیاندنە لەم محەتەیەدا کەقۆناغی دوای ڕێککەوتنەکانە پێویستی بەژینگەی گونجاوە بۆ چەسپاندنی خاڵەکانی ناو ڕێککەوتنەکان....

وەک پێشتر ئاماژەم پێدا غیابی هەماهەنگی بووە بۆ ڕەخساندنی زەمینەی سازان و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان، هەربۆیە لەم قۆناغەدا هەم و خەمی لایەنەکان پێویستە بیر لەو لایەنە بکرێتەوە و خاڵێکی جدی بێت لەناو ڕێککەوتنەکان. کەدەوترێت عیبرەت واتە زەمینە و نییەتی ڕێککەوتن بۆجێبەجێکردن.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP